• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ بۆ جەلال تاڵەبانی !

Friday, 10/04/2009, 12:00

2335 بینراوە


ئەوەتا لە پێش چاوتان، عێراقی عروبە، ئەو عێراقەی، بە خوێنی كورد هەناسەی ژیانی ئەدا و ‌له‌ ساڵی 2003 دا ڕوخا،  که‌چی تۆ  و مەسعود بارزانی، چوون زیندووتان كردەوە.
ئه‌مڕۆش وه‌ک ده‌بینی، عێراقی عروبەکه‌تان له‌ کاتێکدا تۆ هەر بە ناو كوردیت، تۆی كوردی ناوێت.
جەعفەری، عەللاوی، مالیكی و هاشمی، كە به‌ خوێنی یەكتر تینوون،  لێ دژی کورد هاوته‌بان و نرخی یەك پووش بۆ تۆی کورد دانانێن. ئەو عەرەبانەی تۆ بە ماچ سەر و قاچیان بە سەر ئەكەیتەوە، تۆیان ناوێت. تۆ بە ناو سەرۆكی كۆماریت، كەچی بۆ ئەو كۆنگرەیه‌ی، که‌ پاشا و سەرۆككۆمارەكان بانگکراون، بێ نرخانە تۆیان ڕەفز كرد.
بۆ كۆنگرەی عەرەبی ـ لاتینی (وڵاتانی باشوری ئەمریكا)یش تۆ داوات كرد، تارق هاشمی نوێنەرایەتی عێراق بكات، له‌ به‌ر ئه‌وه‌‌ی ئه‌مه‌شیان داواکاری تۆ بوو،  داواکه‌یان ڕەفز كردیت!
كاتێك عەرەبەكان قەپۆزیان شكاندیت، فەرمووت تۆ مالیكیت داناوه‌ بۆ نوێنەرایەتیكردنی عێراق، كەچی مالیكی نەك هەر  وه‌ڵامی نه‌دایته‌وه‌، بەڵكو جارێکی تر بۆ سووکایه‌تی پێکردنت، پێشنیاره‌که‌تیان خستە ناو زەرفێکه‌وه‌ و بۆتیانی ڕەوانە كردەوە!  ئه‌گه‌ر بۆ خۆتان له‌وه‌ سووکتر نه‌بن ئه‌مه‌ چ سووکایه‌تییه‌که‌ تۆ قبوڵی ده‌که‌یت؟
مالیكی وه‌ڵامی دایته‌وه‌ و پێی گووتی: تۆ منت دانه‌ناوه‌، دەسەڵاتی تۆ ته‌نها ڕەمزیە، لێ ده‌سه‌ڵاتی من باڵایه‌ له‌ عێراقدا.
تۆ بای یەك زەڕڕە قوڕسایی و نرخت له‌ به‌غدا نییه‌، هێشتا قاچت نەخستە سەر زەوی كۆریای باشوور، مالیكی باڵادەست، تۆی پوچەڵكردەوە، پێی ڕایگەیاندن، هەرچی پرۆتۆکۆلێک تۆ ئیمزای بكەی، نرخی توورێکی قووڕاوی نابێ. هەر بۆیە سوك و ئاسان تۆیان ناردەوە بۆ عێراق!
 ئێران و توركیا، بە بەردەوامی بۆردومانبارانی (كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان) ئەكەن، نه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له‌ ده‌متان نایه‌ته‌ ده‌رێ، که‌چی به‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌یت، ڕیزت لێناگیرێت، له‌ مێژووی سه‌رکرده‌ی هیچ وڵاتێکدا که‌سێکی وه‌ک تۆ ی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه‌، وه‌ک تۆ  سووک بێت‌‌، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ ته‌نها له‌ خۆت ده‌وه‌شێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ بێڕێزیت پێده‌کرێت، ته‌نانه‌ت به‌ ڕەوای نابینن وه‌ک ڕێو ره‌سمی سەرۆكی وڵاتانی دیکه‌ پێشوازی و ماڵئاواییت لێبكەن، كەچی تۆ وەك تەیری گوول لە ژێر خۆڵ و خۆری بەغدادا چاوەڕێیان دەكەیت، تا ماچ و موچیان بکه‌یت، فەرشی سور بخه‌یته‌ به‌ر پێیان، بیان به‌یته‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئەو دیوه‌خانەی، تیایدا پێت پێده‌که‌نن، نوكتەت پێده‌گێڕنه‌وه‌ و گاڵتەت پێده‌که‌ن.



