• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەمشێوەیە پارێزگاری لە ژیانی هاوسەرێتیت بکە

Wednesday, 01/01/2014, 12:00

2303 بینراوە


نووسینی دۆمێنیکا جەبر، وەرگێڕاو لە عەرەبییەوە
ئافرەت ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی بڵێسەی خۆشەویستی نوێکردنەوەی پەیوەندی هاوسەرێتیدا ئەگەرچی ئەو پەیوەندییە دێرینیش بێت.
ئافرەت دەتوانێت لە میانەی هەڵسوکەوت و جموجوڵی سەرنج ڕاکێشییەوە شێوازی نەریتیی و ڕۆتینی پەیوەندی هاوسەرێتی تێکبشکێنێت، بۆیە کۆمەڵێك هەڵسوکەوت و جوڵەی ڕۆژانەی ئافرەتتان پێشکەش دەکەین, کە پیاوان خۆشیان دەوێن و دەبێتە هۆی دەستەبەر بونی پەیوەندییەکی ژن و مێردایەتی تایبەت و هاوسەنگ لەناوەندی سەرقاڵی و جەنجاڵییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا لەوانە:

1 / درێژدادڕی نەکردنی ژن و نەچونە ناو درێژەی مشتومڕەوە:
ژنان هەرگیز مشتومڕی درێژ لە گەڵ هاوسەرەکانتاندا مەکەن, پیاوان هەرگیز ئەمەیان پێخۆش نییە, بەڵکو لە کورتیدا قسەو مشتومڕەکانتان ببڕنەوە, خۆ ئەگەر بابەتێك سادە بو یاخود سانا بو باشترە هەر مشتومڕی لە سەر نەکەن, بەڵکو وازی لێبێنن بۆ کات خۆی چارەسەر دەبێت.

2 / ڕوخۆشی و بزەو زەردەخەنەی سەرلێوان:
زەردەخەنە کلیلی دڵە هەروەکو چۆن سەرچاوەی کەشبینییەو گوزارشتی دڵخۆشی و بەختەوەری و دڵنیایی و ئارامییە لە گەڵ خۆشەویست و هاوبەشی ژیانتدا.

3 / ڕق لێنەبونەوەی شتومەکی تایبەتی مێردەکەت:
هیچ شتێك لە شتومەك و کەرەستە تایبەتەکانی هاوسەرەکەت (مێردەکەت) بە زیادە مەزانەو هەرگیز بەبێ پرسیارکردن لەخۆی ئایا پێویستتە یان نا? فڕێی مەیەرە ناو سەبەتەی خۆڵ و خاشاکی ماڵەکەتەوە.

4 / شیکپۆشی و پاکوخاوێنی جل و بەرگ و لەشولار:
گرنگی بدە بە پاکوخاوێنی جەستەت و هەرگیز بۆن لە یاد نەکەیت! با هەمو کات بۆنت خۆش و کاریگەر بێت.

5 / ڕێکخستن و گونجاندن:
هەردەم پیاوان بەدوای جۆرە ژنانێکدا دەگەڕێن کە گرنگی بدات بە ڕێکخستن و تەرتیبی ماڵ و منداڵ.

6 / ماڵئاوایی کردن و بەخێرهێنانەوە:
خانمان بەیانیان پێش ئەوەی هاوسەرەکەت ماڵ بەجێبهێڵێت بۆ کارکردن ماڵئاوایی لێبکە, وەهەردەم لە دەرگای کۆڵانەوە پێشوازی لێبکە کاتی گەڕانەوەی لە سەرکار, وە هەوڵبدە هەندێك وشەو زاراوەی ناسك و جوانیشی پێ بڵێی وەکو دەربڕینی خۆشەویستی و ڕێزت بۆی.

7 / نەقیژاندن و هاوار نەکردن بەڕویدا:
هەرگیز نەکەیت دەنگت بەرز بکەیتەوە بەسەر مێردەکەتدا, بەڵکو دەتوانیت باری سەرنجی خۆتی بۆ باس بکەیت و تێیبگەیەنیت بە ڕێگای ئارگومێنت و گفتوگۆ و لێکگەشتن بە بێ بەرزکردنەوەی دەنگت و ونکردنی خەسڵەتی ناسکی ژنێتیت.

8 / سوپرایزی خواردنی بەتام و چێژی نوێ:
هەردەم گرنگی بدە بە مێردەکەت (هاوسەرەکەت) و سوپرایزی بۆ دروست بکە لە میانەی ئامادەکردنی خواردنی بە تام و چێژی جۆراوجۆرو نوێوە.

9 / دروستکردنی سوپرایزی بچوکی ئارامبەخش:
بۆ نمونە نوسینی دەستەواژەی خۆشم ئەوێی خۆشەویستم بە قەڵەمی سوری کاڵ لە سەر ئەو ئاوێنەیەی ئەو بەیانیان خۆی لە بەردەمدا ڕێکدەخات هەتا بیبینێت و هەست بە ئارامی بکات, یان لە ڕێگەی ناردنی کورتە مێسجی ڕۆمانسییەوە بۆی کاتێك ئەو لە کارکردنە.

10 / گرنگیدان بەناوەڕۆك و ڕوخسار:
هەردەم گرنگی بە ناخ و ڕوخسارت بدە, چی لە ماڵەوە بێ یان دەرەوە, هیچ کاتێك ویست و داواکاری هاوسەرەکەت فەرامۆش مەکە, بەڵکو ئەگەر بۆشت جێبەجێ نەکران زمانی گفتوگۆو لێکگەشتن بدۆزەرەوە بۆ قایلکردنی.

11 / خۆ دورگرتن لە غیرەکردن:
ژیانی هاوبەشیت لە (غیرە) کردنی تێکدەرانە ڕزگار بکە, هەرگیز غیرە لە هاوبەشی ژیانت مەکە.

بابەتێکی دۆمینیك جەبرا لە ماڵپەڕی (عائلتي)
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: بابان بریزی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)