• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قۆناغى دواى کۆبانێ.. ئەردۆغان بۆ واى وت .. دەرککردن بە تاکتیکەکان

Thursday, 29/01/2015, 12:00

2242 بینراوە




هەموو گۆڕانکاریەک و ڕوداوێک کە ڕوو دەدەن ، لە پشتى کەوالیسەوە سیناریۆى بۆ دادەڕێژرێت و دەبێتە تاکتیک ، پاشان لە چوارچێوەى پلانێکا کار بۆ جێبەجێکردنى دەکرێت ، ئەم پلانانە ڕێژەى سەرکەوتنى دیارى دەکرێت و هەموو ئاستەکان دەگرێتەوە ، (ئابورى ، سیاسى ، کۆمەڵایەتى ، سەربازى ، پەیوەندییەکان ، جوگرافى ، جێوسیاسى و جیوپۆلەتیکى ...هتد) ، وە مەرج نیە ئەگەرى سەرکەوتنى 100% بێت ، هەر بۆیە ئەو ئەگەرانەى دێنە بەردەم جێبەجێکردنیەوە کارى بۆ دەکرێت و چارەسەرى بۆ دادەنرێت ، هەر لەم ڕوانگەیەوە دەکرێت هەر ڕوداوێک بە کۆمەڵێک دیودا بخوێنرێتەوە ، واتا دەکرێت بۆ هەر ڕووداوێک کۆمەڵێک سیناریۆ ئامادە بێت ، دواى ئەم ڕووداوانە کۆمەڵێک خوێندنەوەى بۆ دەکرێت ،ئەکرێت خوێندنەوەیەک نزیک بێت لە ئەگەرى سیناریۆ و ڕووداوەکەوە .

لەسەر ئەم بنەمایانە نوسەران و میدیاکان ، بەردەوام چاودێرن بەسەر ئەگەرى ڕوداوەکانەوە ، لە ئێستادا دواى قۆناغى ڕزگارکردنى کۆبانێ ، دەکرێت چوار ووتە وەربگرین و هەڵکۆڵینى لەسەر بکەین :

1. ئەردۆغان : ڕازى نابین هەرێمێک وەک باشورى عێراق ، لە سوریادا دروست ببێت .
2. نیچیرەڤان بارزانى : بە ڕاشکاوى وتومانە لە تواناشماندا بێت ، لەو ڕێژەیە زیاتر نەوت نادەین .
3. ئارامى شیخ محمد : ناکۆکییەکانمان لەسەر ئەو پشکە نەوتەیە ، کە دەبێت هەرێم ڕەوانەى بکات .
4. ئەمریکا (ستیوارد جۆنز) : ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکات .

