• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاریکارمان بن لەسکالا تۆمارکردن لەسەر جێگری سەرۆکی پەرلەمان

Saturday, 02/08/2014, 12:00

2160 بینراوە


نیاز عەزیزی رۆژنامەنوس لە ٥/١/٢٠١٢ زیندانی کراوە ، لەماوەی زیندانی کردنیدا هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەرونی لەلایەن ئاسایشی پارتی دراوە ، بۆیە دوای تیپەرینی 20 مانگ بەسەر زیندانی و ئەشکەنجەدانی .. هەلسا بە مانگرتن لەخواردن ..بۆماوەی ٤٠ رۆژ ، تا رێجکەی یاسایی لەدادگا بەرامبەری بگیریتە بەر ، ئەمە مانگرتنەی بوە هۆکاری ئەوەی دۆسیەکەی ئاستی میدیایی کوردی و جیهانی لەنیو پەرلەمانتار و ریکخراوە نیودەولەتیەکان وەربگرێ و ئەولایەنانە فشار بکەن تا دادگایی وەک بچوکترین ماف پێێ رەوا ببینرێ . بەلام تائیستا دەزگای ئەمنی پارتی و حکومەتی بنکە فراوان ئامادەیی تیا نیە بیباتە دادگا لەکاتێکدا ٢٠ جار بریار لەلایەن دادوەرەوە دەرجوە کەبهینریتە دادگا بەلام ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ هیچ پاساوێکی یاسایی نایهینیتە دادگا ، بەمەش کەیسی نیاز عەزیز ژمارەی پیوانەیی شکاند لەگالتەکردن بەدادگا و بێهەلویستی پەرلەمانتار و حزب و رێکخراوە سڤیل و میدیاکارانی کوردستاندا
بەپێی ئەو زانیاریانەی لای ئیمەیە یەکی لەوبەرپرسانەی بەشدارە لەگرتن و ئەشکەنجەدانی نیاز عەزیز (جەعفەر ئیمیکی) جیگری سەرۆکی پەرلەمانە و ئەو بردویەتی ئاسایش و داوایکردوە ئەشکەنجە بدرێ ، ئەم بەرپرسە ئیداریەی هەریم خاوەنی رەگەزنامەی سویدیە و بەپێی یاسایی سویدیش نابێت هیج هاولاتیەکی تاوان تەنانەت لەدەرەوەی سویدیش بکات روبەروی سزا لەولاتەکە دەبێتەوە
بۆیە ئیمە وەک گروپی ١٧ شوبات لەجەند رۆژی داهاتوو سکالای یاسایی لەسەر جیگری سەرۆکی پەرلەمان جەعفەر ئیمیکی تۆمار دەکەین بەلام هیوادارین کەخەلک هاریکاریمان بکات لەبەلگە پیدانی زانیاری لەبارەی تاوانی تریدا کەلەقۆناخی پێشویدا ئەنجامی داوە لەبادینان ... جونکە ئیمە ئەزمون و زانیاریمان لاگەلالە بوە کەجۆن رێچکەی یاسایی لەگەل ئەوبەرپرسە کوردانەی تاوان لەکوردستان دەکەن ، بەهیزترین جەکیش بەرامبەریان بونی بەلگەیە

بۆ
پەیوەندی بەمەیل
[email protected]
تەلەفۆن ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٤/٠٨/٠٢

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)