ماج و موچەکەی رابون مەعروف و ئۆمێد خۆشناو

Saturday, 28/03/2015, 17:09

3279 بینراوە


 رەفتارە تیرۆریستییەکەی هەر دوو جۆتە پەرلەمانتارە پاراستنەکەی پارتی هەڕەشە و نامەیە بۆ هەموو لایەک، کە ئەم جارە وەک ٣٠ حوزەیران  دژی بارزانی  مەبن ، ئەگینا بە توندتویژی لەگەلتاندا دەجوڵێینەوە،
لە راستییدا بۆ ئەم کارە تیرۆریستیە دەبوو هەموو پارت و لیستەکان لەبڕی  ئەوەی رازیی بن بە پێکهینانی لیژنەیەک، لە رێگای کەناڵەکانی راگەیاندنی گۆڕان و لایەنەکانی تر کەمپین و کارو چالاکییان بەدوادا بکردایە ، تا پارتی پاشەکشەی زیاتری پێبکرایە ،  نەوەک لەرۆژی دووەمدا سەرۆک لیستی گۆران و پارتیی بۆ میدیاکان لێدوانی سەیر بدەن و ماج و موجی یەک بکەن، بە پێچەوانەشەوە لەخوارەوە جەماوەرەکەیان لەپارتی هار بکەن و لەسەروەش   ماچ و موچی یەکتر بکەن
 لیرەدا ئەز دەمەوێت چەند کورتە وشەیەک بۆ سەرۆک لیستی گۆران بنووسم با  وا نەزانێت هەرچی بکات مادام لەنێو گۆرانە  ناکەویتە بەر نەشتەری رەخنە ،  رابون مەعروف لە خۆی گۆڕاوە و ئیستا سیمایەکی تری هەیە  کە چووە ناو هەر پارتێکەوە وەکو بۆق بە شێوەیەک دەردەکەوێت و رەنگێکی تر دەنوێنێت، ئەمە وای لێکردووە کەسایەتییەکی دوو روو و موزەیەف و لاوازی لێدەرچووە، بۆ نمونە بەناوێک دەردەکەوێ  وەک سالحی ‌حزبی شوعی  و گلینەی کۆمنست و رەوتی بەلشەویک، رابونی گۆران و ئیسلامی کەمەگەر خودا بزانێ چەند بیروباوەری تر دەکات، رابون مەعروف کەسێکە کەمەرشلە بۆ ئەوانەی لەسەروو خۆیەوەن و دەبنە ئاغای، کۆی ئەمانەش ئەوەدەگەیەنی هیشتا کەسێکی پێگەیشتوو نییە، بەپێی ئەو ژینگە سیاسییەی تێیدا دەژی رەنگی خۆی دەگۆرێ .  هەموو لایەک هەست پیدەکات، کە بەرەو لەیادچونی رۆژانی مناڵی و هەژاری و دروشمە زۆرەکانی دوێنێی لە یاد خۆی کردۆتەوە، ئەو کاتانەی کە لە قوناخی رەوتی کۆمنست بوو ، وەک بیرکخستنەوە لەچایەخانەکانی هەولێر  دادەنیشتی دینارێکی نەبوو چایەکی پێ بکڕێت، خەڵکی بەمارکسیی بوون گێژکردبوو،  هەمیشە باسی لە مافی کرێکار و هەژاران  دەکرد. لە بانگەشەی گۆراندا باسی لە دادپەروەری کۆمەلایەتی دەکرد ... بەلام ئەمرۆ رەفتارەکانی شتێکی دیکەمان پێ دەڵێت هەڵسوکەوتەکانی پێوەرن بۆ ناساندنی کەسایەتی رابوون مەعروف  پیوەرە و پیمان دەلێ تۆ درۆزنی لەگەڵ هەموو ئەو بانگەشە و نووسینانەی دەرت بە گۆێماندا راتدەبووران، تۆ کەوتویتە نێو گیرفانی گۆڕان و موچەی چەند ملیۆنی و خانوی ئەڵمانی و ئۆتۆمۆبیلی نایاب وەردەگریت .....  تۆ ئەوەندە پیسکە و چوچنۆک بوویت بۆ کۆمەککردنی ئاوارەکانی شەنگال تەنها پێنج هەزار دینارت لە گیرفانت دەرهێنا و پێت دان، مناڵی چەند ساڵەی هەژار لە تۆ بە موڕاڵتر بوون، هیج جیاوازیەکت لەگەڵ سەرۆک لیستەکەی پارتی و یەکێتی نەماوە  بۆ خۆشگوزەرانبوونی خۆت لەسەر داهاتی خەڵک .
خۆت باش دەزانی لە ئەوروپا و هەولێر نەتتوانی هیچ سەروەریی و سەرکەوتنێک بە دەست بهێنیت، مروڤیکی سەرنەکەوتووی سیاسیی بوویت، کەچی ئەمڕۆ لەسایەی ناڕەزایی خەڵک و  نەوشیروان مستەفا  تەپل لیدانی کەی ئین ئین، کە پشتگیریان کردیت، وا لە خۆت  بایی بووی . وادەزانی بەراستی کەسێکی زۆر سیاسەتمەندار و زیرەکی؟  لە هەموو مانەش قيزەوەنتر  چوویتە ئاستی  ئۆمید خۆشناوی هاورێتەوە، شەوانە لەکەنالی نەوتەکەی نێچیرەڤان درۆ دەکەی،  ئێوە خەڵکتان کاس کردووە،، کەناڵی رووداو ئەو کەناڵەی کە لەپارەی دزراوی خەڵک دروست کراوە .
لە کۆتاییدا دەڵێم کاک رابوون لە رابردووی خۆتەوە پاشەڕۆژی خۆت ببینە،  وەک بەرپرسەکانی پارتی و یەکیتی مەبە، واز بینە لەسەر نارەزایەتی خەلک و دەنگی گۆرانخوازان ،  براکانت کردۆتە پاسەوانی بندیوار ، چونکە کەسایەتییەکی ئەوەندە بەهیزت نییە بەرگەی دوو رووداو بگریت. ئەو هەنگاوەی دەینێیت هەست بەوە دەکرێ  ئایندەی سیاسیت وەک براکەت  دەبێت و بۆ ناو پارتیی دەچییت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە