• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەسیمنارەکەی پەرلەمانی سوید دا پێشنیارکرا پارتی بخرێتە لیستی تیرۆریستانەوە

Wednesday, 28/05/2014, 12:00

2352 بینراوە


نوێنەری پارتی سۆسیال دیموکرات دەبێت رێگایەک بدۆزینەوە بۆ ئەو بەرپرسانەی تاوان دەکەن و خاوەن رەگەزنامەی سویدین
**********
نوێنەری پارتی ژینگە ، ئیمە لەسەر ئەوتاوان پێشیلکاریانە لەپەرلەمان دەوەستینو داوای هاریکاری زیاتری لەگەیاندنی زانیاری کرد
**********
نوێنەری وەزارەتی دەرەوە ، لەمانگی ئکتۆبەر لەپەرلەمانی ئەورپا راپۆرتەک لەسەر مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا لەسەر عێراق بلاو دەکەینەوە
*************
نوێنەری پارتی مۆدیراتی دەسەلات دەبێت هاریکاری ڕیکخراوسڤیلەکان لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری و ژنان بکەن
*****************
نوێنەری ئامنستی لەسەردەمی دەسەلاتی هەریم ژن کوشتن لەسەردەمی بەعس زیاتر بوە



لە سیمینارەکەی رۆژی ٢٧ی ماییسی ٢٠١٤ لە پارلەمانی سوێد کەبەهاریکاری پەرلەمانتاری پارتێ چەپ ئامینە کاکەباوە و گروپی ١٧ی شوبات رێکخرا بوو ، ئامینە کاکەباوە سەرپەرشتی سێمینارەکەی دەکردو بە تیشکخستنە سەر بواری ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی ژن و کوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان دا کردەوە.

رۆژنامەنوس کەمال چۆمانی کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبو، بە زمانی ئینگلیزیی وتارێکی پوخت و بابەتیانەی لەسیمنارەکە پێشکەشکرد و باسی لەوەی کرد سەرەڕای پێشکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ئابوریی بەهۆی داهاتی نەوت، بەڵام لەو چەند ساڵەی رابردو دا ئازادیی رادەربڕین پاشەکشەیکردوە. چۆمانی بەوردی باسی لەو پێشێلکارییانە کرد کە لە چەند ساڵی رابردو دا رویانداوە و جەختی لەوە کردەوە کە بکوژانی رۆژنامەنوسان تا ئێستا دەستگیرنەکراون و حکومەتی هەرێم هیچ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی نەکردوە. ئەو گوتیشی: "لە تاوان خراپتر، رێدانە بە تاوانباران تا بە ئازادیی بخولێنەوە

." دواتر فیلمێکی دۆکیومێنتاریی لەبارەی کوشتنی ژنان و کچانی کورد بە ناوی شەڕەفەوە نماییشکرا و بوە جێسەرنجی ئامادەبوانی سێمینارەکە. هەڵاڵە رافیع، بەرپرسی سەنتەری نینا ، وتارێکی لەبارەی پێشێلکارییەکانی ژنان پێشکەش کرد و جەختیکردەوە کە ژنان لە کوردستان دەکوژرێن و بکوژانیش ئازاد دەکرێن. سێمینارەکە بەبەشداریی دەیان کوردی دانیشتوی سوێد و ١٠ پەرلەمانتاری سویدی لەهەموو پارتەکان دیپلۆماتکارانی سوێد بەڕێوەچو. دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی سوێد و ئەندام پارلەمانانی سوێد و نوێنەری ئامنێستی ئینتەرناشناڵ را و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد.

بۆدیل سەبەلۆس، ئەندامی پارلەمانی سوێد و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارلەمان وپارتی ژینگە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پارلەمانی سوێد بەجدییەوە لە پێشێلکارییەکان دەڕوانێ و سازش لەسەر هیچ پێشێلکارییەکان ناکەن و حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی لێئاگاداردەکەنەوە. سەبەلۆس تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەوان هەمیشە پشتیوانیی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی سیاسیی و داکۆکیکردن لە ژنان دەکەن. ئەوەشی خستەڕو بردنەوەی زۆرینە لای حیزبە سیاسییەکان هەرگیز بەو مانایە نایەت کە ئەوانە هێزی دیمۆکراسیین و ناکرێ قسەیان لەسەر بکرێ. سەبەلۆس ئامادەبوانی دڵنیاکردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە دروستکردنی فشار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەڕێی وەزارەتی دەرەوەی خۆشیانەوە ئەو فشارانە دەگەیەنن. سەبەلۆس داواشی لە کوردان کرد کە هاوکارییان بکەن بۆئەوەی پێکەوە فشارەکان بەسەرکەوتویی بە ئامانج بگەیەنن چونکە ئەو دۆخەی کە هەیە پێویستیی بە کاری هەموان هەیە.


