• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەک نەگرتنی نارەزایەتێکان زەردەخەنەیەک بۆدەسەلات

Wednesday, 04/02/2015, 12:00

2094 بینراوە



  لە کاتێکدا کە هێزی سەربازی عێراق تووشی شکاندن بوو لە شەری گێژەڵولکەی بیاباندا لە کوێت و بەشێوەیەکی پەرش وبلاو بۆ عێراق گەرانەوە ئەمە بووە هۆی بێهێزی ئەو دەست وپێوەندەی کە بەعس بۆ سەرکوتکردنی دەنگ نارازی ونەیارانی بەکاری دەهێنا بەلام ئەم هەل ومەرجە هیشتا ئەوەنەبوو کە بلێن دەسەلاتی بەعس بە نارەزایەتێکی گروپێک کۆتایی پیدێت وە بەتایبەتی لەم هەرێمی کوردوستانەی ئێستا کە بێجگە لەو هەموو هێزی ئاسایش وسەربازیە هێزێکی زۆری جاش وخەفیفەیە کە هەموو هاولاتی کوردن بوون و بەدەستی ئەوان چەندەها تاکی ئەم کۆمەلگایان لەناوبردبوو بە شێوەیەکی وا کە هێزی پێشمەرگە و ئەوانەی دژی بەعس بوون دوژمنیان بوون ببوونە هێزێک بۆ پالپشتی دەسەلات لە کوردوستاندا کە ئەم وەزعێتە روویدا بۆخۆی هەل ومەرجێکی میژوویی بوو بەگشتی بۆ کۆمەلگای عێراق وبەتایبەتی بۆ کورد کە بەرهەمی تێکۆشانی چەندین سال بێتە بەرهەم ئێمە کە دەزانیین پێشتر چەندین نارەزایەتی و هاتنە سەرشەقام بوو چونکە یەک گرتوویی وبەردەوام نەبووە هیچ ئامانجێکی نە پێکاوە و زیاتر گرتن وکوشتنی بەدواوەبووە بەلام کاتێک توانرا هێزی جاش وخەفیفە رازیبکرێن وهەموو راپەرین و لەماوەی مانگێکدا گۆرانکاریەکی مێژووی روویدا کە بۆ کۆمەلگای کوردوستان ئەم دەسەلاتەی لێبەرهەم هات کەلە هەموو روویەکەوە ئەزمەیان هێناوەتە بەرهەم بەهۆی گەندەلی ودەستگرتن بەسەر ئیدارەودەسەلاتدا یەکیک لەهەر بوارە گرنگەکان ئابووری ئەم هەریمەیە و دیارترین مەسەلەی نەدانی مووچەی فەرمانبەرانە و دواخستنی بۆ دوو و سێ مانگ کەئەمەش بەتایبەتی چینی فەرمانبەرانی گەیاندۆتە ئاسێتک کە هەرۆژەو فەرمانگایەک بێنە سەرشەقام بۆ نارەزایەتی دەربرین و دوایش هیچ کاریگەریەکی نەبێت چونکە ئەم نارەزایەتی دەربرینە پێویستی بە یەکگرتنێکی هەموو مووچە خۆرەکان هەیە کە لەیەک کاتدا بێنە سەر شەقام وبەردەوام بوون تا ئەنجام دێتە دەست یان بکرێتە سەرتاسەری تا دوورخستنەوەی ئەمانە لەدەسەلات ئەگینا هەر نارەزایەتیەکی گرووپی بچوک زەردەخەنەی بۆ دەسەلات .

[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)