• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


توركیا دڵسۆزی خۆی بۆ لایەنە هاوپەیمانەكانی لە كوردستان سەلماند !!

Wednesday, 28/01/2015, 12:00

1804 بینراوە




پاش قوربانیدانی رۆڵەكانی گەلی كوردستان و رزگاركردنی كۆبانی _زۆری پێ نەچوو _ ئۆردەگان هەر لە ئاسمانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند و قسەی خۆی كرد و بۆ هەموو جیهانی سەلماند كە چەند دڵتەنگە بە شكستی داعش و سەركەوتنی كورد لە شارێكدا هیچ پەیوەندیەكی بە وڵاتەكەی ئەوەوە نیە .
پاش روو وەرگێرانی داعش بەرەو هەرێمی كوردستان، ئەمە دووەم جارە كە توركیا بە كردەیی لە روانینی بۆ پرسە هەستیارەكەی ناوچەكە خۆی یەكلایی دەكاتەوە و بێ ئەملاو ئەولا هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت .
ئەم جارە بە جوانتر دەریخست، لە كاتێكدا ئەردوگان بەر اشكاوی وتی؛ هەرێمێكی تریان لە باكوری سوریا پێ قبوڵ نیە،بەمەش، پاش شكستهێنانی ئەردۆگان لە سەپاندنی زۆنێك لە باكووری سوریا، ئەمرۆ بە باشی دەركەوت كە مامەڵە كردنی توركیا لە گەڵ هەرێمی كوردستان جگە لە قازانجی ئابوری و تەوەربەندی بەرامبەر شیعە و پاراستنی بەرژەوەندیەسیاسیەكانی و لێدانی بەرژەوەندیەكانی پەكەكە لە رێگە و سیاسەتی دۆستەكانیەوە لە هەرێمی كوردستاندا نەبێت، هیچی تری پێ نیە . ئەمەش لەلایەكەوە كرۆكی بیرو عەقڵی تۆرانیەتی توركیا دەسەلمێنێت و، لە لایەكی ترەوە پوچەڵی ئەو ئیدیعا و فرتوفێڵانەیە لە مەر ئەو پەیوەندی و مانگی هەنگوینیەی لەگەڵ لایەنەكانی كوردستاندا هەیەتی دەردەخات، كە جگە لە تەكتیكی رۆژانە هیچ بنەمایەكی راستەقینەی نیە .
لەم دوو رۆژەدا زۆر شتی ژێر بەڕە دەركەوتن، ئەم هەڵوێستە ئاشكرایەی توركیا و قەڵسبونی بە شكستی چەتەكانی داعش نیشانە و بەڵگەی ئەوەن كە توركیا و داعش پەیوەندی راستەخۆیان بە یەكەوە هەیە و ، تەنانەت لە هاندانی داعش بۆ كاردانەوە و دووبارە هێرش كردن بۆ سەركۆبانی لە پێناو دزینی سەركەوتنەكانی داعش لەلایەن توركیاوە راستی قسەی دۆستانی كوردی دەرخست كە توركیا هیچ كاتێك لە بەرژەوەندی هیچ بەشێكی كوردستاندا نیە، تەنانەت لە تەكتیكەكانیشیدا .
ئەوەی سەرسورهێنە، كە هەمیشە كورد یان بەشێكی بزوتنەوە رزگاریخوازیەكەی كوردستان بە سیاسەتی توركیا هەڵخەڵەتاوە .
چاودێرێكی ئۆروپی شارەزای بواری سیاسەتی ناوچەكە بە سەرسورمانەوە دەیپرسی، بۆچی كورد لەمەر پەیوەندی و سیاسەتەكانی لەگەل توركیا هەمیشە دۆراو بووەو ، كە باش دەزانێت تەنانەت لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئێران و ناوەندی عیراق هەمیشە توركیا هۆكاری شكستهێنانی بووە، بەڵام هەمیشە رێگەی سیاسەتی ئێوە بەرەو ئەنقەرەیە و ، لەو بارەوە ئەڵتەرناتیڤی زۆرتان لەبەردەستە و خۆتان لێی بەدوور دەگرن . لەبەر ئەوەی باری نیًَوخۆییتان ناچارتان دەكات_ ببورە ئەگەر بڵێم _ وەك بەراز مل بنێن . وتی؛ ئەگەر بۆ ماوەیەك بە تەكتیك پەیوەندیتان لەگەڵ توركیا باش بێت وەك ئەم چەند ساڵە كە هەلتان لەبەردەستدا بوو، بەڵام شانبەشانی ئەوەش، دەبوو رێگەی ترتان وەك یەدەك بۆ رۆژكاری تەنگانە دروست بكردایە لە سێ لاوە . بەڵام داخەكەم ئێوە بە دڵسافی خۆتان هەموو هێلكەكەتان دەخەنە سەبەتەی یەك لایەنەوە و دۆستایەتیتان دۆستایەتی رەهایە و دوژمانیەتیتانیش دوژمنایەتی رەها، ئەمە هۆكاری شكستهێنانی ئێوەیە نەك دوژمنەكانتان . ئێستاش هەلێكی باش لەبەردەستاندایە و، هیوادارم تا كۆتاییەكەی بەم شێوەیە بەرێی نەكەن و، هەرچەند بەرەنگاری كۆبانی یەكێتی نەتەوەییتانی بەهێز كردەوە، بەڵام لە شەری شەنگال و ساویلكەیی ململانێی حزبی نەازنیی هەموو لایەكتانی دەرخست . تاوەكو لایەنەكانی هەرچوار پارچەكەتان لە چوارچێوەی پەیمانێكی نەتەوەیی خۆتان رێك نەخەن پەیوەندیەكانی درەوەتان نەزۆك دەبێت و چارەنوستان نادیار دەبێت هەڵوێستی دوژمنەكانتان زاڵ دەبێت .
قسەی ئەو دۆستەمان راستیەكان دەردەخات و، كورد هەمیشە كوشتەی دەستی خۆیەتی و دوژمنانی بە ئاسانی یاری پێدەكەن . ئەمرۆش توركیا بە كەیفی خۆی یاریەكانی بەرێوە دبات و بریارەكانی فەرز دەكات و بەرژەوەندیەكانی لە رێگەی لایەنی نێوخۆیی كوردستانی باشورەوە دابین دەكات . ئەم هەڵوێستەی توركیا لەمەر رزگاریی كۆبانی، ئەوەی درەخست كە هیچ منەتێكی بە لایەنە هاوپەیمانەكانی لە كوردستانی باشوور نیە، ئەمە جگە لە هەوڵدانی بۆ ریكخستنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ عیراق و بوژانەوەی ریككەوتننامە ستراتیجیەكەی زەمانی بەعسی عیراق و توركیا لەسەر حسابی كورد و كوردستان .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)