خۆپیشاندانەکان و ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بۆ ڕاماڵین و گۆڕینی دەسەڵات. ئەویش نەبوونی دەستەبژێر و پێشڕەو و ڕەوتی سیاسی ڕادیکاڵی شۆرشگێر، لەخۆبوردو، خۆنەویست، داڕێژرەی پلانی تاکتیکی و ستراتیژە. کە بتوانێت خاوندارێتی و سەرپەرشتی و ڕابەرایەتی خۆپیشاندان، ناڕەزاییەکان و تا دەگاتە ڕاپەرین و ڕاماڵینی دەسەڵات بکات.
پێش خۆپیشاندان وڕوداوەکانی کۆتایی ساڵی پار هەندێك لە کۆڵکە نووسەر ودەربار، لە زۆربەی نووسینەکانیانداخەریکی بەڵاوکردنەوەی چەمکێکی نا لۆژیك و نافەلسەفی نازانستی بوون، زۆربەیان ئۆباڵی نەگۆڕینی ئەم دەسەڵاتەیان ئەخستە ئەستۆی میللەت و ئەم پڕۆپاگەندە هەرزانەیان بەڵاودەکردەوە و دەیانووت "میللەت ڕازییە، خەڵك تونای برەنگاربوونەوەی نییە، زۆر بەی خەڵکی بارودۆخیان تا ڕادەیەك باشە، کۆمەڵانی خەڵك ڕاچاوی ناسکیی باروودۆخەکەدەکەن یاخود خەڵك ئیرادەو توانای هاتنە سەرشەقامی نییە". ئەمەش بۆ ئەوەی لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە کار لەسەر باریدەروونی خەڵك بکەن و ورەیان بڕوخێنن وتوانکانیان بێهێزبکەن وخزمەتێك بەدەسەڵات بگەیەنن. بەڵام خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە سەلماندی کە جەماوەر و خاڵکی کوردستان ووشیار و خۆنەویست و ورەبەرزن بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان. بەڵام ئەوەی لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەیی نەبوو و تا ئێستا نییە، تەنها پێشڕەوی و ڕابەرایەتی و سەرپەرشتی کردنی ئەو جەماوەر و خەڵکە ئازاو نەبەز و تێکۆشەرەیە. بەبێ بوونی ئەم فاکتەرە گرنگە ناڕەزییەکان، خۆپیشاندان و تادەگاتە ڕاپەڕین، ناتوانێت باندۆڕی گەورە و کاریگەری هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.