فەرهەنگی سیاسیی و فەلسەفی کوردستانپۆست

Sunday, 29/03/2015, 17:31

4310 بینراوە


لە کوردستانپۆستدا لاپەڕەیەکی تایبەتمان کردۆتەوە بە ناوی فەرهەنگ


ئەم بەشە تایبەتە بە هەندێک وشە و زاراوەی کوردیی و تێرمی سیاسیی هەوڵ دەدەین ماناکەی لە رووی فەلسەفیی و فیکری بە زمانێکی سادە لێک بدەینەوە، مەبەست لەم فەرهەنگە دەرخستنی چمکی سیاسیی ئەو وشانەیە، کە زۆر جار نووسەر و رۆژنامەنووسەران بەکاری دەهێنن بێ ئەوەی بیر لە مانای قووڵی بکەنەوە و لێکدانەوەیەکی راستیی بۆ بکەن، هەڵبەت ئەو فەرهەنگە سەرەتایی دەبێت، هیوادارین بە سەرنج و تێبینی ئێوەی خوێنەر و کەسانی شارەزا دەوڵەمەندتر بکرێت، ئەمەش وەک سەرەتایەک دەیخەینە بەردەمتان، بەو هیوایەی ئەم بەشە ببێتە پێگەیەک بۆ دروستبوونی ئەلفبایەک بۆ فەرهەنگی سیاسیی و فەلسەفی کوردیی.


لێرەدا وەک نمونە دوو وشەی سادە دەخەینە نێو ئەو فەرهەنگەوە کە زۆر جار نووسەران لە وتارەکانیاندا بەکاری دەهێنن: وەک وشەی (هەڵە و خیانەت) ئێمە بە سادەیی و بە کورتیی ئەو دوو وشەیە شی دەکەینەوە و ئێوەش دەتوانن  دوگمەی فەرهەنگ بکەن، لەوێدا وشەکە بنووسن تا ماناکەی بخوێننەوە، چاوەڕوانبن لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر ئەو دوو تێرمە دەنووسین و قسەی لەسەر دەکەین، هەروەها جیاوازییەکانیان روون دەکەینەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە