• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەسەر وەزارەتی ئەوقاف

Sunday, 01/02/2015, 12:00

2224 بینراوە


بۆ حکومەت وپەرلەمان
بۆ دەستەی چاودێری و بەدواداچونی (نەزاهە) هەرێمی کوردستان
بۆ رۆژنامەو دەنگە ئازادەکان..
وابزانم کاتی ئەوە هاتوە هەمومان وەزارەتی ئەوقاف بەبیر بێنینەوەو قسەیەکی جدی وراستی لەسەر بکەین ..!
راستە دەڵێن سوپاو سەرباز ئاشی ئابوری ووڵاتن و بەرو بومی ووڵات دەهارن . بەڵام ئەو ووتەیە پێشمەرگەو سەربازی کوردستان ناگرێتەوە ، بەڵکو ئەوەی ئیستا بۆتە ئاشی ئابووری کوردستان و ئابوری کوردستانی ئیفلیج کردوە و ،رۆژانە بە سەدان ملیۆن دینار قوت دەدات ئەوە وەزارەتی ئەوقافە و جگە لە ماڵوێرانی هیچی تر لەم وەزارەتە نادورینەوە .. خۆزگە ئەو پرسیارە ئاراستەی ئەم وەزارەتە بکرایە بەرهەمی ئەم وەزارەتە چیە .. ؟هەرچەندە هەمومان وەڵامەکەی دەزانین و، بەرهەمەکەیمان لە خوێنی سەدەها شەهیدی گەلەکەمان بینیەوە..لەگەڵ ئەوەشدا کەس قسەی لەسەر ناکات لەوانەیە ، یەکێك بێت لە دەزگا هەرە نهێنیەکانی کوردستان ، بۆیە بۆتە بڤەو کەس باسی ئەم هەموو دەستارەی ناو ئەم وەزارەتە ناکات، کە چۆن داهاتی ئەم ووڵاتە دەهارێ و بەهەزارەها بندیوارو سەردیواو سەقفی هەیە.. ئەمە جگە لەوەی نێوەی مڵکی ئەم میللەتەی داگیر کردوەو پێشمەرگەو بێ دەرەتان وهەژارانیش کەلاوەیەکیان دەستناکەوێ .. تۆ بڵێی خوای گەورە ئەمە بەراست بزانێ و مڵک وماڵی میللەتیکی هەژاری وەکو کورد ئاوا داگیر بکات و بکاتە ماڵی خۆی .. ئەرێ کاکی نەزاهە و پەرلەمان و حکومەت وەرن ، بەراوردێك لە وەزارەتی ئەوقافی کوردستان و.. گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامی جیهاندا بکەن .. بزانن وەزارەتە ئاشەکەی لای خۆمان تێچوی زیاترە یان مەکەو مەدینە ، کە دەستکەوتی ساڵانەی هێندەی بوجەی هەرێمە ..ئەرێ پاکستان زیاتر لە سێسەد 300 ملیۆن ئیسلام هەیە بزانن خەرج وتێچوی کامیان زیاترە ..من نامەوێ زۆر شت باسبکەم تەنها دەڵێم ڕوبارەکەی ئاشی ئەم وەزارەتە بۆ ناکەنە چەند جۆگەلەیەك تا ماڵە پێشمەرگەیەکیش پەرداخێکی لە و ئاوەی بەرکەوێ .

محەمەد بێبەش / ٢٠١٥

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)