• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەسەرتاسەری ئەمریكادا كۆمەك بۆ كۆبانی كۆدەكرێتەوە

Tuesday, 14/10/2014, 12:00

1583 بینراوە


كەمپین لەژێرناونیشانی (هەموومان كۆبانین بەكۆمەكی تۆ ماڵێك ئاوەدان دەبێتەوە) كوردانی تاراوگە نشینی سەرتاسەری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەڕێی چەند كەسایەتییەكی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی سەربەخۆوە ھەڵدەستن بە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ كوبانی و لێقەوماوانی ئەو شارە.
دەستەی بەڕێوبەری كەمپینەكە داوا لەھەموو كوردان و خێرخوازانی دانیشتووی سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكا دەكەن كەھاوكار و پشتیوانیان بكەن بۆ ئەم كارە شارستانی و مرۆڤدۆستییە.
هەروەها باس لەوەش دەكەن لەدرێژەی ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانەی كەلەسەرجەم شارەكانی ئەمریكاداو بەتایبەت لەبەردەم كۆشكی سپی بۆ كۆبانی ئەنجام دراوە, دەستەی بەڕێوبەری كەمپین بەباشیان زانیوە هەستن بە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ ئاوارەكانی كۆبانی.
بەپێی زانیاریەكان بەر لەڕاگەیاندنی ئەم كەمپینە كوردانێكی زۆر لەشارەكانی ئەمریكا بەدەنگ ئەم كەمپینەوە هاتون و پێدەچێت لەچەند ڕۆژی داهاتودا دوای ڕاگەیاندنی كەمپینەكە كۆمەكێكی باش بۆ ئاوارەكانی كۆبانی كۆبكرێتەوە.

دەستەی بەڕێوبەری كەمپین:
ئاسۆ جەبار
گۆران دوكانی
شوان قەرەداخی
ئەحمەد حاجی

سەرجەم كوردانی دانیشتوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەتوانن لەڕێگەی پەیوەندیكردن بەم نوێنەرانەی كەمپینەكەوە كۆمەكەكانتان بنێرن:
- سیروان قەرەداخی: ویلایەتی میزوری كەنساس سیتی 4892 223 (816)
- مامۆستا جاف: ویلایەتی كالیفۆرنیا ساندیاگۆ 0337 443 (760)
- كارزان عومەر حسێن: ویلایەتی تەكساس داڵاس 3596 948 (972)
- شوان قەرەداخی: ویلایەتی مێریلاند, واشنتۆن دی.سی و دەوروبەری 8332 435 (540)
- یەحیا بەرزنجی: واشنتۆن دی.سی و دەوروبەری 9485 944 (703)
- ئارام شوانی: ویلایەتی واشنتۆن سیاتڵ 2749 319 (425)
- ئاسۆ جەبار: ویلایەتی ڤێرجینیا هاریسۆنبورگ 1761 578 (540)
- ئەحمەد حاجی: ویلایەتی ڤێرجینیا هاریسۆنبورگ 7520 607 (540)
- گۆران دوكانی: ویلایەتی ڤێرجینیا ڤێرجینیا بیچ و دەوروبەری 8709 413 (202)
- ماكوان جەبار: ویلایەتی جۆرجیا ئەتڵەنتا 0042 907 (678)
- كامەران كوردی: ویلایەتی تێنسی ناشڤێڵ 7652 751 (615)
- هێمن بەرزنجی: ویلایەتی ئۆهایۆ كۆڵۆمبۆس 2343 592 (614)
- كوردۆ سەحاف: ویلایەتی نیویۆرك بەفەڵۆ 0068 440 (716)
- دلێر ڕەشید: ویلایەتی نیبراسكا لینكن 8829 432 (402)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)