• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شێخ زانا وێنەی کەسایەتییەک بۆ تیرۆر و سەربڕین، نێربازیی و خواردنی گۆشتی مرۆڤ

Thursday, 15/05/2014, 12:00

12946 بینراوە


لە نێوان ئیسلامی جیهادی وماسۆنیەت و دەسەڵات
لە ساڵی ٢٠٠٥ دەنگۆی دەستگیر کردنی باندێکی تیرۆرستی لە ناو جەرگەی هەولێری پایەتەختەوە بڵاوبۆوە، ئەویش بەهۆی ئەوەوە کە کوردستانپۆست، سەلماندی کە ئەم باندە لەلایەن پاراستنەوە دروست کراوە و ئەوان سەرپەرشتی کاری ئەم باندە دەکات، بەڵام ئەو باندە زۆر جیا لە باندەکانی تری ناوچەکە بوون و شت گەلانێکیان ئەنجام دابوو، هەرگیز بە خەیاڵی کەسدا نەدەهات، لە گەڵ بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاندنی ئەوسای دەسەڵات کە کەناڵی (Ktv) بوو دەستی کرد بە ستایشکردنی هێزەکانی پاراستنی پارتی و ئازایەتی ئەو هێزانەی بە گوێی هاوڵاتیان دەدا، بەڵام دوای چی؟ دوای کوشتن و سەربڕینی چەندین کەسی بێتاوان و چەند زنجیرە تەقینەوەیەک لە هەولێر کە لە هەمووی سەرەکی تر تەقینەوەی ١ ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ کە هەردوو بارەگای مەڵبەندی ٣ی یەکێتی و لقی ٢ی پارتی کردبووە ئامانج، لێرە دا نامهەوێ پەڕەکانی مێژوو هەڵدەمەوە و ڕووداوە تاڵەکان زیندوو کەمەوە بەڵکو دەمهەوێ دیوی پشتەوەی ڕووداوەکان و نهێنیەکان پیشانی هاوڵاتیان بدەم. سوپاس بۆ کوردستانپۆست کە لە هەموو رووداوەکاندا جێ دەستی دیارە.

شێخ زانا کێ بوو؟
شێخ زانا ناوی تەواوی (زانا نەسرەت شێخ عبدولکەریم بەرزنجی)یە، لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٠ و خەڵکی شاری هەولێرە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە بەشی میکانیک و دوو منداڵیشی هەیە، شێخ زانا دامەزرێنەری ئەو گروپە بوو، کە سەرپەرشتی کاری کوشتن و سەربڕین و تەقاندنەوەی دەکرد. جگە لەوە بەدەستی خۆی چەندین کەسێکی سەربڕیوە, ماڵەکەی شێخ زانا ناوەندی سەرەکی ئەنجامدانی ئەو کردەوانە بووە.

ئەو گرووپە چۆن درووست کرا؟
بە گوێرەی قسەکانی شێخ زانا گرووپەکە بەر لە جەنگی ئازادی عیراق دروست کرا و چەند چالاکیەکیان ئەنجام داوە و پاشان بڕیاریان دا، چالاکیەکان بگوازنەوە ناو شاری هەولێر، کەسە دیارەکانی گرووپەکە بریتی بوون لە یوسف عه‌زیز (ناسراو به‌ كرێكار)، كارزان ئیسماعیل، مولازم دلێر، ئه‌ژی به‌رزنجی (ئامۆزای شێخ زانا)، هه‌ڤاڵ بورهان محه‌مه‌د، مه‌ریوان كه‌ریم، یه‌عقوب عه‌زیز (مامۆستای زانكۆ) بوون، چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ وه‌ك خۆیان دانی پێدا ده‌نێن، بریتی بوون له‌ سه‌ربڕینی خه‌ڵكی بێ تاوان, بێ تاوان به‌و مانایه‌ی كه‌ قوربانییه‌كانیان نه‌ پاره‌ و پولێكی زۆریان هه‌بووه‌ و نه‌ كه‌سانی ناسراویش بوونه‌، خه‌ڵكانێك ساده‌ بوونه‌، كه‌ مه‌به‌ست له‌ كوشتنیان ته‌نها و ته‌نها ده‌ستڕاهاتن بووه‌ له‌سه‌ر سه‌ربڕین، خه‌ڵكیان كوشتووه‌ و پارچه‌ پارچه‌یان كردوون، پاشان ئه‌و پارچانه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر فڕێداوه‌.