کارۆلینا سیلڤستەر، بەرپرسی بەشی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە بەنیگەرانییەوە باسی لە دۆخی ئازادیی رادەربڕین و دۆخی ژنان کرد لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق دا. ئەو جەختی کردەوە کە لەڕێی وسەفارەتی سوێد لە بەغدا و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان دا، بەبەردەوامیی ئاگاداری روداوەکانن و هاوکات بەرپرسی وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی راگەیاند لە مانگی ئۆکتۆبەر رای خۆیان لەڕێی راپۆرتێکەوە لە پارلەمانی یەکێتیی ئەوروپا رادەگەینن لەسەر رەوشی ئازادیی رادەربڕین و مافی مرۆڤ و ژنان و دۆخی دیمۆکراسیی لە عێڕاق و کوردستان دا ، کە ئەوان ئەو باسانە تێیدا جێدەکەنەوە بەجدی کاری لەسەردەکەن سیلڤستەر ئاماژەی بەوە ش کرد سیاسەتی دەرەوەی سوێد لەسەر دو پرەنسیپب بونیاتنراوە: داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین و دیمۆکراسیی ، کە ئەو دوانە هەرگیز جێگەی سازش نین و بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەر وڵاتێک دا، ئەوانە پێشینە دەبن.

ئیلیزابێس لوفگران لە رێکخراوی ئامنێستی ئینتەرناشناڵ باسی لەو وێنە رەشە کرد کە حکومەتی هەرێم بۆ خۆی دروستکردوە لە باری ئازادیی رادەربڕینەوە. ئەو ئەوەشی دڵنیاکردەوە کە کاری ئەوان هەمیشە لەپشتی ئازادیی رادەربێنەوە دەبێ. لوفگران باسیشی لە رەوشی ژنان کرد لە کوردستانی عێڕاق و گوتی: "راستە بەبەراورد بە سەردەمی سەدام حوسێن زۆر شت گۆڕاوە، بەڵام بۆ مەسەلەی کوشتنی ژنانە لەسەر شەڕەف، خراپتر بوە

." ئیلیزابیس رام لە پارتی مۆدیراتی دەسەلات نیگەرانیی خۆی لەبارەی پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی چاپەمەنیی نەشاردەوە و بەتوندیش رەخنەی لە حکومەتی هەرێم گرت. ئەوەشی ئاشکراکرد کە دەبێ زیاتر پشتیوانیی کۆمەڵگەی مەدەنیی بکرێ بۆ پێشخستنی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی ژن.

کارین هێگ یەکێ لەبەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەپارتی سۆسیال دیموکرات رای گەیاند ئەوان بەنیگەرانیەوە لەو پێشیلکاری و تاوانانە بەرامبەر رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا و تیرۆری ژنان دەروانن و بەردەوامیش لەدیدارەکان لەگەل بەرپرسە سیاسیەکان باسی دەکەن هاوکات ئاماژەی بەوە کرد دەبێت سوید و پەرلەمان رێگایەک بدۆزنەوە بۆ ئەو بەرپرسانەی لەولاتەکانیان تاوان دەرهەق بەرامبەر هاولاتیان دەکەن و لەسویش خاوەن رەگەزنامەن


دواتر پرسیاری ئامادەبوان دەستی پێکرد کەزۆرینەی پرسیارو سەرنجەکان لەسەر ئەو خالە چر بۆوە کەدەبێت سوید سنور بۆ رەفتاری ئەو بەرپرسانە دابنێ کە خاوەن رەگەزنامەی سویدین و ئەشکەنجە و تیرۆری رۆژنامەنوس و هاولاتیان دەدەن ... هاوکات یەکی لەو رەخنانەی ئاراستەی سیاستەمەدارانی سوید کرا کەپیویستە ئیوە سنورێک بۆ ئەو هەموو پیشێلکاریەمەترسیانەی مافی مرۆڤو ئازادی بیرورای پارتی دیموکراتی کوردستان دابنرێ و وەک پارتێکی تیرۆریست بیناسن چونکە هەموو سالێ چەندین پێشیلکاریی مەترسیدار دژ بەمافی هاولاتیان و حزب

گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٤/٠٥/٢٨

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)