حکایەتی پەرلەمان لە زللەکانی علی یەوە

Sunday, 29/03/2015, 16:11

4661 بینراوە


چاوپۆشیی لە هەڵەی بچوک. هەڵەی گەورە بەدوای خۆیدا دێنی.
لە باشوردا یاسا نییە بۆیە سزاش نییە . لە باشوردا تۆڵە نییە . بۆیە تاوان زۆرە.
سزا و تۆڵە هەردووکیان یەک ئەرکیان هەیە . ئەویش سزادانی تاوانبارە.
لێ بە دوو پێناسەی جودا . یەک هێزن و یەک پێویستین . سزا بە زمان و پێناسە یاسایەکەی یانی تۆڵە. تۆڵە بەپێ پڕێنسیب و کولتوری کۆمەڵ یانی سزا.
 54ساڵە ماڵی بارزانی تاوان و هەڵەدەکەن . نە تۆڵەیان لێکراوەتەوە نە سزا دراون. هەتا ئەو دوو هێزە (سزا و تۆڵە) لە کۆمەڵگای کوردستاندا  ڕۆڵیان نەبێ تاوان و هەڵە و خیانەت بەردەوام دەبێ.
لە زانست و ئیستراتیجی سەربازیدا دەستەواژەیەک هەیە پێدەوترێ(تۆڵەی ئیستراتیجی سەربازیی) لەکاتی جەنگدا یاسا بەخێرایی ناچەسپێت بۆیە لەجیاتی پرێنسیبی یاسیای(تۆڵە)سەربازی بۆگەیشتن بە ئیستراتیجی و بەڵانسی هێزبەکاردێ.
ئەگەر مەلا مستەفا لەسەر هەڵەکانی سزا یان تۆڵەی لێبکرایاتەوە ئیستا مەسعود بەشێوەیەکی تر دەژیا. ڕەنگە لەناوچەی بارزان ئیستا شوانی بکردایە نەک سیاسەت. کۆپیکردنی هەڵەکانی مەلامستەفا لە ژیانی مەسعود جێی شەرم نییە. بەڵکو شانازییە . بڕواننە ئەم وێنەیە پێویست بەڕامان و سوێنخواردن ناکات پێمان دەڵێ نەوەکانی دوای مەسعودیش هەڵەکانی باپیریان چەندبارە دەکەنەوە چونکە کۆمەڵگا گەوجە نە سزای هەیە نە تۆڵە . نە پێوەرێک بۆ سەرکردە.
 
سلێمانی موعینی
سلێمانی معینی پێشمەرگەیەکی قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو

شمدین ساکین
شمدین ساکین . شکستخواردوویەکی باکوری کوردستان بوو.


شمدین ساکین . شکستخواردوویەکی باکوری کوردستان بوو.
چۆن کۆمەڵگا پێویستی بە نەخۆشخانە و زانکۆ و قوتابخانە و باخچە هەیە . ئاواش پێویستی بە زیندان و سزا و دادگا و تۆڵە هەیە.
چۆن چەپکە گوڵێک رۆحی ناسکی خانمێکی زوویر ئارام دەکاتەوە. ئاواش چەکی دەستی پۆلێسێک رۆحی پیس و دڕندەی تاوانباریک دەترسێنێ.

تف لە مێژووی پیسی شۆرشی کورد :
هێزی بازووی ئەو دەستەی، کە زللەکانی لەکاک علی حمە سالح دا. 
١: بێهەلۆێستی و بێ هێزی گۆڕان بوو لە تاوانی 17شوبات. سزانەدانی تاوانباران.
٢: دریژکردنەوەی 2 ساڵ ماوەی سەروکایەتی مەسعود لە لایەن جەلالییەکانەوە.
گۆڕان و جەلالیی دوو هێزی زۆنی سەوزی سۆرانین. دوای ئەو دووهەڵەیە سەنگی سیاسی (گۆڕان وجەلالی) لای مەسعود. وەک سوتووی جگەرەی سەرخۆشێکی لێهات. 
ئاشبەتاڵیان کرد.. ڕیسوا نەکران 
شەری گومرگیان کرد .. ڕیسوا نەکران
31 ی ئابیان کرد .. ڕیسوا نەکران
پیتڕۆڵێ باشوریان تاڵانفرۆشکرد.. ڕیسوا نەکران
سەردەشیان تیرۆرکرد .. ڕیسوا نەکران
17  شوباتیان  کرد .. ڕیسوا نەکران
تاوانی شەری 1966-1970 تاوانی مەلا مستەفا نەبوو . بەڵکو تاوانی جەلال بوو. بەپێ نەخشە و ویستی کۆمەڵێ دەزگای سیخوری بێگانە. لەسەڵی1960جەلال سیخوربووە بەسەر مەلا مستەفاوە.