نهێنی دەستگیر کردنی باندەکە و کەمترین کاریگەری ئاسایش لە دەستگیر کردنیان؟
شێخ زانا پیاوەکانی ڕادەسپێرێ کە کوڕی کەسێکی سەرمایەدار بڕفێنن، ئەوانیش کوڕە ١٦ ساڵانەکە دەڕفێنن و بەندی دەکەن، سەرەتا بە نیمچە هاوڕێیەتی لەگەڵ خۆیان دەیبەن چونکە ئەوان خەڵکی یەک گەڕەکن و کاتێک دەیڕفێنن و تەلەفۆن بۆ باوکی ئەو کوڕە دەکەن کە ١٠٠ دەفتەر دۆلاریان بۆ ئامادە بکات، ئەگەر ٩٩ دەفتەر بهێنێت کوڕەکەی سەردەبڕدرێت، بە کوڕەکەش دەڵێن ئەگەر باوکت ١٠٣ دەفتەر دۆلاریشمان بۆ بهێنێت بە دڵنیایەوە دەتکوژین چونکە تۆ ئێمە دەناسییەوە، لێرەدا کوڕەکە لە ژێر زەمینی ماڵی شێخ زانا هەڵدێ و دەڕوا بەرەو ماڵی خۆیان و باوکی ئاگادار دەکاتەوە و دەچن بۆ ئاسیش، لەوێ سەرۆکی ئاسایش جێگرەکەی خۆی کە دلێرە ڕادەسپێری، کە لەگەڵیان بڕوات بۆ ئەو ماڵەی کوڕەکەی تێدا زیندانی کرابوو، لێرەدا کوڕەکە هاواری لێهەڵدەستێ و دەڵێ ئەوە یەکێک بووە لەوانەی منیان ڕفاند و دلێر دەگیرێ، پاشان بە مەفرەزەی پۆلیسەوە دەوری ماڵی شێخ زانا دەدەن و دەچنە ژوورەوە بەڵام چ دەبینن؟! ژێرزەمینێک پڕاوپڕ لە تەقەمەنی و جۆرەها چەک و چەندین جۆری ژەهر، پاشان دەست دەکرێ بە گرتنی ئەندامانی ئەو باندە و لە ماوەی ١٠ ڕۆژ هەموویان دەگرن. هەڵبەتە ئەم کارە پاراستن خۆی دەستی تێدا هەبووە، چونکە کارەکە گەیشتە ئەو رادەیەکەی کە پاراستن ویستیان سنورێک بۆ ئەمە دابنێن، بەم جۆرە کۆتاییان پێ هێنان.. با ئێمە لەسەر باسەکەمان بەردەوام بین.

نهێنی ئەوەی ئەو باندە چۆن دانیان بە تاوانەکەیان نا و چۆن بۆ تیڤی قسەیان کرد؟

لەگەڵ دەرکەوتنیان لە تیڤی ئەوەی زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی دیار بوو، ئەوە بوو کە ئەو تاوانبارانەی وا خەریکە دان بە تاوانەکانیاندا دادەنێن شێوەیان لە سەرخۆش دەچێت، چونکە لە جێی ئەوەی وەک تاوانبارێک پەشیمانی پێیانەوە دیار بێت و دان بە تاوانەکانیان بنێن بە شانازیەوە باسی ئەو کارە نا مرۆڤانەیان دەکرد، لە هەندێک کاتدا بێ هیچ شتێک پێدەکەنین، کە نەک بابەتەکە پێکەنیناوی نییە، بەڵکو ئەوەی تۆزێک ئەقڵی هەبا دەستی دەکرد بە گریان، ئاخر لە کاتی دانپێدانان بە سەڕبڕینی کەسێکی بێ تاوان چ کەسێکی ئاقڵ پێدەکەنێ؟!

لێرەدا ئەوەی جێگەی باسە ئەوەیە، بە پێی چەند زانیاریەک، گوایە ئاسایش لە ئەمەریکا حەبێکی هێناوە بۆ ئەوەی لەوپەڕی بێ هۆشیدا دان بە هەموو شتێکدا بنێن و لە تیڤیەکانیش بێ شەرم و بە پێکەنینەوە باسی سەربڕینی کەسە بێ تاوانەکان بکەن, دەنگۆی ئەوەش هەبوو، کە چەند بەرپرسێکی گەورەی حیزبی دەستیان لەگەڵ ئەو باندە تێکەڵ بوو، چوونکە شێخ زانا پەیوەندی پتەوی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی هەبوو تەنانەت، لە ساڵی ٢٠٠٣ حەمایل خانی دایکی بارزانی چوو بۆ حەج، شێخ زانا لەگەڵی ڕۆیشت و تاکە کەس بوو کە بتوانی لێیان نزیک بێتەوە.

نهێنی ئەوەی شێخ زانا چۆن پیاوەکانی و هەندێک لە بەرپرسەکانی کردبوو بە کۆیلەی خۆی؟

ئەوەی کە شێخ زانا زۆر پشتی پێ دەبەست لە بە کۆیلە کردنی ئەو کەسانەی کە مەبەستی بوو بریتی بوو لە گرتنی ڤیدیۆی سێکسی ئەوانە بە نهێنی پاشان هەڕەشە کردن لێیان بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە، لەگەڵ ئەوەی ئەو داوەی بۆ چەند بەرپرسێکیش نابۆوە بۆیە کاتێک داوا دەکات دلێر کە یەکێک بوو لە داردەستەکانی بکرێتە جێگری سەرۆکی ئاسایش داواکەی جێبەجێ دەکرێ.

