KURDISTANPOST
هیوا به‌رانانی
ناسنامه‌ی کوردکوژه‌کانی جه‌لال و مه‌سعوود
Thursday, 03/03/2011, 12:00
1156
بینراوە
مرۆڤی هاوتا و ئاسایی به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسك دڵ‌و ژیریی وده‌روونی ڕه‌فزی تاوان وشتهقێزهونهکان ده‌کاته‌وه‌و پاڵپشتی حه‌ق و ڕاستی ده‌بێت. به‌ڵام کاتێك له به‌دبه‌ختی ئێمه‌دا دوو گه‌وره مافیای وه‌ك جه‌لال و مه‌سعوود له ناوچه‌ی ئێمه‌دا که هێشتا خاوه‌نی سه‌روه‌رێتی خۆمان نین و ده‌ستوورو سه‌روه‌رێتی یاسا لای ئێمه بووه‌ته خه‌ونێکی شاعیرانه هه‌ڵده‌ستن به دڕندانه ترین شێوه به‌کرێگیراوه‌کانیان که هه‌موو ئاکارێکی مرۆڤانه‌یان دۆڕاندووه هانده‌ده‌ن که بێ ترس و شه‌رم به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه ته‌قه له هاوڵاتی کورد بکه‌ن به پیرو منداڵ و گه‌نجه‌وه به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی شه‌لم کوێرم ناپارێزم گه‌وره‌ترین ده‌سمایه‌ی میلله‌ت له‌نێو ده‌به‌ن که بریتیه له (مرۆڤ)گه‌وره‌ترین سامانه که هیچ شتێك هاوشێوه‌ی نیه و جێی ناگرێته‌وه. بۆ نموونه له‌م کرته ڤیدیۆییه‌دا ببینن
که چۆن ده‌زگای زانیاری و سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ناله‌بار و تاوانکار ده‌سڕێژ له‌و گه‌نجانه ده‌کات که ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیش ببنه خاوه‌نی که‌رامه‌ت و یاسا‌و ده‌وڵه‌تی سیسته‌ماتیك و چیتر تاکی کورد به کۆیله نه‌کرێت بۆ نان و دۆلار. ده‌یانه‌وێت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ بۆ هه‌مووان به یه‌کسانی یاسا داکۆکی لێ بکات و فه‌راهه‌می بهێنێت که‌چی تاوانکارانی نقوم بوو له کوردکوژیی و بێ ئه‌خلاقی و جه‌رده‌یی و خیانه‌تدا چۆن بێ خه‌مانه لێیان دێنه ته‌قه‌کردن! ئایا خوێنی لاوی کورد ئه‌وه‌نده بێ نرخه؟. ئێستا بۆ هه‌مووان ده‌رکه‌وت که جه‌لال و مه‌سعوود دوو بازرگانن و له‌سه‌ر خوێنی ئازادیخوازانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌ژین و نایانه‌وێت به هیچ جۆرێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پڕ له زوڵم و سته‌مه واز لێ بهێنن و بۆ که‌سانی پسپۆڕ و ئه‌کادیمی و ناحیزبیی جێ بهێڵن، بۆیه پێویسته میلله‌ت چیتر له‌و پیاوکوژانه خۆش نه‌بێت و ته‌نیا به‌به‌رد به‌ره‌نگاریان نه‌بنه‌وه به‌ڵکو به هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ریان بوه‌ستن که ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پێ ده‌که‌ن چونکه ئه‌وانه ترسنۆکن به‌س بۆ هاوڵاتی سڤیل ئازان.. ئه‌و کورده جوامێرانه‌ی چێژی ژیانی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌و مافه‌کانی مرۆڤیان له ڕۆژئاوا کردووه زیاتر ده‌زانن که کوردستان چۆن بووه‌ته مۆڵگه‌ی باندی مافیایی و هه‌موو ئازادیی و مافێك خراوه‌ته ژێر پۆستاڵی کوردکوژه ناڕه‌سه‌نه‌کانی جه‌لال و مه‌سعووده‌وه و ده‌زانن تا چه‌ندێك ژیانی مرۆڤ له‌مه‌ترسیدایه له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی که بیست ساڵه سه‌ره نه‌فام و تاوانکاره‌کان ڕه‌وتی ژیانیان تیادا دواخستووه‌و به زه‌بری پاره‌ی دزراو و تۆقاندن خه‌ڵکیان داماڵیوه له‌که‌سایه‌تی مرۆڤایه‌تی وبگره له زۆر وڵاتی ڕۆژئاوادا ئاژه‌ڵ زۆر جوانتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت وه‌ك له کوردستان که له‌گه‌ڵ هاوڵاتی بێ پشت و په‌ناو چه‌وساوه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌م کرته ڤیدیۆییه‌دا ئه‌و پیاهو پیره ببینن که چۆن جه‌للاده‌کانی مه‌سعوود دوای بریندارکردنی له که‌لار که‌س ناچێت به‌لایدا و ئه‌ویش برینه‌که‌ی نیشان ئه‌دات به‌ڵام ئاخ بێ هووده‌یه