كەم سایت و پێگە و میدیای عەرەب هەیە هێرش نەكاتە سەر که‌سایه‌تیت، بە نۆكەر، زەلیل، سووك و نزم، باسیان له‌ تۆ نه‌کردبیت!؟
ئەوەتا نە كەركوكت گەڕاندەوە بۆ سەر كوردستان، نە هەڵەبجە و ئەنفالت بە جێنۆساید ناساند، خۆت و مه‌سعود بارزانی هاو ڕه‌وشت و هاوشێوه‌ت، کارێکی واتان کردووه‌، ته‌نانه‌ت گومان له‌ سه‌ر بوونی کورد بکرێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌.
نەك هەر ئەمە، بەڵكو تۆ چوویتە كەركوك و باسی 32% ت كرد بۆ كورد و عەرەب و توركمان. ئەو كەركوكەی، له‌ سه‌رده‌می سه‌ددامدا، كورد بە نیوەی ڕازی نەبوو، (نۆشێروان موسته‌فا شاهێدە، كە سەددام ساڵی 1991 پێی گوتن نیوەی كەركوك بۆ ئێوە و نیوەش بۆ ئێمە).
بۆ هەڵەبجەش جەنابت هەردوو فڕۆكەوانەكەت ئازاد كرد، بۆ ئەوەی كورد بەڵگەی بەدەستەوە نەمێنێ، كە بەعسییه‌کان كیمیابارانی هەڵەبجه‌یان کردووه‌، ئێستاش عارەبە شۆڤێنیەكان نكۆڵی لەوە دەكەن و تۆمەت دەخەنە پاڵ ئێران.
له‌م دواییه‌شدا چوویته‌ تورکیا، بۆ مافی ڕه‌واوی میلله‌تێک، بۆ سەربەخۆیی و کوردستان شه‌کرێکتان شکاند کاتێک وتتان، که‌ بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خەونی نێو قەسیدەی شاعیرانەیه‌، داوات كرد، که‌ پێشمەرگە و گریللای كورد لە ڕۆژهەڵات و باكوری كوردستان چەك دابنێ.
هه‌رچی نه‌هامه‌تیی و سووکایه‌تیی هه‌یه،‌ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت بە سەر كوردتاندا هێناوه‌؟

هیچتان لە بەغدادا نه‌ماوه‌ تەنها ڕەزا و له‌شی قوڕسی خۆتان نەبێ، كە وای لێكردووی كەنناس و پۆلیسە ئاساییەكانیش ڕێز لە بڕیار و ئیمزات نەگرن.
تۆ هیچ شتێکت له‌ بەغدا نه‌ماوه‌، تەنها سوكایەتی نەبێ، که‌ ڕۆژانە بە سەر گەلی کورددا ده‌یهێنیت، ئێستاش برایانی عروبە و عێراقی یه‌کگرتووت، ددانی شۆفەڵەكانیان تیژ دەكەنەوە بۆ ئەنفال و جینۆسایدێکی تر.
تا ئێستاش برا عه‌ره‌به‌کانت له‌ عێراقدا، کورد بە بێگانە و نۆكەر و چەتە و خائین تەماشا ده‌که‌ن و بروایان به‌ كورد و مافەكانی نییه‌.
تۆ چ قوڕساییه‌کت ماوە لە بەغدا؟! هەموو شتێكت سووكە، لە سوكیش سووكتر! تەنها جەسته‌یه‌کی ماندوو، ورگێکی‌ پفدراوه‌، قورساییتان له‌ له‌شدایه‌، نه‌ک له‌ ره‌وشت و له‌ کردار و بیر و هزردا!

ئێوه‌ مێژوویه‌کتان بۆ خۆتان دروستکرد، نه‌ک ته‌نها خۆتان و یەكێیەتییەكەتان، به‌ڵکو كوردیشتان پێوه‌ سووك كرد‌. ئێستا تۆ بە ناو سەرۆك کۆماریت، كورد و هه‌موو عێراقییه‌ک شەرم له‌ خۆیان ده‌که‌ن، که‌سێکی وه‌ک تۆ سه‌رۆکیان بێت‌.
تۆ بوویت به‌‌ گاڵتەجاڕ، عارەب و تورك و ئێرانی، نووکته‌ له‌ سه‌ر ڕه‌فتار و قسه‌کانتان دروست ده‌که‌ن! تۆ بوویته‌ته‌ مه‌زه‌خوانی گاڵته‌ و شه‌وچه‌ره‌ی قسه‌کانیان.
بۆیه‌ داواتان لێده‌که‌ین، له‌به‌ر کورد نا، به‌ڵکو ته‌نها له‌ به‌ر خۆتان، بۆ شه‌رمکردن له‌و تاڵه‌ مووە سپیانەی به‌ سه‌رتانه‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌و له‌شه‌ زله‌ شه‌که‌ته‌تان، که‌ ئه‌و که‌لله‌یه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ و‌ به‌ ماندوویی ده‌یده‌نه‌‌ پێش خۆتان، به‌و مێژووه‌ی پڕتان کردووه‌ له‌ خیانه‌ت و سەر شۆڕیی و میلله‌تێکتان ماندووکردووه‌ به‌ كارەسات و فرت و فێڵ. داواتان لێده‌که‌ین وازبهێنه‌ و لە سوچێكدا به‌ بێدەنگیی مردنێک به‌ هێمنیی بۆ خۆت هه‌ڵبژێره‌، ئه‌وه‌ی که له‌ ژیانا‌ ماوتانه‌‌، خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌تان شانازیی پێوه‌بکه‌ن، ته‌نها مردنێکی بێده‌نگییه‌، با كەسیش نەزانێ گۆڕتان له‌ کوێ ده‌بێ‌! چونکه‌ ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر که‌سیش نه‌وێرێت‌، هیچت پێ بڵێت و گۆڕت هه‌ڵده‌ته‌کێنێ، لێ دڵنیابه‌ به‌ ناوی ناپاکێکی پله‌ یه‌ک په‌یکه‌رت بۆ دروست ده‌کرێت، له‌ ئیستاوه‌ ئه‌و شوێنه‌ش ناوی مه‌زاری ناپاکانی لێده‌نرێت.
با ئەوەندە به‌س بێت، که‌ ئەم ڕاستییانه‌ ڕاتانچڵەكێنێ.

كوردستانپۆست

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)