• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خۆم و چەکەکەم

Tuesday, 30/12/2014, 12:00

1922 بینراوە


من بۆ ئەوە دروست نەبووم . مرۆڤ بکوژم .
منی ئافرەت نەبێ . خواش ناتوانی مرۆڤێک بێ بوونی من دروست بکات .
مرۆڤکوشتن دژی ویستی من و سیستەمی خوایە. ئێ ئەگەر مرۆڤیك بوو بە دڕندە. دەبێ بکوژرێ . چونکە دژی ویستی من و خوایە.
بەیەک چاو و بەیەک پەنجە لەم دوورەوە . لەم حەشارگا بۆنخۆشەوە . لەم ئەشکەوتە ئامێز گەرمەوە . لەتەک دەستە خوشکەکانمدا . لەپاڵ براکانم دا . چەندها دڕندەم کوشتوە .
هاوڕیکانم لەتەک هەموو فیشەکێکی مندا . گەمە دەکەن دەڵین :

دەزانی بۆ تۆ ئەوندە نیشانەشکێنێکی پەنجە راستی؟ لەبەر ئەوەی چاوەکانت هێندە جوانن لەتارێکی نیوەشەویشدابێ تۆ دڕندەکان بە ڕوونی دەبینی.
ئێمە لێرە کۆمەڵە کیژێکین . لە کیژەکانی ئەوروپا ناچین . لەجیاتی ئەوەی مەستی سەمای دیسکی شەوانە بین . ئێمە لێرە بەسەرە دەنووین . تا شارکەمان لە ئیسلامە پیسەکان بپاریزین. ئەمە ویستی من و خوا نیە . ئەمە ئەرکی منە. کوشتنی ئێمە بۆ ئەوان بازرگانییە. کۆشتنی ئەوان بۆ ئێمە پاریزگاری بوونە لەخۆمان.
ئەمە بەشێک لەنامەیەک بۆ دڵدارکەم نووسی ئەو لەدەفەریکی تری شارە.
دوێنی شەو ئەو خەوی بەچاوی منەو بینیبوو . منیش ئێمشەو لەسەری نووستدا ئەو هاتە خەوم .
سەرم لەسەر بەردێک دانابوو . باوەشم بە چەکەکمدا کردبوو. چەکەکم بوو بە باڵای ڕووتی دڵدارەکەم . فیشەکەکان بوون بە پەنجەکانی دەستی ئەو و بەنێو قژە ئاڵوسکاوەکەی مندا دەیگێڕا . دەمی هانی و لێوەکانی زبربوون لەوەدەچوو چەند رۆژێک بێ ئاویان لێبڕابێ . تینوی تەڕای گۆپکەکانی من بێ . دەمی هانی گۆپکەکانم بمژێ . منیش چاوەڕی مژین بووم.
لەناکاو هاوڕێکەم بە ئەسپای بەئاگای هانیمەوە ووتی :
ببورە هاوڕی کاتی نووستنت تەواو . ئیستا سەرەی من و ئێشگرتنی تۆیە.
ئیستا شارەکانی ئەورۆپا بازرگانانی خۆینی جەستەو نیشتمانی ئێمە . لە خەوێکی خۆشدان
من و هاوڕێکانم چواردەوری شارمان تەنیووە . نامانەوێ ببین بە کۆیلەی ئیسلام.
ئەمە مانای ئەم چەکەی دەستی من و چاوی منە .
28-12-2014

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)