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك بیه‌وێت که‌رامه‌ت و یه‌کسانی و ئازادیی تاکه‌که‌سیه‌کانی بۆ بگێڕێته‌وه پێویسته قوربانی بۆ بدات تا نه‌وه‌کانی داهاتوو له تاریکاییدا ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ن، وه‌ك چۆن ئه‌زموونی وڵاتانی ده‌وروپشتمان وه‌ك میسر و تونس ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند،ئه‌زموونیش ده‌ریخست که جه‌لال و مه‌سعوود خۆیان به خاوه‌نی تاپۆی ڕه‌شی کوردستان ده‌زانن و نایانهویگ به ڕێگای مه‌ده‌نیانه و ئاشتییانه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیان دوایی پێ بهێنن و له ڕێی ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانی پاڤێڵ و خالید ماوه‌تی و مه‌سروره‌وه خوێنی پاکی ڕۆڵه‌ی کورد وه‌کو به‌عسی فاشیزم ده‌ڕێژن و شه‌رمیش ناکه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش پیشه‌یان بووه و به‌و جۆره ماونه‌ته‌وه تائێستا. کاتی ئه‌وه‌یه تاکی کورد بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژیه‌کانی داهاتووی گشتی بکاته‌وه و هه‌مووی به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ ئه‌و تاوانکارانه‌ی که خاوه‌نی ڕه‌شترین و قێزه‌ونترین ناسنامه‌ی نامورۆڤانهن له ناو وڵاته‌که‌ماندا پاکتاویان بکه‌ین چونکه تا ئه‌وانه بمێنن خیانه‌ت و کورد کوژییو بازرگانی به خوێنی میلله‌ته‌وه هه‌ر ده‌مێنێت و ڕۆژێك له ڕۆژان که‌س له به‌روبومی جوانی ئازادیی و دیموکراتی و مافه‌کانی مرۆڤ ناخوات هه‌ر ئه‌بێت زه‌لیلی ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ری چه‌ته‌کانی جه‌لال و مه‌سعوود بین، له کۆتاییدا ئه‌م کرته ڤیدیۆیه‌ش ببینن که چۆن شهلاتیو چه‌قه وه‌شێنه‌کانی نائاسایشی حاکم قادر په‌رت بوون له شه‌قامه‌کاندا و سوکترین جنێو به هاوڵاتیان ئه‌ده‌ن و پاشانیش خوێنی که‌لله‌ی لاوێکی خێر له‌خۆ نه‌دیو ده‌پژێنن. ده‌ك نه‌فره‌تتان لێ بێت ئه‌ی پیسترین دومه‌ڵی ژه‌هراوی جه‌سته‌ی میلله‌تان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی داماڵڕاون له هه‌موو ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی، دڵنێام چاوی تۆڵه‌ی میلله‌ت زۆر تیژه‌و ده‌بێت ئه‌و پیاوکوژانه‌ی به‌رگری له کۆشکی سته‌می جه‌لال و مه‌سعوود ده‌که‌ن به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌یه‌نرێن
ئاخ ، ئه‌ی ئه‌م نداڵه بێ تاوانه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی بی که‌ی سی پارتی به‌رزانی و به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه گه‌وره‌ترین پێشێلکاریی به‌رانبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و پاش ئه‌مه‌ش شه‌رم ناکه‌ن و هێشتا هه‌ر خۆیان به خاوه‌نی خه‌باتی ئازادیی میلله‌تی کورد ده‌زانن، ئایا ده‌یانه‌وێت خۆیان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن به ئینکاریی کردنیان له‌و ڕووداوانه یان ده‌یانه‌وێت خۆڵ بکه‌نه چاوی ڕای جیهانی و ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانه‌وه ؟ زۆر سه‌یره میلله‌ت ئه‌و گه‌نده‌ڵ و چه‌قۆ وه‌شێن و شه‌رواڵ پیسانه‌ی ناوێت و ئه‌وانیش وه‌کو دومه‌ڵێکی سه‌ره‌تانیی نایانه‌وێت ده‌ستییان له قوڕقوڕاگه‌ی میلله‌ت به‌ربده‌ن و وازی لێ بێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه ئیجابییه جیهانییه‌دا به ئاسووده‌یی وه‌ك مرۆڤ بژین
http://www.youtube.com/watch?v=KVgZPA11h8s
له کۆتاییدا ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم هه‌ر مرۆڤێك ته‌نیا یه‌ك تۆسقاڵ ویژدان و که‌رامه‌ت و هه‌ستی مرۆڤانه‌ی هه‌بێت ئه‌م کرته ڤیدیۆییانه ده‌روون و ویژدانی ده‌هه‌ژێنن و بۆیه داواکارم له هه‌ر به‌ڕێزێك که ئه‌م وتاره ده‌خوێنێته‌وه له هه‌رشوێنێکی جیهاندا بێت په‌یوه‌ندی بکات به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و مه‌زڵومییه‌تی ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه قوربانیه بگه‌یه‌نن به جیهانن که چۆن به دڕندانه‌ترین شێوه خه‌ڵتانی خوێن ئه‌کرێن و ته‌نیا تاوانێکیان هه‌بووبێت بریتیه له خۆپیشاندانی ئاشتییانه
هیوا به‌رانانی
© 2019- Kurdistanpost