• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کارلە پیریدا رێگایەکە بۆ ،، پێشگرتن لە فەرامۆشی،،

Wednesday, 27/08/2014, 12:00

1814 بینراوە




لێکۆڵینەوەکانی نوێی دەڵێن: کارکردن لەسەردەمی پیریدا مێشک چالاک رادەگرێ ودەتوانێ نەخۆشی/ ئاڵزایمێر / وەدوا خا. لێکۆڵەران بەرهەمی پەیوەندیدار لەگەڵ ١٣٢٠ نەخۆش، لەوانەش ٣٨٢ پیاو کە دووچاری فەرامۆشی بون شی کردۆتەوە.ئەو متاڵایانە لە رێگای دامودەزگای رەوانپزیشکی/ کینگز/ لە کالیجی لەندەن ئەنجام دراون. ولە گۆڤاری،،، گڕایتریک سپیخایتری ،،،دا لە چاپدراون.
نزیکەی حەوسەت هەزار (٧٠٠،٠٠٠) کەس لە بریتانیا دوچاری فەرامۆشی بون وکارناسان وای لێکدەدەنەوە کە تا ساڵی ٢٠٥١ ئەو رێژەیە بگاتە یەک میلیونی حەسەت هەزارکەس. (١٧٠٠،٠٠٠)! ئەو گرفتە ساڵانە ١٧ میلیارد پاوندی بۆ ئابوری بریتانیا خەرج هەیە. (و: لە کوردوستانی خۆمان چەند کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بون؟ دەسەڵات لە باشور کام پڕۆژەی بۆ ئەو خەڵکە هەژارە هەیە؟) .
قەراین وانیشان دەدەن کە خوێندنی باڵا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو نەخۆشییە وچالاکی زەینیش دەبێتە هۆیەکی باش بۆ فەرامۆشی .کەسانێک کە زوو خانەنشین دەبن جیاوازی هەیە لەگەڵ کەسانێک لە تەمەنی پیریشدا کاردەکەن.
سایمۆن لاوستۆن. لێکۆڵەردەڵێ: چالاکی فکری لە شوێنی کار بۆ کەسانی پیرتر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دابەزینی زەین وهۆش وخۆپاراستن لە فەرامۆشی. هەر چەند ئەو کارە لێکۆڵینەوەیەکی زیاتری گەرەکە.
دوکتور سووزان سۆرڵین، بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانی ئەنجومەنی / ئاڵزایمێر / لە بریتانیا دەڵێ: چووکبونی کۆمەڵگای متاڵاتی بۆتە هۆی بەدەست نە هێنانی بەرهەمی زیاتر لەو کارە. هەروەها دەڵێ: لەوانەیە هۆگەلی جۆراوجۆر هەبن . بۆ ئەوەی کە بۆ وەپاش خستنی خانەنشینی دەبێتە هۆی درنگ تووشبون بە فەرامۆشی،دەڵێ: ئەو پیاوانەی کە زوو خانەنشین دەبن جار جارە ئەو کارە بە گرفتی جەستەیی وەک ، زەختی خوێن،یا دیابێت،کە مەترسی بۆ زیادکردنی فەرامۆشی هەیە ناو دەبەن. هەروەها کارکردن زەین و جەستە چالاک رادەگرێ وئێمە دەتوانین مەترسی فەرامۆشی کەم بکەی نەوە.
بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٢٦/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)