• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندەرانی کورد چوونە بەردەم سەفارەتی تورکی

Monday, 22/09/2014, 12:00

1618 بینراوە


رۆژی ٢١/٠٩/٢٠١٤ بەبانگەوازی کۆمەلێ کەسایەتی ئازادیخواز ، دژ بەهاریکاری تورکیا و حزبەکەی ئاکەپە و ئەردوگان ، لەبەردەم سەفارەتی تورکیا لەشاری ستۆکهۆلم خۆپیشاندانێک بەریوەجوو بەئامادەبونی ١٥٠ کەس زیاتر. دروشم و وینەکان هەموی دەربری ئەوەبوو کەتورکیا ولاتێکە هاریکاری داعش و پالپشتی تاوانەکانی لەعیراق و کوردستان دەکات لەکاتێکدا ئەردوگان بەدەم و جاوو کەسایەتیەکی داکۆکی کەر لەمافی خەلکی هەژار خۆی نمایش دەکرد ، بەلام روداوەکانی سوریاو داعش نیشانی دا کەئامادەیی هەیە لەسەر بەربەریەتی داعش و هەزاران تاوان خەونی دەولەتی عوسمانی بژینتەوە

خۆپیشاندەران ماوەی یەک کاتژمێر لەبەردەم سەفارەت مانەوە بەدروشمدان دژ بەتورکیا ، هاوکات وتاری حزبەکان
یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن سیروان ئه‌مین خوێنرایه‌وه‌
حزبی ئایندەی کوردستان لەلایەن بەرێز محمەد بێبەش خونرایه‌وه‌
حزبی کۆمنستی کریکاریکاری کوردستان لەلایەن بەرێز شەمال عەلی خوێنراویەوە
بەرێزیك بەناوی ئیبراهیم وتارێکی کورتی خویندەوە و رەخنەی لەمیدیای سویدی گرت کەئەگەر ئیستا هیلکە و تەماتە لەسەفارەت بدەین میدیاکانی سوید گەورەی دەکەن بەلام هەوالی کوشتارگەی داعش لەکۆبانی باس ناکەن
هاوکات بریاربوو بەشیک لەئامادەکارانی خۆپێساندانەکە هیلکە و تەماتە
بارانی سەفارەت بکەن بەلام بەهۆی هاتنی ئەوژمارەی خەلک و پارتەسیاسیەکان و هەندێ پەرلەمانتاری سوید ، بریاره‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌بوو ، بەتایبەتی کەرانەگەیاندرابوو ئەوکارە دەکرێ

هاوکات ٢ ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس لەجرکەی یەکەم و بەرلەدەست پێکردنی خۆپیشاندانەکە گەیشتنە بەردەم سەفارەتی تورکیا لەکاتیکدا خۆپیشاندانەکە مۆلەتیان بۆئەو خۆپیشاندانە وەرنەگرتبوو ، وەئاگاداری پۆلیسیش نەکرابوە
کەهەر کارێک رویبدیە دەبوە ململانێی لەگەل پۆلس
لەتەک ئەمەش خۆپیشاندانەکە پەیامی خۆی گەیاند سەفارەتی تورکیا و وەبوە بەشیک لەو دەنگە میدیا و هیزانەی کەهەول دەدەن تاوانەکانی داعش لەجاوی تورکیا ببینەوە
دوای رویشتنی پۆلیس ، پیشمەرگەیەکی دیرین لەدەرگای سەفارەت دروشمی (تورکیا داعشە) بەدەرگاوەبەست



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)