• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بیر کردنەوە لە تەنیایدا لە شۆکی / کارەبایی / دژوارترە!

Wednesday, 09/07/2014, 12:00

2176 بینراوە



 .
دوکتور ویلسۆن لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بۆ بیر کردنەوە لەسەر بابەتەکانی / ئەرێنی / پێویستە خۆمان ڕابێنین. لێکۆلەران دەڵێن: هەر چەند واوێدەچێ چەند خولەکێک بیر کردنەوە لە تەنیاییدا یا خۆ خافڵاندن بە بیر کردنەوە یا بیرەوەریەکان کارێکی ئاسایی بێ بەڵام لێکۆلەران نیشانیانداوە کە ئەو کارە بۆ زۆرینەی خەڵک دژوارە وتەنانەت لەوانەیە لە / شۆکی کارەبایی / دژوارتربێ.مرۆڤ گیانلەبەرێکە کە دەتوانێ بۆ ماوەیەک لە دونیای دەرەوە جودا بژی ونوقمی فکروڕامانەکانی خۆی ببێ. بۆیە لێکۆلەران دەخوازن لەو بوارەدا زیاتر زانیاری وەدەست بخەن. دوکتور ویلسۆن دەڵێ: ئێمەش وەکی ئەوانیدی ئەو بابەتە سرنجی راکێشاین کە ، خەڵک خەریکی ئامرازی کارەبایی تازەونوێن ومەیلیان نییە کاتی خۆیان بە بیر کردنەوە پڕکەنەوە. بۆیە دەمانخواست بزانین بۆ خەڵک چەند ەهاسانە خۆیان بە بیرکردنەوە مژووڵ بکەن؟ سەرەتا واماندەزانی ئەو کارە کارێکی دژوار نییە. ئیمە بیرمان دەکردەوە کە خاوەنی ئەو / مێشکە / گەورەیەین کە دەتوانێ پڕ بێ لە بیرەوەری خۆش ودەتوانێ فکرەکان پەروەردە بکا. بۆیە نەدەبوایە چەند خولەکێک بیرکردنەوە لە فکرەکانمان کارێکی دژوار بێ. بەڵام لێکۆڵینەوە لەسەرلێکۆڵینەوە بە ئێمەی گوت کە ئەو کارە بۆ زۆرینەی خەڵک دژوارەو هاسان نییە.
بۆیە دوکتور، تیموتی ویلسۆن، مامۆستای دەروونناسی زانکۆی / ویرجینیا / و هاوکارەکانی ١١ جار لەسەر ئەو باوەڕە لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داولە بەشداربوانیان خواست بە بێ ئەوەی کارێکی دیکە بکەن لە نێوان ٦تا ١٥ خولەک تەنیا / بیر / بکەنەوە! بۆ تاقمێک لەو کەسانە دژوار بوو کە بە تەنیا بیر بکەنەوە. لێکۆڵینەوەیەکی دیکە لە خەڵکی ئاسایی ئەنجام درا کە ئەو کارە بکەن بەڵام زیاتر لە نیوەیان نەیانتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەن. وخۆیان بە مۆسیقاو موبایل یانژی کاری دیکە مژووڵ کرد!
لە بەشیکی دیکە لە خەڵک خواسترا کاتێک خەریکی فکر کردنەوەن بە دوگمەیەک شۆکی/ کارەبایی / بدەنە جەستەی خۆیان. هەر چەند ئەوشۆکە هێش ئاوەر بوو بە ڵام ئەو کەسانە گوتیان حازر نین جارێکی دی ئەو کارە دووپات کەینەوە. بەڵام سەرسووڕ هێنەر بوو کە یەک لە چوار ژنان و دوو لە سێی پیاوان دووگمەکەیان فشاردا! (دووگمەی شۆکی کارەبایی) . یەکێک لە بەشدار بوان لە ١٥ خولەکدا ١٩٠ جار ئەو دووگمەیەی فشار دا. ئەوان گوتیان فکرکردنەوە لە تەنیاییدا دژوارەو ئازارمان دەدا.
دوکتور ویلسۆن وهاوکارەکانی سەریان سوڕما بۆ چی خەڵک ناخوازن چەند خولەکێک لە دونیای دەرەوە دوور ببنەوە؟ سەیری دەروونی خۆیان بکەن. تەمەن، رادەی خوێندەواریو..... کاریگەری لەسەر ئەو لێکۆڵینەوەدا نەبووە. چون بیر کردنەوە بە بێ ئەنجامی کارێک بۆ زۆرینەی خەڵک دژوارە وهیچ خۆشییەکی تێدا نییە. ئەو دوکتورە دەڵێ: کاتێک خەڵک پەیوەندی بە دوونیای دەرەوە دەگرێت رەفتاری باشتری هەیە.بەڵام لە / خۆدابون / وامان لێ دەکا کە زیاتر فکرەکانمان خراپ و نەرێنی بن. بۆ گیانلەبەرەکانی دیکەش هەروایە تاکو دەوروبەری خۆیان باشتر بناسن ومەترسیەکان زیاتر هەست پێ بکەن. ئەگەر وا نەبێ ئەو کارە بە پێچەوانەی سروشتی وانە.
دوکتور ویلسۆن وهاوکارەکانی ئەو باوەڕەیان کردە بیرۆکەی ئازمایەشەکانیان بەڵام ئاکامەکانی جۆراوجۆر بون بۆیە هێشتا نیشانەیەکی قاییم وجێگای باوەڕ نەسەلمێندراوە.
بەشی زانست: رووپەڕی بی، بی،سی.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
٩/٧/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)