• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


درنگ خەوتن (نووستن) هێزی فێربونی مداڵان کەم دەکاتەوە

Thursday, 21/08/2014, 12:00

2179 بینراوە




بەرهەمی لێکۆڵینەوەیەکی بەر فراوان لە بریتانیا لەسەر ١١ هەزار منداڵ ئەنجام دراوە نیشانی دەدا ئەو منداڵانەی کە (دوای ٩ شەو) یانژی لە کاتەکانی جۆراوجۆر دەخەون لە بواری خوێندن وحسێب کردندا لەو منداڵانەی کە لە کاتی خۆیدا دەخەون وبەڕادەی پێویست دەخەوەن، باشتر. بە وتەی لێکۆڵەران، خەوی کەم نۆڕمی سروشتی لەش تێک دەدا ودەبێتە هۆی ئەوەی توانای مێشک بۆ فێر بونی بابەتی نوێ کەم بکاتەوە.لەو کارەدا لێکۆڵەران زانیاریان لە بارەی منداڵانی ٣ تا ٥ ساڵی کۆ کردۆتەوە تا بزانن فێربونیان(زانیاری) پەیوەندی بە خەو هەیە یاننا؟ ئەو کارە نیشێنی داوە خراپی ونارێکوپێکی کاتی خەو لە منداڵانی ٣ ساڵە زیاتر لە تەمەنەکانی دیکەیە و لە ٧ ساڵی نیوەی ئەو منداڵانەی کە لە کاتی خۆیدا دەخەون ،یانی نێوان ٧ تا هەشتونیوی شەو. کاریگەری خەوی خراپ لە کچانی بچووک زیاترە تا کوڕانی بچووک وبە پێی زەمان زیاتریش دەبێ.
بە وتەی پڕۆفسۆڕ ئاماندا ساکر، مامۆستای زانکۆی کالیجی لەندەن کە ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ژێر چاوەدێری ویدا ئەنجام دراوە، ناڕێکوپێکی لە خەودا بەرهەمی ئاڵۆزی ژیانی بنەماڵەیە کە کاریگەری خراپی لەسەر منداڵ هەیە. بە وتەی پڕۆفسۆڕ ساکر: فێر کردنی منداڵ بۆ خەوەی سەریوەخت (کاتی خۆی) بژاردەیەکە کە قەت درنگ نابێ. خەواندنی منداڵ پێش کات ژمێر٧ تا ٧و نیو کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر مێشکی نییە.
دوکتور رابێرت ئیسکات جاپ، مامۆستای کالیجی سەلتەنەتی (پادشایی)دەڵێ: لە نیگای یەکەمدا واوێدەچێ کە خەوی کەمتر دەبێتە کەمبونەوەی هۆشی منداڵان. بەڵام هۆگەلی کۆمەڵگایی و ژینگەو بنەماڵە لەسەر مێشکی منداڵان کاریگەری خۆی هەیە ئەو پەیوەندیەش زۆر ناڕێکەو ئاڵۆزە.سەرەڕێی ئەوەش تەواوی منداڵان بۆ ئەوەی باشتر لە فێرگەکان قازانج بکەن، جودا لە شێوەی ژیان دەبێ شەوانە ١٠ کاتژمێر بخەون. بە تایبەی بۆ منداڵانی ژێر ٧ ساڵ .
بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی.
٢١/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)