فەلسەفەی بێدەنگی :
کۆتایی ژیان مردنە . ئیتر مردن ترسی بۆ چییە؟
بەناوبانگترین وێنە لە جیهاندا وێنەی جیڤارایە . جیڤارا و کاسترۆ هاوڕێی خەبات بوون. جیڤارایان تیرۆرکرد(مرد).کاسترۆش بە ئاسایی دەمرێ. لێ هیچ کاتێ کۆمەلگای جیهان. وێنەی جیڤارا بەرامبەر کاسترۆ دانانێ. جیڤارا بەجەربەزیی کۆتایی بەژیانی هات (مرد)کاسترۆ بە ئاساییی(دەمرێ).
کاک نەوشیروان کەسایەتییەکی قورسی هەیە. لێ قورسایی خۆی بۆ کێشەقورسەکان بەکارناهێنێ. فەلسەفەی بێدەنگی کاک نەوشیروان . کەلێنێکی فراوان و هەڵەیەکی پشتشکێنە. لەسەر زللەکانی کاک علی وەک بزانم تائیستا مەسعود پەیوەندیی بە کاک نەوشیروانەوە نەکردووە. ئەمەش جۆریکە لە سووکایەتی.

گۆڕانخواز و گۆڕانچی:
جەستەی سیاسی گۆڕان لەم دوو چمکە پێکهاتووە.کۆمەڵێک هەن بۆ ئەوەی پیشە و پایەیەکیان دەست بکەوەی دەبن بەگۆڕان من ناوم لەو کۆمەڵە کەسانە ناوە (گۆڕانچی) وەک بۆیاخچی. کەبابچێ، لێ کاک علی حەمەسالح گۆڕانخوازە بۆیە داوای گۆڕینی سەرۆکی هەرێم دەکات. لە رووی سەنگی سیاسیی میژووییەوە هیچ کادیرێکی پارتی هێندەی کاک علی دڵسۆزی مەسعود نییە. ئەو درۆ لەتەک مەسعود ناکات. دەزانێ مانەوەی مەسعود لەو پۆستەدا، دەبێ باگاڵتەجاڕیی میژوو. ئەمە تەنیا کەسانی هوشیار هەستی پێدەکەن نەک گەوجە زللەوەشێنەکان.

باران و گۆڕان و چەتر 
مرۆڤی هوشیار لەکاتی بارانباریندا چەتر هەڵناکات. پێش ئەوەی باران بباری وشان وملێ تەڕ ببێ چەترەکەی ئامادەیە. گۆڕان دژی مانەوەی مەسعود دەڵێ کاندیتیان بۆ ئەو پۆستە دیاری نییە؟ وەک لە وتاریکدا ئەو ئەرکەم خستوتە سەر مێژووی سیاسی کاک نەوشیروان. من دڵنایم ویستی ئەو نییە ببێ بەسەروکی هەرێم . ئەی کێ ببێت؟ هیوادارم کەندیداتی گۆڕان بۆ سەرۆکی هەریم مامۆستا جمال نەبەز یان(خانمێکی گەنج) بێت. گەرنێرسالارییش لەگۆڕاندا زاڵ بێ؟
کاک علی حەمە سالح باشترین کەندیداتی گۆڕانە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم. 
با زللەکانی ڕوومەتی کاک علی بکەین بەکۆی دەنگ.
بۆگەیشتنی بەسەرۆکی هەرێم .

· بۆ زیاتر زانستی لەسەر بازرگانییکردنی بەرزانی بەشەمدین ساکین. بڕوانەئەم پەرتووکە(کتیبەکەی موحەممەد) نووسینی خانمی رۆژنامەنووسی تورک.
نادیرە ماتیر . وەرگیرانی شنۆ هیرانی . لاپەڕە 340 . چاپخانەی ڕەنج . 2012.
· ناونیشانی ئەم ووتارەم لە ڕۆمانیێکی چاپنەکراوی خۆمەوە وەرگرتووە.
(حکایەتی شار لە چاوی علی یەوە) ئەم ڕۆمانە بیرەوەریەکانی منداڵی و گەنجیتمە لە سلیمانی . علی هاوڕێیەکی گەرەک بوو جەلالیەکانی شەشت وشەش. بەزۆر دەستدرێژی سێکسییان کردەسەری. لەبەر ئەوەی سەر بەخیزانێکی کۆمۆنیست بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە