بەڵێ بۆ مانەوەى بارزانى

Monday, 30/03/2015, 22:17

8365 بینراوە


چوار مانگ  ماوەى دریژ کراوەکەى بارزانى ماوە ، ئێستاش باس و خواست گەرمە ئایا بارزانى دەمێنێتەوە یان نا ، ئەڵبەتە بەڕایى من  ئەمانە جگە لە خۆ خەریککردن شتێکى تر نیە ، چونکە ئەوەى ئاشکرایە بارزانى جارێ بەسەرۆک دەمێنێتەوە ، وە ئەمە هەموو لایەنە سیاسیەکان بەباشى دەیزانن . ئەم باس و هەراش کە دەکرئ شتێکى ڕۆتینیەو بۆ گوزەر بونە لەو خەجاڵەتیەى پارتە سیاسیەکانى تر تێیکەوتون . چونکە هیچ کام لە لایەنە سیاسیەکانى ترجورئەتى ئەوە ناکەن و  ناتوانن بەڕاستى بەبارزانى بڵێن تۆ ماوەت بەسەرچوەو دەبێت دەستبەردارى کورسیەکەت بیت ، وە خۆشیان باش دەزانن وەها کارێک عاقیبەتێکى چۆنى دەبێت ! کەوایە لە ئیستاوە پیرۆزە  بارزانى بۆ سالێک یان دووان وە یان چوار وەک هەمیشە دەبێتەوە سەرۆکمان ! 
کەواتە ئێمەش دەڵێن بەڵێ بۆ مانەوەى بارزانى چونکە ئەوەى لەسەردەمى جەنابیاندا کراوە ، مەحاڵە بەهیچ کوردێکى تر بکرێت نمونە لەوانە : 
_ دوایى 24 ساڵ حوکمدارى حکومەتەکەى بارزانى  تونایى دابینکردنى موچەى سالێکى فەرمانبەرانى نیە ! 
_ وە تەنها لە جەنابیان دەوەشێتەوە باسى دەوڵەتى کوردى بکات و ( ک ) کوردستانیشى نەنوسێبێتەوە ! 
_ بەڵێ ئەوە لەسەردەمى بارزانیە ڕۆژنامە نوس بە ئاشکرا دەکوژرێت و لێدان دەکرێت و سوکایەتى پێدەکرێ  .
_ بەڵێ ئەوە لەبەر خاترپیرۆزى  جەنابیانە پەرلەمانتار بۆکس باران دەکرێ .
_ بەلێ ئەوە لەسەردەمى بەرێزیانە پێشمەرگە باخەلى وەک مێشکى پەرلەمانتارەکانى پارتیە .
_بەڵێ ئەوە لەسەردەمى  بارزانى بوو نرخى بەنزین و نەوتمان وەک ئەوروپاو ئەمریکاى لێهات ! 
ئەمانەو چەندین هۆکارى تر وایکردووە ئێمەش شەیدایى سەرۆک بین ! و بڵێن بەڵێ بۆ هەمیشە مانەوەى بارزانى بەسەرۆک . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە