• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زمانی تاوان قسەی کرد، باڵام تاوانکاران بێدەنگن !

Wednesday, 04/02/2015, 12:00

2985 بینراوە


لە مێژ بوولە بیانویەک دەگەڕام تا لە گەڵ رووحی مەزنی بیرمەندی بەتوانای کورد مامۆستا ، هەژاری، ڕەحمەتی بدوێم ورازی دڵی خۆمی بۆ بدرکێنم. لەخۆم رانەدەدیت. دەمگوت حەیران تۆ و هەژاری بلیمەت؟ لە سەرسەری ژیانت دا لاپەڕەیەکت کتێب تۆمار نەکردووە، لەسەر چە حیسێبێک خۆ لە قەرەی هەژاری بە قووەت دەدەی؟ پاشان کە بیرم لێکردووەئەو ترسە بەریدام. گووتم: جا چەبوو با ئێمەش فێر بین رەخنە لە مەزنان بگرین. بافێر بین خەڵکانی دیش هان بدەین کە سنوری ئەو ترسولەرزە ببڕن. ئاخر کۆمەڵگای کوردیش هەر هەژارە ! دەنا ئەگەر وانەبوایە بۆ دوای ٢٩ سەرهەڵدان ئیزنمان نە دەدا کە سەرکردەی کورد ببێتە شۆفیری نەیاری کورد ولە هەولێردا بیگێڕێ! یانژی فەڕشی سووربۆ کەسانێک ڕاخا کە بە فیشەک دڵی بەرپرسی کورد لە سەر مێزی وتوووێژ بپێکێ!
زمانی تاوان باسی هەموو تاوانەکانی سەر نەتەوەکەمانی پێ نەکراوە چون هەزاران لاپەڕەی گەرەکە تا مێژووی تاوانەکانی دەستی خۆمان بنووسینەوە. ئەوە بەشێکی بچووک وپڕژانە کە بە دەستی سەرۆک عەشیرەتەکان بەسەر شۆڕشگێڕی دڵپاک ونیشتمانپەروەری کورد هێنراوە. ئەوەی کە لە لای من گرینگە ئەوەیە کە،،، تاوانکاران،،، لە دەستپێکی هەزارەی سێدا هەرجارنامەی پڕ لە دروێی دەوڵەتی کوردیمان پێدەفرۆشن و بازەرگانی بە دەستەواژەی ئەو دەوڵەتە دەکەن. یەکێک لە ئەستووندەگەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگایەکی ئازادو دێمۆکڕاتیک،، رەخنەو رەخنەگرتنە،،. رەخنە بۆ پێشگرتن لە قەوزوپۆشکردنی مێژووەکەمان، رەخنە لە بێچارەیی،رەخنەلەدووپات نەبونەوەی رابوردوویەک کە پڕە لە رووداوی دڵتەزێنی شاراوە.! رەخنە لە بابمان، لە دایکمان،لە مناڵەکانمان،لە جیرانەکانمان،لە هاوسەرەکانمان، لەخۆمان،لەداروبەردی وڵاتمان.
تاکی رەخنەگر بۆ یەکەمجارلە ناو چووکترین کۆمەڵگاکە بنە ماڵەیە فێری پرسیارو فێری وەڵام دەبێ. دایکوبابی کورد ئەرکی گرانیان دەکەوێتە ئەستۆ لەئاست پەروەردەکردنی منداڵەکانیان. لەدەرەوەی بنەماڵە کۆمەڵگای هەیی، دەسەڵات، مێدیاکان، چاپەمەنی، مامۆستا، فێرکار، زانکۆ، سیستمی پەروەردە و،،،،،،،،،.وێنەی زنجێرێکی زێڕین کە قەت ژەنگ لێینادا رۆڵی ئەساسی وسەرەکیان دەکەوێتە سەرشان. ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی دامودەزگای پێشکەوتوی زانیاری ولێکۆڵینەوەکانی زانستین، هیچ کامیان لە سکی دایکیاندا نەیانهێناوەتەدەرێ. بەڵام لەلای ئێمە چما کەس دەوێرێ بپشمێ، دەڵێن ئەزموونەکەمان ساوایە نابێ لاوازی کەین! یانژی دەڵێن بەس نییە دەسەڵات کوردە! داگیرکاریان کردۆتە سپری بەڵا تا خۆیانی نە ناودا حەشار دەن!
سەدەی حەفدەی زایینی بە دەستپێکی شۆڕشێکی پێشەسازی ناوزەددەکرێ لەو سەدەیەدا دەرکەوتنی،، کارەبا،، دونیای بەرەو ئاڵوگۆڕێکی مەزن برد. ئەو سەدەیە قەڵەمبازێکی گەورە بووبۆپێشەسازی ودونیای تێکنیک. سەرەتای وەرچەرخانی دونیای مۆدڕن ئامێزی بۆ گەلانی وشیار کردەووە کە پرسی مێژوویی خۆیان بەرەو چارەسەری ببەن. لەو کاتەوە هەتا ئەوڕۆ نەتەوەی کورد بەچەنگ دوو بابەتی دیرۆکییەوە دەناڵێ.پرسی دابەشبونی خاک کە مژاری ئەو وتارە نییە، مەبەست پرسی ئەو نەهامەتیانەی کە حەڕەکەتووسەرکردەی کورد بۆ کوردی خوڵقاندووەودەیخوڵقێنێ.
زمانی پێداهەڵگوتنمان ئەوەندە تیژە کە شمشیری زولفەقاری ئیمامی عەلیش نایبڕێ! لە هامان کاتدا زمانی ،رەخنەمان،، ئەوەندە کولە کە تاکە رووپەڕی دەفتەرێکیش نابڕێ. نووسەرودیرۆکناسمان یا خانی خانانن یا تۆزی بانان. سەتا لە نەوەدی مێژوومان مێژووی عەشیرەگەری بووە، کە چی خۆمان پێ لە زۆر نەتەوەی دیکە وشیارترو بوێرترە. ئازاوشەڕکەرین بەڵام لە ئاشتیدا دۆڕاووبێبەرین. هێمن گووتەنی: دەردەکورد تاقەتووتوانای لێبڕیوین کەچی متتەقمان لێ نایە.
من نە هەژاری ڕەحمەتیم نەش دەبمە ئەو بیرمەندە. لە مێژووی کوردیشدا کەم ،،هەژاری ئاوا،، هەڵدەکەون. ئەو بیرمەندە و خامەڕينگینە بە بەرهەمهێنانی ئاسەوارەکانی خۆی خزمەتێکی زۆر گەورەی بە ئەدەبیاتو مێژووی ئەدەبی کوردی کردووە. تەنیا بابەتێک کە من ئازار دەدا خۆشەویستی لەڕادەبەدەری ئەو بلیمەتەیە لە حاند مەڕحومی مەلامستەفاو بنە ماڵەکەیەتی! هەروەها لەحاند عەشیرەی بارزانی. بۆیە بە سەدان کاتژمێر بیرم لێکردۆتەوە کە تۆ بڵێی مامۆستا هەژار:
خۆشەویستیەکەی ئەوەندە مەزن بووە کە رێگای پێنەداوە بیر لە بابەتێک بکاتەوە کە رێگای چارەسەری پرسی کورد بە کام شێواز دەگاتە ئەنجام؟
دوو: تۆ بڵێی قەت هەژاری مەزن بیری لەوە کردبێتەوە بۆ لە شۆڕشی بارزانیدا چوار ژنی تێدا نەبووە کە وێڕای پیاو دەست داتەچەک؟ یا چوار لاپەڕە مێژووی کورد بنووسێتەوە؟
سێ: تۆ بڵێی قەت هەژاری گەورە لە خۆی پرسیبێ ، بۆ ئەو شۆڕشە (١٩٧٥) بە هاسانی ئاوا هەڵوەشێ؟ یان مەلا مستەفا بۆ ئاوا سادەدەڵبوو فریوی گزیرێکی وەک شای ئێرانی خوارد.دەیان پرسی دیکەش هەن کە مێژوو جوابی داوەتەوە.؟
لەپەڕتووکی هەژار بۆکوردستان دەڵێ: پیاوەتی وئازایەتی وکوردایەتی ومەردایەتی مەلامستەفا زۆر کتێبی گەورەی دەوێ تا دەناسرێ، کە لێشم روونە دەنوسرێن، بەڵام هەر شت بە وەختی خۆیدا. نە پیاوەتی نەئازایەتی ونە کوردایەتی نەمەردایەتی هیچکام نابنە هەوێن بۆکەسانی لێهاتوووزاناودیرۆکناس ودوورناس.پیاوەتی بارزانی بەکاری ئەوە نایە کە تەنیا مرۆڤ پێاوبێ جا دەتوانێ شۆڕش هەڵگیرسێنێ.(نە دەبوایە قەت جەستەی پیرۆزی شۆڕشوانی کوردلەرۆژهەڵاتی وڵات رادەستی شای ئێران کردبا). لەوسەردەمەدا زانایی وکۆمەڵناسی ،دەروونناسی گەلان وسیاسەتی وشیارانەورێکخستنی بە باوەڕو خاوەن ئەزمون و،،،،،دەبنە هەوێن بۆ چارەسەر کێشەی نەتەوەکەمان. مامۆستا هەژار مافی خۆیەتی کێی خۆش بوێ.بەڵام ئەو ،،من،، نیم. بە بارتەقای تەمەنی منی بەرهەم هەبووە.هەر ئەگەر لەوسەردەمەدا مابایە چی دەگوت لەسەر پەڕتووکی،،زمانی تاوان هاتە قسە،، (بۆ یەکەم جار لەسەر رووپەڕی کوردوستان پۆست چاوم پێی کەوتووە، خانەیان ئاباد بێ).