ئەگەر پێمان وا بێت ئەم چوار وتەیە پەیوەندیەکى میکانیکیان پێکەوە هەیە ، ئەوا دەبێت بچینەوە سەر سیناریۆى سەرەتا ، کە دەکاتە دایکى ئەم سیناریۆیانە ، بە جۆرێک پێش دەرکەوتنى داعش ، ئەوروپا ڕوبەڕوى کێشەیەک بویەوە لەگەڵ ڕوسیا (ئەویش کیشەى غازى سروشتیە) بۆ ئەوەى ئەلتەرناتڤى ئەمە بدۆزێتەوە ، ئەوا لە چوارچێوەى ناتۆ و بە ڕابەرایەتى ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکرا ، هەرێمى کوردستان بکەنە بە دیلى ڕوسیا ، دواى دەرکەوتنى داعش بە تەواوەتى شەرعیەت بەم پرۆسیە درا و کارى بۆ کرا ، یەکێ لە ئەگەرەکان بەهێز بونى ئێران بوو ، توانرا لە چوارچێوەى ئەو پلانەدا لەگەڵ ئێرانیش تا ئاستێک ڕێکبکەون چونکە ترسێکى هاوبەشیان دروست کرد ، ئەوەى مایەوە و تورکیا بوو کە ئێستە بوتە دەروازەى هێمن بۆ ناردنى نەوت و غاز بۆ ئەوروپا و ئەمریکا ، لە ئێستادا تورکیا زۆر پێویستى بە غازى هەرێم هەیە ، وەک دەوترێت هەرێم بوەتە بەشێک لە ئاسایشى ووزەى تورکى ، ئەوەش دەزانین باشو و ڕۆژئاواى کوردستان دەوڵەمەندە بە غازى سروشتى و نەوت ، خۆ ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریکادا ڕێککەوتبێتن ، ئەوا ئەو وڵاتەى دەتوانێت لە هەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کێشە دروست بکات بۆ ئەم پلانە، ئێرانە ،ئێرانیش دەبێتە بەشێک لە جێبەجێکارى ئەم پلانە ، کەواتە روِژئاوا و باشور دەبێت بەدیلى غاز و نەوتى ڕوسى ، هەر بۆیە کارى بۆ دەکرێت ، کاتێک بۆرى نەوتى کەرکوک دەبسترێتەوە بە بۆرى هەرێمى کوردستانەوە و کار بۆ بەستنەوەى بۆرى غازى هەرێم دەکرێت بۆ بەستنەوەى بە بۆرى نابۆکۆوە ، ئەو ئاماژەیە کە باشور بەهێزتر دەبێت لە بەغداد .
ئەردۆغان ترسى ئەوەى هەیە ڕۆژئاوا ببێتە سەرچاوەیەکى بەهێزى غاز و نەوت بۆ ئەورپا ، ئەو کات پاڵپشتى بەهێزى پەیەدە ئەوروپا دەبێت ، تورکیا دەبێتە تەنها ڕێگایەک بۆ ناردنى غاز و نەوت ، ئەو ترسەشى هەیە کە ڕۆژئاوا و باشور ببسترێتەوە پێکەوە ببێتە دەوڵەمەندترین ناوچەى غاز و نەوت ، وە ناچار بێت مافى تەواوى کوردەکانى خۆى بدات ، ئەوەش دەزانین کە پڕۆژەى گاپ و گەشت و گوازار کە سەرچاوەیەکى سەرەکى ئابورى تورکیایە زۆربەى دەکەوێتە ناوچە کوردییەکانەوە ، هەر بۆیە تورکیا ئەگەر خەونى بە بەکارهێنانى کارتى داعشەوە بینیبێت بۆ دەستبەسەراگرتنى غاز و نەوتى ڕۆژئاوا ، ئەوا لە ئێستادا ئەو کارتەى سوتا ، بە پێچەوانەوە پەیەدە و پەکەکە چى لە دەرەوەى تورکیا و چى لە ناوەوەى تورکیا ، چى لەسەر ئاستى سیاسى و سەربازى و خەباتى دیموکراتى ناوەوە ، گەشەى زۆر بەرزیان کردوە ، هەر بۆیە ئەگەر نێچیرەڤان کارتى بەهێزى پێ بێت بەرامبەر بە ناوەند و زۆر زاڵ بێت ، ئەوا ئەردۆغان ترسى ئەوەى هەیە کە هەمان کارت بکەوێتە دەست پەیەدە و تورکیا ناچار بکرێت بە مل دان بۆ هەرێمێکى کوردى لە ڕۆژئاوا، بە هەمان شێوەى باشور .
ئەمریکا چاودێرى ڕێککەوتنەکە دەکات ،ناکۆکیەکان لەسەر پشکى نەوتى هەرێمە ،لەو ڕێژەیە زیاتر نەوت نادەین ،ڕازى نابین بە هەرێمى ڕۆژئاوا .... هەموو ئەم وتانە لە چوارچێوە ئەو تاکتیک و سیناریۆ و پلانانەدایە ، کە ئەمریکا و ئەوروپا دەیانەوێ جێبەجێ ى بکەن و ئێرانیش ڕازیە بە (کارت بە کارت) ، بۆیە لە دواى کۆبانیەوە ، ڕۆژئاوا دەکەوێتە سەرەتاى قۆناغێکى نوێ ، کە بە قۆناغى خۆڕێکخستنەوە و هەناردەکردنى نەوت و غاز دەست پێ دەکات ، هەر وەک باشور دەبەسترێتەوە بە ئەوروپاوە ، ئیتر ئەوەى پێ ى دەوترێت کارتى ڕوسى بە تەواوەتى ئیکسپایەر دەبێت و هەڕەشەکانى ڕوسیا بۆ ئەوروپا کۆتاى دێت ، ئەوەى دەمێنێتەوە داعش و تورکیایە ، لە چوارچێوەیەکدا دەیان هێڵنەوە ، تورکیا وەک دەروازەى ئابورى جیهان و داعشیش لە چوارچێوەیەکدا دەیهێڵنەوە ، بۆ ڕاگرتن و هاوسەنگى ئەم سیناریۆ و پلانە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)