• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەگەر توانای 250 هەزار بەرمیلتان نەبوو بۆ ڕێكەوتنتان واژۆكرد؟

Wednesday, 28/01/2015, 12:00

2587 بینراوە





هەموولا ئاگادارى ناوەرۆكى كۆبونەوەكەى مانگى ڕابردوى نێوان وەفدى باڵاى حكومەتى هەرێم و حكومەتى ناوەندى بوین، كە بە ئامادەبونى سەرەك وەزیران و وەزیرى نەوتى هەردولایەن واژۆكرا، كەبەسەركەوتنێكى مەزن بۆ لایەنى كوردى هەژماركرا و یەكەمجار بوو كە لایەنى كوردى لە وتووێژەكاندا توانیبێتى خواستەكانى خۆى بسەپێنێت، لە گرنگترین خاڵەكانى ئەوو ڕێكەوتنە ئەوەبوو كە حكومەتى ناوەند حكومەتى هەرێم ناچاردەكات بەوەى كە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتى خاوى هەرێم و 300 هەزار نەوتى خاوى كەركوك ڕادەستى كۆمپانیاى بەبازاركردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) بكات و لە بەرامبەریشدا دەبوو حكومەتى ناوەندیش لە بودجەى 2015 پشكى هەرێمى كوردستان بنێرێت كە دەكاتە 17%ى كۆى بودجەكە، وەك سەرەتایەكیش تا پەسەندكردنى بودجە لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە وەفدى دانوستانكار بەڵێنى ئەوەیاندابوو كە یەك لەسەر دوازدەى بودجەكە بنێرن بۆ هەرێم، وا مانگێك تێدەپەڕێت بەسەر ئەوو ڕێكەوتنەدا كەچى حكومەتى هەرێم ڕۆژانە تەنها 150 هەزار بەرمیل نەوتی خۆى ڕادەستى گەنجینەكانى سۆمۆ دەكات، ئەمەش بۆتەهۆى ئەوەى كە بەغداش هیچ بەشە بودجەیەك بۆ هەرێم نەنێرێت، گوایە حكومەتى هەرێم لەمكاتەدا تواناى هەناردەكردنى ئەوو بڕەى نییە كە لەسەرى ڕێككەوتبوون، ئەمە لەكاتێكدا وەزارەتى سامانە سروشتیەكانى حكومەتى هەرێم لە بەروارى 7/11/ 2014 دا ڕاگەیاندنێكى بڵاوكردەوە، لە ڕاگەیاندنەكەدا هاتبوو كە لە بەرنامەماندایە تاكۆتایى ئەمساڵ هەناردەكردنى نەوت بۆ 400 هەزار بەرمیل زیاد بكەین و بۆ چارەكى یەكەمى ساڵى 2015 بەرزى بكەینەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل، هەروەها بەڵێنى ئەوەشى دابوو كە بۆ كۆتایى ساڵى 2015 و سەرەتاى 2016 بیگەیەننە یەك ملێۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بەپێى ئەو بڵاوكراوەكەى وەزارەتى سامانەسروشتیەكان بێت دەبوو ئێستە تواناى هەناردەكردنى ڕۆژنە 400 تا 500 هەزار بەرمیل نەوت بوایە!؟ ئەگەر ئەو توانایەتان نییە ئەى ئەو ڕێكەوتنەتان بۆ واژۆكرد؟؟؟ ئەگەر حكومەتى هەرێم گوایە قەرزدارە و تواناى ڕادەستكردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتى نییە بە كۆمپانیاى سۆمۆ، بۆ كاتى گفتوگۆكان ڕەچاوى ئەو قەرزەتان نەكردووە كە گوایە حكومەتى هەرێم قەرزیكردووە بۆ موچەى مانگەكانى 7 و 8 و 9 و 10 ى ساڵى پارى فەرمانبەران، بەپێى وتەى ئەوان بێت لە چەندكۆمپانیایەكی بوارى نەوت قەرزیانكردووە، حكومەت بەڵێنى ئەوەى پێداون كەلە داهاتودا نەوتیان پێ بدات لەبرى قەرزەكەیان، واتا حكومەتى هەرێم بەشێك لە نەوتى دەرنەهێنراوى فرۆشتووە و دەبێت بیداتەوە بە كۆمپانیا خاوەن قەرزەكان!!! بۆیە لەمكاتەدا حكومەتى هەرێم ناتوانێت ئەو بڕەیە ڕادەستى سۆمۆبكات.
ئێستە كێ بەرپرسە لە نەهاتنى بەشە بودجەى هەرێمى كوردستان لە بەغداوە ؟ سەرۆك وەزیرانى هەرێمى كوردستان كە واژۆى لەسەر ئەو بڕە كردوە و ئێستە كارى پێ ناكات؟ یان وەزارەتى سامانە سروشتیەكان كە تواناى هەناردەكردنى ئەو بڕەى نییە كە بەڵێنى دابوو بۆ چارەكى یەكەمى ئەمساڵ ؟
لەكۆتایدا باجى ئەوو هەموو بێ بەڵێنیانە تەنهاو تەنها دانیشتوانى هەرێم و توێژى فەرمانبەرانن دەیدەن؟ ئایا ئەمساڵیش وەك پار ساڵێكى پڕ كێشەو گرفت و نەهامەتى دەبێت بۆ هەرێمى كوردستان؟

[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)