• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هیرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانی ده‌زگا رۆژنامه‌وانی و ڕیكخراوه‌ سڤیله‌كان ئیدانه‌ ده‌كه‌ین

Monday, 19/05/2014, 12:00

2036 بینراوە


دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی هیمنانەی چەند رێکخراویكی سڤیل لەشاری هەولێر بۆ ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی کۆمەلکوژیەکەی شاری هەولێر، بەپێێ هەواڵەکان ئەمرۆ چەکدارەکانی ئاسایش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر نووسینگەی ڕۆژنامەوانی و ڕیکخراوە سڤیلیان داگیرکردوە و هەرچی ئەندام و کارمەندانی ئەو ڕێکخراو ناوەندانەش دەستگیرکراون.

ئەم ڕەفتارە مەترسیدارەی چەکدارەکانی ئاسایشی هەرێم کە ڕاستەوخۆ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە فەرمانیان پێ دەدرێت، بیرهێنەرەوەی چەندین کردەوەی هاوشێوەی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگرتن و سوتاندن و داخستنی بەکۆمەلی بارەگای حزب و ڕیکخراوە سیاسیەکانی کوردستان، تەنیا بەهۆکاری ئەوەی لەڕوی بیروباوەرەوە لەگەڵ حزبی ناوبراو ناگونجێن.

ئیمە بەتوندی ئەو هەلوێستەی ئاسایشی هەرێم کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی بەرپرسن لێی و هەوڵی بەردەوام و ترسناکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانە دەکەین و داواکارین ناوەند و ڕیکخراو و دەزگا بەرپرسەکان سنورێک بۆ ئەو رەفتارە مەترسیدارەی پارتی دابنێن، هەروا پێویستە میدیاکان بەدواداچونی پێویست لەسەر ئەم کردەوانە بکەن. هاوکات ئێمە ناوەندەکانی داکۆکیکار لە ئازادی و مافی مرۆڤ لەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی پارتی و دووبارەبوونەوەیان ئاگادار دەکەینەوە.

ئاوای لێ هات ئەگەر پێتان باشە دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی هیمنانەی چەند رێکخراویكی سڤیل لەشاری هەولێر بۆ ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی کۆمەلکوژیەکەی هەولێر، بەپێێ هەواڵەکان ئەمرۆ چەکدارەکانی ئاسایش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر نووسینگەی ڕۆژنامەوانی و ڕیکخراوە سڤیلیان داگیرکردوە و هەرچی ئەندام و کارمەندانی ئەو ڕێکخراو ناوەندانەش دەستگیرکراون. ئەم ڕەفتارە مەترسیدارەی چەکدارەکانی ئاسایشی هەرێم کە ڕاستەوخۆ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە فەرمانیان پێ دەدرێت، بیرهێنەرەوەی چەندین کردەوەی هاوشێوەی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگرتن و سوتاندن و داخستنی بەکۆمەلی بارەگای حزب و ڕیکخراوە سیاسیەکانی کوردستان، تەنیا بەهۆکاری ئەوەی لەڕوی بیروباوەرەوە لەگەڵ حزبی ناوبراو ناگونجێن. ئیمە بەتوندی ئەو هەلوێستەی ئاسایشی هەرێم کە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی بەرپرسن لێی و هەوڵی بەردەوام و ترسناکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانە دەکەین و داواکارین ناوەند و ڕیکخراو و دەزگا بەرپرسەکان سنورێک بۆ ئەو رەفتارە مەترسیدارەی پارتی دابنێن، هەروا پێویستە میدیاکان بەدواداچونی پێویست لەسەر ئەم کردەوانە بکەن. هاوکات ئێمە ناوەندەکانی داکۆکیکار لە ئازادی و مافی مرۆڤ لەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی پارتی و دووبارەبوونەوەیان ئاگادار دەکەینەوە. هەر لێرەشدا لەچوراچێوەی پشتگیری کردنی هەر هەوڵێک بۆ لەقاودانی پێشێلکاری و سەرکوتگەریەکانی دەسەڵاتدارانی کوردستان، پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ ئەو خۆپیشاندانەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان لەشاری لەندەن بەرامبەر نێجیرڤان بارزانی و ستافە یاوەرەکەی، دژ بەو هەموو پێشێلکاریەی بەرامبەر مافی مرۆڤی کورد و ئازادی بیرورا هیزە چەکدار و دەزگا ئەمنیەکانی پارتی ویەکیتی ئەنجامی دەدەن، دەردەبڕین گروپی ١٧ی شوبات لە ستۆکهۆڵم


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)