• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا، سوید، فنلەندا، نەیتۆ و کورد

جەنگی ڕوسیا و یۆکرانیا و لێدوانەکانی پوتین دژی ئەوروپا بۆتە جێگەی نیگەرانی وڵاتانی ئەو کیشوەرە، بۆیە فنلەندا و سوید داوایان کرد کە ببن بە ئەندامی هاوپەیمانی نەیتۆ. ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا خۆشحاڵ بوون بەو داواکاریەی هەر دوو وڵات، بەڵام بەپەلە تورکیا ناڕەزایی دەربڕی دژی ئەو داوایە و گوتی، وەک ئەندامی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: نێچیرەوان و سلێمانی

مێژوو گەواهی ئەوە دەدات، کە هەمیشە کاتێک کە سەرانی پارتی و یەکێتی پەیوەندیی نێوانیان گەیشتۆتە ناتەبایەکی چەقبەستوو، جموجۆڵ لە پایەتەختەکانی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە دەستیپێکردووە و چاو لەسەرانی هەر دوو پارت سوورکراوەتەوە، ئەوجا بەگوێرەی ئەجێندای خۆیان و لەژێر چاودێری چڕی دەزگەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: گازی هەرێم و گازی ڕوسیا!

پتەوکردنی هێزی ئابووریی بە قەدەر پتەوکردنی هێزی سەربازیی و سیاسی گرنگە و ڕۆڵی هەیە لە یەکلایی کردنەوەی کێشەکان و سەپاندنی مەرجە سەربازیی و سیاسییەکاندا. گەشەکردنی بەرهەمی خۆماڵیی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵی و بوارەکانی دیکەی ئابووریدا، نەک تەنیا فڕۆشتنی بە کۆمپانیای بیانی، کلیلی پتەوکردنی ئابووریی هەر...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا و قەندیل

جەنگی یۆکرانیا تەنیا جەنگێک نییە کە لەنێوان ئەو وڵاتە و ڕوسیادا بێت، بەڵکو جەنگی ئەمریکا و هاوپیمانەکانیەتی لەگەڵ ڕوسیادا، بۆیە دەبینین زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە لە بەرەی ئەمریکان، هەنووکە بە چەک و تەقەمەنی و ماددی یارمەتی  یۆکرانیا دەدەن، جگە لەوەش لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا بەنێوی ئەوەی خەڵکی خۆبەخش...

ئاشتی برایم ئەفەندی: یاسای قەیسەری ئەمریکا و کورد لە سوریا!

سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سوریادا جێگەی سەرنجن. ترامپ سەڕۆکی پێشوی ئەمریکا، ڕایەکانی هەمیشە لە گۆڕاندا بوون لەسەر مەسەلەی مانەوەی هێزەکانیان لە سوریادا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتی لە دەرچوونی "یاسای قەیسەری سوری " لە ئەمریکا کرد و ٧٣٨ بیلیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کرد. ترامپ لە میدیاکاندا ڕایگەیاند، دەبێت هەموو...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئیران، کەنداو، ئیسرائیل و باشووری کوردستان!

ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خەریکی گەمەیەکە کە بۆتە جێگە پرسیار و نیگەرانی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئیران و ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ی نێوانیان.  ئیران لە دێر زەمانەوە چاوی لە کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتانی کەنداو ئاوەکەیتی، ئەم ڕاستییە لەلایەن...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەرێ کێشە تەنیا ئەو ١٢ موشەکەیە کە لە هەولێر تەقیەوە؟

لە دوای کۆڕەوی ١٩٩١ وە دوای هاتنە دەسەڵاتی سەرانی پارتی و یەکێتی، واتە چارەکە سەدەیەکە جگە لە شەڕی براکوژی، ئەمانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان دەیان جار بە پێش سوپای پاسداران و جەندرمەی تورکیی کەوتون، بۆ هەڵکوتانە سەر بنەکە و بارەگەی حزبی دیموکرات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و پژاک و پەکەکە و هیتر. سەرانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: یۆکرانیا، ڕوسیا و ئەمریکا

ململانێی زلهێزەکان هەمیشە لەو وڵاتانەدا قوڵ دەبێتەوە کە لاوازن، واتە لە خۆیان زۆر لاوازترن، دەرەقەتیان دێن و دەتوانن خاکەکەیان بکەن بە گۆڕەپانی جەنگێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نێوانیان، وەک جەنگی سوریا، جەنگی عیراق و کوردستان، گڕژیەکانی نێوان تایوان و چین، هەنووکەش مەسەلەی یۆکرانیا و ڕوسیا، کە لە هەموو ...

