• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سازمانی پاکوخاوێنیی جیهانی، خوازیاری راگڕتنی پڕوپاگەندە بۆ جگەرەی کارەبایی دەکەن

Friday, 29/08/2014, 12:00

1954 بینراوە




ئەو سازمانی گرێدراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەکە بۆ دیتنەوەی رێچارێک بۆ راگرتنی بە کار نەهێنانی دوخانیات (جگەرەو...) خوازیاری بارودۆخێکی یاساییە بۆ راوەستاندنی پڕوپاگەندە (ریکلام) بۆ جگەرەی کارەباییە. هەروەها دەخوازێ لە کێشانی جگەرە کارەباییەکان لە شوێنی گشتی ولەناو شوێنی کاردا قەدەغە بکا.
کاریگەری دووکەڵی (و: هەولێری دەڵێن دووکەری!) ئەو جگارانە بۆ کەسانی جگەرەکێش بە تەواوی روون بەبۆتەوە. دووکەڵی ئەو جگارەیە ،، نیکوتینی،، هەیە. بەڵام تاقمێک بیرمەند دەڵێن: لەوانەیە دووکەڵەکەی زەرەری لە جگەرەی دیکە کەمتربێ. ئەو سازمانە دەڵێ: زیاتر لە ٤٠٠ شوێنی کاری (کارگە) جۆراوجۆر بۆ دروستکردنی ئەو جگەرکارەباییە هەیە.
ماوەیەک لەوەی پێش ٥٣ لێکۆلەرو کارناسی بێهداشتی لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە نامەیەکدا بۆ سازمانی پاکوخاوێنی خوازیاربون کە ئەو سیغارە بە ،، بێ زەرەر،، لە قەڵەم نەدا. ئایا ئەو سیغارە دەستکەوتی تازەی سەدەی بیستو یەک دەتوانێ گیانی میلیونان کەس لە مەترسی مەرگ نەجات بدا؟ ساڵی پار سازمانی پاکوخاوێنی جیهانی لە گوزارشێکدا کە بە نەهێنی بڵاوی کردووە. سیغاری کارەبایی وەک / هەڕەشەیەک بۆ پاکوخاوێنی / ریزبەند کرد.
جگەرەی کارەبایی (بەرقی) بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٣ لە وڵاتی چین دروست کرا ولە دووساڵی دواییدا زۆر بەکار هێنراوە. بەهای دروستکردنی جیهانی ئەو بەرهەمە لە ساڵی رابوردوودی زایینیدا گەیشتۆتە لێواری ٣ میلیارد دۆڵار!
بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٢٧/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)