• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕاپرسی لە نێوان (خۆ بەڕێوبەردن) و مانەوەی شەنگال لە نێوان عێراق و هەرێمدا

Tuesday, 20/01/2015, 12:00

2067 بینراوە


بەخەیاڵ، بەشێك، لە هەرێمی کوردستان .وه ختی خۆی.له مێژوو دا.شەنگال بەشێك نەبووه له میرنشينە كورديەكانی تر واتە ناوچەیەکی كوردی سەربە ميرنشينێکی كوردی ئيسلام، يان هەر بەشێك بووه له ويلايەتێکی.دەوڵەتی عەباسی .يان بەشێك بووه له ويلايەتی.عوسمانی توركی.وەك (اهل الژمه) مامەڵەيان كراوە.(جزيه) واته سەرانەی ئایینیان داوە.ئەمە هەر له ئيسلامدا هەيه.ك ەلەسەر دينی خۆت به، مەبه بە ئيسلام، بەڵام پارەی ئەوە بدە .كە نەبویتەتە ئيسلام.(سەيرە بەناوی خوا و شەرعی خوا، خوا بە پارە ڕازی بکەیت ؟!)

لە مێژووی عوسمانيیەكاندا، یەزیدییەکان ٧٢ فەرمان يان بۆ دەرچووه بۆ قەتلوعام كردنيان .وه ك ئێستای داعش، كوردی موسڵمانيش .بەفيتی ئيسلامی توركی مەغۆلی عوسمانلی .ئەم كارەی كردووه .بۆيە ئێزدی هەندێ جار له كورد بوون خۆ بەدوور دەگرن.له عێراق لەساڵی .١٩٦١ وە كوردی سونە مەزهەب.باسيان دەكات، بەڵام هيچی بۆ نەكردون .هەر بەكاری هێناون لە ڕاپەڕين و دوای كەوتنی حیزبی بەعس .هەروا بوو له ٢٠٠٣ وە پارتی دەنگيان پێدەدات و كورسی بۆ پارتی زياد دەكەن، بەبێ ئەوەی سود به ئێزیدی و ناوچە كەيان بگات، هيچ بودجەیەک لە هەرێم و یان بارزانیی پێیان نەدراوە بۆ هەڵساندنەوەی ژێرخانی ئابوری ناوچەكەيان، هەمويان كراونەته كرێكارو خزمه تكار له بادينان و ناوچەكانی تر بەشێوەيەكی كارتۆنی ناويان دێنن بۆ ئيستيهلاكی مەحەلی و فشار لەسەر سونه و دەوڵەتی عێراق تا هاتنی داعش.
مەسەلەی ئێزیدیەكان.شتێك نەبوو لای سەرانی كورد بەتايبەت لای بنەماڵەی بارزانی و پارتی، كاتێك کە بەپلان بو بێت يان چاوی لێخەواندراوە، يان بە سياسەتی هەڵە و خيانەت.دەستبەرداریان بوون و ئیتر حسابی ئەوەیان بۆ نەکراوە، کە ئەمانیش بەشێکن لە کورد، و لەبەر چاوی پێشمەرگەو كورد جينۆسايد و قەتل وعام كران.ئەو هەموو ژن و كچانەيان لای خەڵکی موسڵ و داعش و سونه مەزهەبی عەرەبی سوريا و عەرەبی سونەی عێراق دەكڕێن وفروشتنيان پێوە دەكرێت، ئێمەی کوردیش نەمان توانی وەك دايكو خوشكی خۆمان.حسابيان بۆ بكه ين، ئیسلامچییەکانی کوردستانی باشوور، دژایەترییان دەکەن و بە پیسوپۆخڵ و دوور لە کوردبوون رایان دەگرن، کوشتنیان حەڵاڵ دەکەن، یان بێدەنگ دەبن کە داعش ئەو کارەی بەسەرهێنان.هه موو ژن و كچێكی سونەی عەرەب بگیرێن لەو شوێنانەی كە ڕزگاريان دەكەين تا بەردانی ئەوان.ئەوه تا ژن و پیرێژنی، ئێزیدی لە داقوق و كەركوك بەردەدەن كەواتە هەمو سونەی عەرەب هاوبەشن لەو كارە دا.