ئاشتی برایم ئەفەندی: بۆ سەرانی ینک و پدک لە بڕیاری دادگەی فیدرالی عیراقی تۆقیون؟

کێشەی یاسای نەوت و گاز لە نێوان سەرانی پارتی و یەکێتی و حکومەتی بەغدادا گرفتێکی کۆنە، ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤.  لەو ساڵانەدا تازە سەدام ڕووخا بوو، هێشتا حکومەتی ناوەند خۆی نەگرتبوو، بۆیە سەرانی پارتی و یەکێتی ئەو هەلەیان قۆزتەوە، گرێبەستی نەوت و گازیان لەگەڵ ١١ کۆمپانیای بیانی بەست. کاتێک...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تاڵەبانی و بارزانی مەرجەعیەتی شیعە و کاندیدەکانی سەڕۆک کۆماری ناوچەی سەوز و زەرد!

لە ناوچەی سەوزدا چەند کەسێک خۆیان بۆ پۆستی سەڕۆک کۆماری داهاتووی عیراق هەڵبژاردووە، کە بەرهەم و لەتیف و ڕزگارە. ئەمە وێنەیەکی ڕوونە کە یەکێتی لەئەوپەڕی لاوازیدایە، سەنتەری بڕیاردان لەنێو یەکێتییدا نەماوە، پەرتەوازەیی بەو هێزەوە دیارە و لەتیف کاندیدی شاناز و لایەنگرەکانیتی لەنێو یەکێتیدا. بەرهەم کاندیدی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەرسەلان پاشی مردنی جەلال و نەوشێروان ئەوجا کەوتە دوان!

نووسینەوەی مێژووی جوڵانەوەی کوردیی باشوور، بە شێوەیەکی گشتی هەتا کۆتایی هەشتاکان و تا سەرەتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو، لەژێر کۆنتڕۆڵی سەرانی پارتی و یەکێتی و سەرانی پارتە کوردییەکانی دی باشوور و بە تەوجیهی کەسی یەکەمی نێو حزبەکان دەنووسرایەوە.  ئەمە ببوو بە کولتوور، تاکوتەرا نەبێت کەس ئەو زاتەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سەدر و حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیی عیراق و کورد

ناتەبایی لەنێوان سەرانی پارتە شیعەیەکانی عیراق هەر یەک لە هادی عامری، مالکی، حەیدەری، قەیس خەزعەلی، فالح فەیاز، حەکیم و سەدر و ئەوانی دی، ناتوانرێت دەستەواژەی  ناتەبایی نێو ماڵی شیعەیان بۆ بەکاربهێنرێت، وەک چۆن ناتەبایی نێوان سەرانی پارتە کوردییەکانیش ناتوانرێت پێی بگوترێت ناتەبایی نێو ماڵی کورد...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سوریا و سێ هەرێمەکەی و کورد لە ٢٠٢٢دا

تا ئەو چرکە ساتە، جوگرافیای سوریا دابەش بووە بەسەر سێ هەرێمدا، بێگومان ئەم دابەش بوونە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ددانی پێدانەنراوە، لە میدیاکاندا لە کۆڕ و کۆبونەوە نێودەوڵەتەیەکاندا، هێشتا سوریا وەک وڵاتێکی یەکگرتووی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەناسرێت، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیعدا بیناغەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: عیراق و هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٢دا!

لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەستتێوەردانی ئیران لە عیراق بەردەوام دەبێت، لە ڕێگەی سەرانی پارت و حزبە کوردی و سونەیەکانی سەربەخۆی  کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنە ساختەکانەوە مەشروعیەت وەردەگرن بۆ مسۆگەرکردنی پۆستی باڵاو هەستیار لەنێو جەرگەی پەیکەری حوکمڕانی عیراقدا. ئیران بەردەوام دەبێت لە جەنگی بە وەکالەت کە میلیشیاو...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سەرقاڵی ئەمریکا لە تایوان و کاردانەوەی لەسەر عیراق

لەوەتەی سەرۆکی ئەمریکا جۆن بایدن هاتۆتە دەسەڵات، وەک درێژەدان بە سیاسەتەکانی ترامپ بەرامبەر بە چین، لە هەموو بۆنەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێک لە پێشینەی کارە گرنگەکانی  ئیدارەی ئەو، ڕووبەڕوو بوونەوەی چینە، کە وەک مەترسیەکی  مەزن خەریکە لەگەڵ ئەمریکادا لە هاوسەنگی هێزدا لەگەڵ کاتدا هاوشان...