• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەخۆشخانەی شار، خەونی خەلک و کەمتەرخەمی وەزیری تەندروستی

Wednesday, 27/08/2014, 12:00

3247 بینراوە


لە سالی ٢٠٠٠ دا، لەسەردەمی رژێمی سەدامدا، حکومەتی عراق بریاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی چوارسەد قەرەوێلەیی بۆ شاری سلێمانی دەرکرد.لە ژیر دەسەلاتی حکومەتی هەرێمدا ئەو نەخۆشخانەیە لە سەرەتای سالی ٢٠١٤ واتە دوای چواردە ساڵ تەواو بو و ناوی بە ناوی نەخۆشخانەی (شار) ودەست بە کاربو، خەلکی پاریزگای سلێمانی بە چاوی هیواوە سەیری ئەو نەخۆشخانەیە دەکەن، وایبۆدەچن بەشێکی زۆری کێشە تەندروستیەکانایان لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەر دەکرێن، بەلام ئەگەر کەسێک لە نزیکەوە سەیری کارەکانی ئەو نەخۆشخانەیە بکات، تیدەگات کە نەخۆشخانەیەکی نیوەناچلە، کۆمەلێک کەموکوری بنەرەتی تیدایە وای لەو نەخۆشخانەیە کردوە خۆی نەخۆس بێت و نەتوانێت بە باشی خزمەتگوزاری پێشکەشی نەخۆشەکانی سلێمانی و دەوروبەر بکات.
١.ئەم نەخۆشخانەیە تا ئیستە بەشی فریاکەوتنی (گواری) تێدا نەکراوەتەوە، ئەمەش وای کردوە شاری سلێمانی تا ئێستە یەک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەبێت، ئەو هەمو خەلکەی کە لە دەڤەری زۆنی سەوزدا دەژیت بە سلێمانی و گەرمیان و ئاوارەو، هەندێک جار نەخۆشی شاری کەرکوکیش کە ژمارەیان نزیکەی ٣ سێ ملیۆن کەس دەبێت بە یەک نەخۆشخانەی(٥٠)پەنجا قەرەوێلەیی چارەسەر بکرێن.ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ماوەی چەندان سالە بە دەستی حزبی دەسەلاتداری سلێمانی و گەرمیانەوەیە و وەزیری ئیستەی تەندروستی هەر سەر بە هەمان حزبە و لە کابینەی حەوتی حکومەتیشدا وەزیر بوە، بەلام ئەوەی ئەم وەزیرە بیری لێنەکردۆتەوە و بیری لێناکاتەوە، دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تری فریاکەوتنە بۆ سلێمانی، یان کردنەوەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چوارسەد قەرەویلەیی(نەخۆشخانەی شار)ە.
٢.تا ئێستە قاتی دوەم و سیهەم و چوارەمی نەخۆشخانەکە، نیوەی خراوەتە کار، ئەگە هەر قاتێک ١٠٠ سەد قەرەوێلەی هەبێت نەخۆشخانە تەنها ٥٠ قەرەوێلەی خستۆتە کار، ئەمەش کیشەی بۆ مانەوەی نەخۆشەکان دروستکردوە، هەندێک جار نەخۆش بە تەواوی چارەسەر ناکرێت دکتۆربە ناچاری لە نەخۆشخانە دەریدەکات بۆ ئەوەی شوێن بۆ نەخۆشێکی تر بکاتەوە.هۆکاری نەکردنەوە و نەخستنەگەری نیوەی نەخۆشخانەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کارمەندی تەندروستی وەک پیویست نیە لەگەل پزیشکاندا کار بکەن.بەلام ئەگەر هەر کەسێک سەردانی بنکە تەندروستیەکانی شاری سلێمانی بکات دەبینێت ژمارەیەکی زۆر کارمەندی تەندروستی زیادەی تیدایە، بنکەکان پێویستیان بە خزمەتگوزاری ئەو کارمەندانە نیە، لە هەفتەیەکدا رۆژێک یان دوو رۆژ دەوامی بنەکەکان دەکەن.وەزیری تەندروستی و بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جورئەتی ئەوەیان نیە بریار دەربکەن کارمەندە زیادەکانی بنکەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و کەمی کارمەندی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن و نەخۆشخانەی شار بە تەواوی بخەنە کار.سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سەر بە حزبی دەسەلاتداری سلیمانی کە لەم کاتەدا بە گوێرەی بریاری دادگا سەندیکایەکی نایاسایی و ناشەرعیە، بۆتە پاریزەری ئەو کارمەندانەی کە لە بنکە تەندروستیەکانن و رازی نابن راژەیان بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئەو کارمەندانە سەر بە حزبی دەسەلاتدارن و ئەندامی سەندیکا ناشەرعیەکەن.هەرچی وەزیری تەندروستی و بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیشن ناوێرن سەندیکای ناشەرعی لە خۆیان نیگەران بکەن، نەوەک سەرانی سەندیکا راپۆرتیان لەسەر بنوسن بۆ مەکتەبی سیاسی، مەکتەبی سیاسیش وەزیر و بەریوەبەر لە پۆستەکانیان دوربخەنەوە.
٣.کۆمەلێک پزیشکی مافیا دەسەلاتی تەندروستی سلێمانیان کۆنترۆل کردوە، لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا، بۆ ئەوەی ئیشی نەخۆشخانە تایبەتەکانیان کەم نەبیتەوە، بەردەوام دژایەتی هەرجۆرە خزمەتگوزاریەکی نوێی تەندروستی سلێمانی دەکەن، برا گەورەکانی ئەم گروپەی ئەمرۆ لە سالانی حەفتاکانی سەدەی بیستدا، بە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عراقیان راگەیاند کە سلێمانی پێویستی بە نەخۆشخانەی گەورەی وەک ئەو نەخۆشخانە گەورانەی شارەکانی تری عراق نیە، کە لە شارەکانی تردا لە لایەن کۆمپانیایەکی یابانیەوە دروستکراو و ناوی نەخۆشخانەی سەدامی لێنرا، بەو شێوەیە شاری سلێمانی لەو کاتەوە دوچاری گرفتی کەمی بینای نەخۆشخانە هاتوە و تا ئیستە بە دەستی ئەو کەمیەوە دەنالێنێت. ئەم کۆمەڵە مافیایە کە کۆنترۆلی عەقلی بەریوەبەر و سەرۆک بەش و ئیداریەکانی نەخۆشخانەکانیان کردوە، رێگە نادەن کارمەندی بە ئەزمون، پزیشکی پسپۆری نوێ و بە ئەزمون، تەکنۆلۆجیای پێشکەوتو بگاتە نەخۆشخانەی شار.لەبەرامبە ئەو رۆلە نابەرپرسەی ئەو کۆمەلە پزیشکەدا، کە وەزیری تەندورستی و بەرێوبەر دەیانناسن، بەلام هیچ بریارێکیان نیە و نایانەوێت کەس لە خۆیان عادز بکەن .

د. حەمەشوان جەلال
 ٢٦-٨-٢٠١٤



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)