كەس.لەسەر بەتەنها جێهێشتنی شەنگال.موحاسەبه نەكرا قسەی بێ مانا و خەڵك فریودان و فێڵکردن.نەگەیشتە ئاستی لێپرسینەوە، ئێستا بۆ ڕزگار كردنەوەی شەنگال.يەكينەكانی پاراستنی گەل و گەريلا.به هانا يانەوه چوون، خۆ ئەگەر بۆ خۆپارێزيش بێت له داعش يان بەرگری بێت، مافێکی رەوایە و کەچی دەسەڵاتی کوردیی و هەموو حیزبەکانی باشوور دژی ئەم کارەن!
بۆ مەسەلەی کانتۆن.ئێستا بۆشایی ئيداری لە شەنگال و ناوچەكانی سەر بە قەزای شەنگال هەیە .ڕووبەرو پانتايەكی زۆری هەيه سەر به موسڵە.كه زۆربەی لايهنگیری داعش و بەعس و عروبەيە، تۆ ئەی خەيتەوە بەردەستی ئەوانه به ناوی مادەی ١٤٠ چونكه ناوچەی جێناکۆکە؟ خۆ شەنگالتان وا لێکردووە ببێت بە بەشێک لە مادەی ١٤٠، ئيتر بۆ بەناوی شەنگال بەشێكه له هەرێم، بۆچی پارتی ئەم هاوارەی لێهەڵساوە!؟
ئەگەر كانتۆنی شەنگال يان.خۆ بەڕێوبەریەتی شەنگال.سەر بگرێت.لەسەر موسڵيش بێت يان بگەڕيتەوە سەر هەرێم يان له هەربارێكی تردا بێت، بگەڕێتەوە سەرعێراق.ئێزیدی خۆی خاوەنی خۆی دەبێت نەك پارتی و بارزانی.

پارتی و بارزانی وەك كارت ياری به شەنگال و كەركوك و جەلەولاو هتد...دەكەن، دەبوو سەرۆكی حكومەت و سەرۆکی هەرێمی بەتۆمەتی خيانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بدرانايه به دادگا، تەسلیمکردنی پارچەیەیک لە خاکی نیشتیمان بە تیرۆریست و دوژمانی گەل و مرۆڤایەتیی، کە ئەو کوشتارەی لێکەوتەوە، گەورەترین خیانەتە، تەسليمکردنی شەنگال بەبێ شەڕ به چەتەکانی داعش بكرێت، لە مێژووی خیانەتیی هیچ میللەتێکدا نمونەی وای نییە، ئەوەی پارتیی و بنەمالەی بارزانی کردوویانە، گەورەترین مەترسییە، نەك كانتۆن دروست كردن،
لە هەولێر لەبەر تورك ٦ كورسی دراوە بە هەزار دەنگی توركمان، هەر لە هەولێر ٢٧ تا ٢٩ هەزار دەنگی كورد هی لایەنەكان فەوتاوە و كورسيشيان نیيه بە ناوی قانون و ياساوه پارتی حكومەتی به دوانزه كورسی خۆی و ٦ ی توركمان دروست كرد و ١٦ كورسی شەرعی بە دەنگ هێنراو فەرامۆش كرێت
لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر ئێمە دژایەتی كانتۆنی شەنگال بكەين، هەموو ئێزيدی دەكەینه كۆيلەی پارتی وەك چۆن هەموو مەسيحی، كاكەیی و تەريقتەكان، زۆربەیان به خۆيان و كورسيانەوە له خزمەتی پارتی دان.
کــەمــال ئـەبـوبـەکـر

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)