چوار ڕوانە کار کەران

Monday, 30/03/2015, 22:01

2156 بینراوە


لە کوردستان دا بە گشتی و لە باشووری کوردستاندا بە تایبەتی وە لە شارەکانی ڕانیە و قەڵادزێ و دوکانیش دا بەتایبەتی تریش چوار ڕوانە کار کەران ، یەکسانن بە زانیاری و ئیتڵاعات و پاراستن و میت وە بە شێکیان ڕێکخەران و ڕێبەران و پێشەنگان و پێشڕەوانی خۆپیشاندان و ڕێپێوان و کۆبوونەوانی جەماوەریانەی فریودەرانەیان و چەواشەکەرانەیان بوون، بە ناوەکانی کورد و کوردستان پاراستنەوە وە بۆ زیاتر ترساندن و تۆقاندنی جەماوەری شارەکانی ڕانیە و قەڵادزێ و دوکان و ناوچەکانیان، بیتوێن و پشدەر و مەرگە وەکو ناوەندانێکی دروستکەری کاروانی ڕاپەڕینی جەماوەریانە و ڕاماڵەرانەی بەعسیانی سەدامی چوار ڕوانە کار کەرانێک لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی 2014 دا لە شاری ڕانیە، دوکانەکانی سەید عەلی و دوکانەکانی دارفرۆشانیان سوتاندن و جێگاکانی دوکانەکانی سەید عەلیشیان دابەش و داگیر و پاوان کردن، وە بە هۆکارەکانی دڵتەنگی و ئاگر و دوکەڵەوە بەدەیان کەسان بورانەوە و لە هۆشی خۆیان چوون وە زۆرایەتی خاوەنەکانی دوکانەکانیش هەژار و نەدار و قەرزدار بوون و بەشێکیان کرێ نشینانیشن، وە هەتا ئێستاش خاوەنەکانی دوکانەکان بەتایبەتی و جەماوەری سێ شاران و سێ ناوچانیشیان بە گشتی هەر بە بێ دەنگ و بەبێ ڕەنگ و بەبێ هەڵوێست و بەبێ کاردانەوە ماونەتەوە، وە چوار ڕوانە کار کەرانیش گوتویانن بەهۆی سەپاندنی فەرهەنگ و سیستەمی برسیەتی و ترسێتی و تۆقیویەتیمانەوە توانیومانن سەر و مل و چاوان بە کوردستانیان حیزانە و شۆڕانە بکەین وە ناوی بێ ناوەڕۆک لەخۆنەرانی کوردستان پارێزانیشیان هەر بەشێکن لە ئێمە وەکو کۆیلە و بەندە و نۆکەر و ڕۆبۆت و سیخوری دەرون و ڕەوشت نزمانی خۆ هەڵکێشەر و فشەکەر و ترسنۆک و تۆقیو بەتایبەتیش ئەوانەی ناوەکانیان هەڵبەستوان و هونەرمەند و نوسەر و مامۆستایانی چاکەت و پانتۆڵ لەبەر و پەتی درێژ لە ملکەرن، کە خۆیان بە ڕێکخەر و ڕێبەر و پێشەنگ و پێشڕەوی ئازادی و سەربەخۆی و یەکسانیخوازان ژماردوون و ناساندوون، وە مامۆستا هێمن گوتەنی، سووڕی دەورانە بۆیە

لەلایەک پارە بەش دەکرێ بە کۆڵان
لەلای دیکە چارە ڕەش کەوتووە لە کۆڵان
لەلایەک داری ئیعدام هەڵخراوە
لە لای دیکە جامی بادە پڕ کراوە
لە لایەک لاو دراونە بەر ئەشکەنجە
لەلای دیکە سەمایە و لار و لەنجە
لەلایەک باوک لە سوێی ڕۆڵەی دەسوتێ
لەلای دیکە دەڕەخسێ نیوە ڕووتێ
کوڕی ئاغا بە پارە جوانی دەکڕێ
کچی شوانی لە ژوورێ ئەشکێ دەسڕێ
کوڕی شێخ ئارەقی نابڕێ لە شووشێ
کوڕی هەژاریش چڵمی هەڵدەلووشێ
ئەگەر پارە نەبووبا بیر و بڕوا
زاڵم دەبوو لە کوێ وا دەستی بڕوا
ئەگەر خوێڕی نەکا میللەت فرۆشی
زاڵم لەخۆی نابینێ خێر و خۆشی
خەبات ڕزگار دەکا کۆیلە و ئەسیران
لە خاکی ڕادەکا مەزن و ئەمیران
بە ئەفسانەی دەزانن سووڕی دەوران
غوڵام و ورگە خۆری دەرکی گەوران
بەڵام ڕۆژێک دەبێ دەوران بدا سووڕ
لەبەر گەوران پشتی خەڵکی نەبێ کووڕ
(مامۆستا هێمن) 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە