• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو ڤیدیۆیەی ئەمڕۆ ئەو راستییەش دەردەخات، کە تالەبانی بۆ دەنگدان نەچۆتە سەفارەت

Monday, 28/04/2014, 12:00

2017 بینراوە


تێبینی: لەو نووسینەدا بەشێک لە کلیپتی پێنجەم نوێکراوەتەوە.
ئەمڕۆ ٢٨-٠٤-٢٠١٤ کەناڵی کوردسات، ڤیدیۆیەکی بێدەنگی پیشاندا، کە گوایە لە بەرلین گیراوە، لەو کاتەدایە، جەلال تالەبانی بۆ دەنگدان چۆتە سەفارەتی عێراق لە بەرلین، لە ڤیدیۆکەدا وەک دەردەکەوێت چەند کەسانێک دێن و دەچن، سندوقەکە بەرزدەکەنەوە و بە کامێرا وێنەی دەگرن، تا وا بسەلمێنن کۆنتڕۆڵی سندوقی دەنگدانەکە دەکرێت و بەتاڵە، پێش ئەوەی دەنگدەران کارتی دەنگدانیان تێبخەن، دوای یەکسەر کلیپتێکی تر پیشان دەدات، کە تالەبانی لەسەر کورسیەک دانیشتووە و گۆچانی بە دەستی راستیەوەیە و بە دەستەکەی تر مۆرکراوە کەمێک بەرزی دەکاتەوە و زەردەخەنە دەیگرێت، کەسانی تریش پیشان دەدرێ دێن و دەچن و لە پشت جەلال تالەبانییەوە وەستاون. ماوەیەکی کورت جەلال تالەبانی پیشان دەدرێت.

کوردستانپۆست لە رۆژی ٢٤ ٠٤ ٢٠١٤ دا و پێش چەند رۆژێک ئاگادارکرایەوە، کە بنەماڵەی تالەبانی (هێرۆ برایم ئەحمەد) نیازی کارێکی وایان هەیە، دەیانەوێت تالەبانی بهێنن، بە ڤیدیۆ جوڵە و بزەیەکی تالەبانی پیشان بدەن، ئەوەیش بۆ ئەو مەبەستەیە تا بە پیشاندانی و کاریگەری بخەنە سەر دەنگەدەران و ئەو شکستەی کە چاوەڕوانیان دەکات، بە هۆی ئەم ڤیدیۆیەوە بەڵانسی سەرکەوتن بەلای خۆیاندا وەربگێڕن. بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لە بەشی کاریکاتێرەکەماندا وێنەیەکی تالەبانیمان دانا بە پشتبەستن بە قسەیەکی شاڵاوی عەلی عەسکەری، کە تێیدا رامانگەیاند، نیوەی گیانی وشک بووە و چاوی چەپیشی کوێر و نابینایە، رێک ڤیدیۆکەی ئەمڕۆ ئەوەی سەلماند و ئیستا ئێمە لەسەر ئەوە قسەدەکەین:
کلیکی ئەو لینکە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/caricature.asp?id=c49ed2

کلیپتی یەکەم:
سەفارەتی عێراقە و ئەو فەرمابەرانە خۆیان ئامادەکردووە، دێن و دەچن و سندوق دەکەنەوە و دایدەنێن و یەکێک بە کامێرا دەیگرێت.

کلیپتی دووەم:
یەکێک لە فەرمانبەران پیشان دەدات، پەساپۆرت و کارتەکەی تالەبانی تۆماردەکات، بە ئاستەم لەولاوە وادەردەخەن، گوایە تالەبانییە و لەسەر کورسیی رەورەوەی خەستەخانە دانیشتووە، ئەمەش فێڵێکی تەکنیکیە بۆ گرتنی ڤیدیۆکە، دەنا دەبوو بە باشی و بەجوانی تالەبانی لەوێدا پیشان بدایە.

کلیپتی سێیەم:
تالەبانی پیشان دەدات وا لە بینەر دەگەینرێت کە گوایە ئەو لەبەرامبەر ئەو فەرمانبەرەکەوە دانیشتووە، یان دەبوو بۆ سەلماندنی ئەمە لێرەشدا تالەبانی و ئەو فەرمانبەرەی پێکەوە پیشانبدایە.