نهێنی ئەوەی ئایا شێخ زانا ئیسلامی جیهادی بوو یان ماسۆنی ؟

لە دانپێدانانەکان وا دەرکەوەت کە ئەو کارانەی شێخ زانا و گروپەکەی دەیان کرد زۆر دوور بوو لە ئاینی ئیسلام نەک هەر ئەوەش بەڵکو دووریش بوو لە گرووپە تووندڕەوە ئیسلامیەکان، هەروەها لە باندە جەردەیی و دزیەکانیش، چوونکە گرووپەکەی شیخ زانا جگە لەوەی کەسی بێ تاوانیان دەکوشت بەڵکو سەریان دەبڕین بێ ئەوەی هیچ مەرامێکی ماددی یان ئاینی یان سیاسی لە کارەکانیان دا هەبێت، مەی خواردنەوە لایان ئاسایی بوو هەروەها ئەوەی جێگەی سەرنجە نێربازی لە کارە دیارەکانی ئەو گرووپە بوون، لە یەکێک لە دانپێدانانەکان دلێر قورگی پڕ لە گریانە و باس لەوە دەکات کە چۆن شەو تاکو بەیانی لە باوەشی شێخ زانا خەوتووە لەگەڵ ئەوەی ئەو کارەی لەگەڵ زۆربەی پیاوەکانی ئەنجام داوە تەنانەت کەسی وا هەبووە، تەنها لەبەر ئەوەی کە نەیویستووە لەگەڵی بخەوێ سەری بڕیووە، ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە، گوایە گرووپەکەی شیخ زانا زیاتر لەوەی لە گرووپێکی ئیسلامی جیهادیەوە نزیک بێت لە ماسۆنیەتەوە نزیکە؟

نهێنی ئەوەی ئایا ئەو کەسانەی کە سەربڕابوون گۆشتەکەیان چی بەسەر هات؟

شێخ زانا بە کەسێکی زۆر پیاو چاک و خێرخواز ناسرا بوو بە وتەی دراوسێکانی ئەگەر هەموو هەفتەیەکیش ئاژەڵی نەکردبا بە قوربانی ئەوا بەدڵنیایەوە مانگی جارێک ئاژەڵێکی دەکردە قوربانی لێرەدا مەبەستی سەرەکی ئەوە بوو، کە خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵ تێکەڵ بکرێت و ئەگەر رۆژێک لە ڕۆژان خوێن لە ماڵەکەی بینرا ئەوا هەر بە خوێنی ئاژەڵ هەژمار بکرێت و هیچ کەس گومانی لێنەکات، ئەگەر چی نهێنیەکی نەسەلمێنراو لێرە ماوەتەوە، کە پێویستە تیشکی بخرێتە سەر ئەویش ئەوەیە هەندێک جار گۆشتی مرۆڤە سەربڕاوەکان تێکەڵ بە گۆشتی ئاژەڵ کراوە بەشێوەیەکی قیمە کراو دەرخواردی دراوسێکانی دراوە، بەڵام لەبەر هەستیاری بابەتەکە ئەوکاتە باسی نەکرا و بە تەواوی پشتگوێ خرا، بە بەڵگەی ئەوەی هیچ کام لە پاشماوەی قوربانیەکان نە دۆزرانەوە و تا ئێستاش لە هیچ میدیایەک باسی تەرم و پاشماوەی قوربانیەکان نەکراوە.

چۆنیەتی لەسێدارەدانی ئەو تاوانبارانە؟
دوای مانگێک لە دەستگیرکردنیان و دانپێدانانیان لە تیڤی لە زیندانی مەحتە لە هەولێرلە سێدارە دران ئەوەی جێگەی باسە لێرەدا ئەوەیە، کە سزای لە سێدارەدان لە کوردستان بە هیچ شێوەیەک نەمابوو بەهۆی ئەوانەوە جارێکی تر زیندوو کرایەوە و لە سێدارە دانەکەشیان، ئەگەر چێ جێگەی ڕەزامەندی جەماوەری کوردستان بوو بە گشتی بەڵام دەنگێکی ناڕەزایی لە ناو چینی پارێزەران و یاسا ناسان دروست کرد چوونکە ئەوان پێیان وابوو بە لە سێدارەدانی ئەو تاوانبارانە دەرگای دەریایەکی زانیاری دادەخرێت چونکە لە دانپێدانانەکان دا باسیان لە چەندین پەیوەندی گرووپەکەیان کرد بە ڕێخراوە بەناو ئیسلامیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عیراق.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)