ئەو رۆژەی کە تەرمی پیرۆزی ،،هەژار،، هاتەوە مهابادولە مزگەوتی (سوور) دابەزی. لەپڕ چەکدارەکانی بارزانی داروبەردیان شاریان داگرت.! زۆرمان پێ سەیر بوو! پێشمەرگەی لای ئێمە یاساغن!هێ کاک مەسعود بۆ ئازادانە لە شاری مهاباددا دەگەڕێن! جەماورێکی زۆی هاتنە گۆڕستانی شار. کاک مەسعودیش فەرمایشتی فەرموو بەڵام کورت. لەو کاتەدا پیامی فەرماندەی پادگانی(سەربازخانە) مهاباد گەیی کە بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ لە پادگان وێڕای چەکدارەکانی داوەت کرابوو! تۆ بڵێی هەژار مابایە دەگەڵی چووبایە ئەو شوێنە؟ شەهید شەڕەفکەندی برای هەژارکەسی یەکەمی ،ح،د،ک،ئێران بووە کە بەدەستی دۆستەکانی کامەسعود ترۆرکرا، ئەگەر هەژار مابا چی بە کوڕەکانی بارزانی دەگوت؟
پەڕتووکی،،زمانی تاوان هاتە قسە،، لە نوسینی شەپۆل فاخر مێرگەسوری، بەشێکی بچووکەلە مێژووی تاوانی دەستی سەرکردەی کورد. گەلان بەوە سەرکەوتوون کە شەرم لە رووداوەتاڵەکانی مێژووی خۆیان ناکەن وبۆ دووپات نەبونەوەیان رێگای چارەسەری دەدۆزنەوە.بەڵام کورد زمانی رەخنەی ئەوەندە کورتە کە چاک وخراپی مێژووی لێک ناکاتەوە. لە کوێی سەردەمدابینراوە کە تاکە کەسێک بتوانێ بە رستەیەک ساڵی ١٩٧٥ بخوڵقێنێ! لەوەش بترازێ ئێستێش هەر پێیهەڵادەگوترێ وادەزانین ئەگەر زیندوو بێتەوە تەواوی گرفتەکان چارەسەر دەکا.
خۆزگە بیرمەندی کورد سنوری بۆ هێندێک شت دیاری کردبا.خۆزگەئەوین وخۆشەویستی لە لایەک داناباو راستیەکانیش لە لایەکی دیکە. خۆزگە مامۆستا هەژار خۆی لە هەڵویستی سیاسی بە دوور راگرتبا.خۆزگە فێریان کردبایەن چۆن سنوری ترس بشکێنین و بوێرانە،،رەخنە،، بکەینە دەرمانی رۆژ بۆ کۆمەڵگایەکی نەخۆش.قسەکانی زمانی تاوان بەشێکی چووکو بێبەختیەکی مەزنە لە ئاست کێشەی کورد.ئەو وتارەی من هیچ لە کەسایتی ئەدەبی وهیچ لە دەست رەنگینی ئەوبیرمەندە کەم ناکاتەوە. بەڵام خۆزگە هەژار تووشی بە تووشی بنە ماڵەی بارزانی نەهاتبایە.
هەتا ئێستێش سەرۆکی بەشێک لە باشووری وڵات پێی وایە دەبێ خەڵک دەستە بە دەستە روو لە سەری رەشکەن وداوای لێبکەن کە بۆجارێکی دیش هەر خۆی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم دەنا دەوڵەتی کوردی دەبێتە خەون! چون نە شەنگال رزگار دەبێ، نە ئامریکاو ئورووپی چەکمان دەدەنێ! نە کێشەی پارچەکانی دیکەی وڵات چارەسەردەبێ. مێژوو تاوانکاران نابەخشێ، زمانی تاوان تاسەر بێدەنگ نابێ، ئەوە ئێمەیەن نە خۆمان دەبەخشین، نە مێژوومان دەناسین نە وەدەنگ دێین! لە دوایین وتەی ئەم وتارەدا رستەیەکم هەڵبژاردووە کە دەیدەمە،، دەستی دیرۆکناس ودوورزانی کورد،، (شوکور نیمانە!). نوسەری ئەو پەڕتووکە دەڵێ: شۆڕش بە بێ تاکتیک، بە بێ ستڕاتیژی هەڵگیرساو ناویان ناشۆڕش! ئەو شۆڕشە دەستی دایە ،،چەک،، بەڵام کام چەک؟ چەکی بیروڕا؟ یان چەکی کوشتن وبڕێن؟!.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)