کلیپتی چوارەم:
پشتی تالەبانی بە چەند کەسێک گیراوە، تا کەس هەست نەکات لە پشتەوە چی دیارە و گومان پەیدا بکات، گومانەکەش بریتییە لەوەی تالەبانی نەچۆتە سەفارەتی عێراق لە بەرلین، بەڵکو لە ژوورێکی خەستەخانەکەدایە و ئەوانەش بە مەبەست چواردەوریان گرتووە، تا شوێنی یەکەم کە ژورێکی سەفارەتە لەگەڵ ئەمەی دیکەدا کە خەستەخانەیە هەستی پێنەکرێت جیاوازن. بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە کاتێک مەرەکەبەکە پیشان دەدات لە دیوارەکەی بەرامبەرییەوە نووسینێک بە دیوارەکەدا هەڵواسراوە لە خواریەوە ئاڵایەکی بچوکی کوردستان، یان لە ئاڵایەک دەچێت بە دیوارەکەوە هەڵواستراوە، ئەمە رێک دەبوو پێشتر ئەمانە لە لای راستی ئەو فەرمانبەرەوە دیاربکەوتایە.

کلیپتی پێنجەم:
وا پیشان دەدات، تالەبانی بە دەستی خۆی کارتەکە دەخاتە سندوقەکەوە، بەڵام ئەگەر لێی وردبیتەوە دەبینیت پەنجەکان هیچیان مورکراو نیین، ئەو دەستە سەعاتێکی لە دەستدایە، بەشێکی کەمی دەرکەوتووە، چونکە دوای ئەوە یەکسەر تالەبانی پیشان دەدات کە پەنجەمۆرکراوەکەی بەرزدەکاتەوە، سەعاتی لە دەستدا نییە.

ئەم فیدیۆیە چی دیکە دەسەلمێنێت
بۆ سەلماندنی بەڵگەکان کوردستانپۆست ئەم ڤیدیۆیەمان پیشانی دوو پزیشک دا و ئەوان بەم شێوەیە لێکدانەوەیان لەسەری کرد:

1) تالەبانی جەڵتەی مێشک لێی داوە، زمانی شکاندووە و ناتوانێت هیچ قسە بکات. بەڵگەی تەکنیکیش ئەوەیە کە ڤیدیۆکە بێدەنگە تا ئەو راستییە بشارنەوە.

2) چاوی چەپی لە کار کەوتووە و نابینێت.

3) لایەکی لەشی، یان بەشێکی لە کار کەوتووە و ناجوڵێت.

4) جەلال تالەبانی ئاگای لە خۆی نییە و بەشێکی زۆری مێشکیشی لەکار کەوتووە، بێئاگایە، دەتوانرێت بگووترێت بەشێکی زۆری عەقڵی لە دەست داوە، پێکەنینەکەی لە نائاگاییەوە و خۆشی نازانێت لەو شوێنەدا چی دەکات و بۆچی هێناویانە. لە رووی یاساییەوە، دەنگدانەکەشی رەوا نییە.

5) لە کۆتاییدا دەبێت بڵیین بەداخەوە، لەو رۆژەوە جەلال تالەبانی کە سەکتەکە لێی داوە، تا ئەو رۆژەی دەمرێت، کچەکانی برایم ئەحمەد، رۆژ لە دوای رۆژ تالەبانی هەتک دەکەن، وەک بوکە سەماکەرێیان لێکردووە، بە ئارەزووی خۆیان هەڵیدەسوڕێنن، چارەنووسیان دەشاردەوە، بۆیە هەرچییەک لە سەر مان و نەمان و مردنی بڵاوکراوەتەوە، هەر کەسێک قسەی لەسەر کردبێت بە راست و بە درۆ، هەموو ئەمانە ئێخەی هێرۆ و کوڕ و خوشکەکانی دەگرێتەوە، ئەوانەش کە چەند جارە بەر تەقەی مێشک پووتەکەنان دەکەون، لە گەردنی ئەم بنەماڵەیەدایە.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)