ئەوانەی خۆیان بۆ خاک و نیشتیمان بە کوشت دەدەن شەهید نیین، کافرن

Sunday, 29/03/2015, 8:59

4406 بینراوە


 ئەم مەلا ناپاکە کە ناوی عەبدولواحید موحەمەدە، گاڵتە بە ئاڵای کوردستان دەکات، دەڵێت ئەوانەی لە ژێریدا خۆیان بە کوشت دەدەن، شەهید نیین، بەڵکو کافرن، عەبدولواحد موحەمەد مێشکی خەڵکی ساویلکە دەشواتەوە و هانیان دەدات بۆ ئەوەی رقیان لە خاک و لە نیشتیمان و لە نەتەوەی خۆیان بێت، ببنە ئیسلامێکی تیرۆریست و مێشک پووت، لە ژێر ئاڵای ئیسلامە تیرۆریستەکاندا و بە ناو ئیسلامەوە ببنە داعش و پیاوی داگیرکەر و دۆژمنانی گەلەکەمان، بەبێ ئەوەی ناوی داعش بهێنێت.
پاش ئەوەی ئەم ناپاکە قسەکانی کردووە ئیستا دەڵێت من ئەمساڵ ئەوەم نەوتووە، پار ئەو ناماقوڵییەم کردووە. ئەو پێی وایە ئەو قسانە دەکرێت بۆ پار و ساڵانی پێشووتر بگووترێت، دەشێت سوکایەتی بە نیشتیمان و ئاڵا بکرێت! ئەمساڵ کە هێرشی داعش لە ئارادایە و بە هەزاران پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوە ئەم ئەوەی نەوتووە و بێدەنگ بووە، چونکە چاوەڕوانی ئەوە دەکات بزانێت چارەنووسی داعش بەرەو کوێ دەچێت، بۆیە جارێ وەکو داعشێک هەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە،
کاتێک گوێ لە قسەکانی ئەم عەبدولواحدە دەگریت، هەست دەکەیت چ مەترسییەکی گەورە رووی کردۆتە ناو ماڵی کوردەوە و داگیری کردووین بەوەی کە کەسانی بێشەرمی ناپاک ئاوا بە ئاشکرا پیرۆزییەکان بێبەها دەکات، و دەیەوێت ئەو جوانییە کەمەی لە ناوماندا ماوە، بە ناوی ئیسلامیەوە ئەوەشمان لێبسەندێتەوە، 
عەبدولواحد موحەمەدد مرۆڤێکی ئیسلامی پۆخڵە و رقی لە خاک و نەتەوە دەبێتەوە، پیاوی سعودیە و قەتەر و تورکیایە، شەرمی لە هیچ نییە، سەری زێرابی عەقڵی خۆی هەڵداوەتەوە و بۆ ئەوەی خەڵکەکە لە ئاستی ئەو بۆنە پیسەی لێیدێت هەست پێنەکات و ئاینی ئیسلام بە کار دەهێنێت، هانی خەڵکی دەدات ببن بە داعش.
ئەم نمونە پیسانە لە هەر وڵاتێکدا بن، بە سزای دادگای گەڵ دەگەینرێن، بەڵام چونکە  پارتی و یەکێتیی لەم نمونە ئیسلامیانە خائینتر و ناپاکترن رێگا دەدەن ئەم جۆرە کەسانە ئەو قسانە بکەن و عەقڵی خەڵکی سادەی کوردستاندا تێپەڕێت و عەقڵیان لە دەست بدەن. ئەوان بەمە دەستکەوتی سیاسیی و ئابوری و دزینی سامانی وڵات بۆ مانەوەی خۆیان لە رێگای ترس خستنە دڵی هاولاتیانەوە موسۆگەر دەکەن، بە هاتنی  داعش و ئیسلامییەکان دەیانترسێنن، تا خەڵکی ئەمان بە بەشتر بزانن وەک لە داعش.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە