• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلا بەختیار دەستی بە خۆ هەڵکێشان کردەوە

Monday, 08/09/2014, 12:00

2358 بینراوە


ئەوەی سەیری گوتار ورەفتار و هەلویستەکانی مەلابەختیار لە میژوی کەسایەتیی ئەم پیاوە کردبێ ، هەرزەکارێتی لەئاخفتن و خۆدەرخستنیدا دەبینی، هەرچەندە زۆریشی دراوەتەوە بە روویدا، بەڵام وا دیارە، ئێمە غەدری لێدەکەین، چونکە داوای شتێکی لێدەکەین، کە ئەو لە مێژوە لەدەستی داوە و ئیستا نییەتی، بۆ نمونە لەدواین هەلبژاردندا داوا لەو هیرۆ کرابوو کە قسە بۆمیدیاکان نەکەن چونکە لیدوانەکانیان لەهەلبژاردنەکانی پێشوو ببوە هۆکارێکێ شکستی حزبەکەیان ، ئەو داوایەش لە مەلا بەختیار کرابوو،
ئەمرۆش مەلابەختیارسەرلەنوێ لیدوانێکی هەرزەکارانەی داوە کە خۆی وحیزبەکەی وەک پالەوانێک نمایش دەکات کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=26121&Cor=7&Besh=Araste
مەلا بەختیار دەیەوێ لەو ریگایە بلی بەس ئیمەین داکۆکی دەکەین ئەوانی تر کوری قسەن ، لەکاتێکدا تەنیا ئەوان هیزی جەکداریان هەبوو بۆیە دەبیت پارتی ویەکیتی داوای لێبوردن بکەن و گۆرانکاری هەمەلایەنە بەباری سەربازی و ئیداریدا بهینن چونکە ئەوان بونە هۆکاری شکستی گەورەی سەربازی و سەنگ دابەزینی هەیبەتی پێشمەرگە لەمیژوی سەربازی دا ئەو سەرکەوتنانەی ئیستا و خۆرئاوابونی داعش و ئیسلامی ئیرهابی هۆکاری سەرەکی هیزەکوردیەکان نەبون کەخۆزیا وابوایە ، بۆیە لیرەدا هەندێ سەرنج دەدەین
١/ سەرەتا دەبیت بلینن پارتی دەبارە ئاسا نیشانی دایەوە هیزیکی فشۆلە و سیمای پیاوی بێ غیرەت لە ناوهیزەسەربازی و حزبەکەیدا زالە (بەرامبەرخەلکی بی چەک و مەدەنی زۆردارە و هیزی شەرکەریش ترسنۆکە) پارتی چەند بارە ئاسا نیشانیدا ئەوەی رایگرتوە ولاتێکی داگیرکەرە ، گەرنا دەمێک بوو وەک حزب دەبوە سۆسیالست و وەک کەسایەتیش بارزانی وەک حەمە سەنگی دەبوو راستی ئەمەش
لە٧٤ ئاشبەتالی بەشۆرشیک کرد چونکە ئیران دەستی لێ بەردا لەکاتێکدا ١٠٠ هەزار چەکدار و چەکیکی زۆر و ناوچەیەکی زۆری لەبەردەستد دابوو
لەشەری ناوخۆی ٩٤ جارێک تالەبانی هاتە سەر تیڤێ گوتی دەمانەوێ سەری رەش بگرین بەردەوام (ئیران و تورکیا و عیراق) هەرەشەمان لێدەکەن بەراستیش وادەرچوو لە ٩٦ بەعس و لە ٩٧ تورکیا پارتیی و بنەماڵەی بارزانییان لەئاشبەتال رزگار کرد
ئەمجارەش سەرلەنوێ ئەمریکا و پکک و یەکیتی بواریان نەدا هەولێر بگیری گەرنا داعش لەپایتەختەکەی بارزانی سەری رەش ئالا رەشەکە ی هەلدەدا چونکە هیزی بارزانی لەهەموو بەرەیەک ورەی بەردابوو.
2/ بابوێرانە دەست بۆ برینەپڕ لە ئازارەکانیش ببەین ، ئەوەی داعشی راگرتوە خۆزیا هێزی پێشمەرگە بوایە ؟ وەک ئەوەی پەیەدە لەرۆژاوا ، سەری هەموو کوردیكی بەرزکردوە ، بەلام راستیە تالەکە لەمیدیا و روداوەکان دەبینین ، بەواتای گەر ئەمریکا بەپلەیەکەم نەگەیشتبایەتە ناوشەرەکە ، هاوکیشە سیاسیەکان وەک ئیستا نابوو ، چونکە داعش لەدەڤەری زەرد ٢٣ کیلومەتر مابوو بگاتە هەولیر . کەئەمریکا بەشداری کردوە ئەوە سەرکەوتنی دیبلۆماسیەتی پارتی نیە بەخەلک دەیفروشێ ، بەلکو ئەوە ترسناکی داعشە کەهاوکێشەی سیاسی لەناوچەکە دەگۆرێ و دەبیتە مەترسی بۆسەرئاسایشی ئەمریکاو رۆژاواش . هاوکات هاتن وبەشداری کردنی پکک لەبەرەکانی جەنگ ورەو گیانی بەرەنگاری بەهیزی پیشمەرگە و خەلک دایەوە
٣/ مەلا باش دەزانی تا ٣ی ئاب داعش پیلانی گەورەی داگیرکردنی کوردستانی نەبوو هەموی شەری لابەلا و بچوک بوو ، کەجی ئەوکات یەکیتینەک نەیتوانی سنوری کوردستان لەدەڤەرەکەی تا جیای حەمرین ببات بەلکو لە جەلەولاش ٢ گەرەک هەبوو پێی پاک نەکرایەوە، تاسەرەنجام جەلەولاشیان لەدەست دادوای دەیان شەهیدی قارەمان .... وەئەگەر هیزی پاسدار و میلیشیا شیعەکان و حکومەتی عیراق بەفرۆکە بەشداریان نەکردایە هاوکێشەکەی دەڤەری سەوزیش لەپارتی باشتر نابوو ، ئاخر ئەوا ئیران تۆپەکانی بەاللە اکبرەوە لەتەنیشت بارەگاکانی مەلا بەختیارەکان هاوار دەکەن ،وەخودی قاسم سلێمانیش لەو بەرەیە بەرونی دیارە تەنانەت بۆتە سەماکەریش لەخۆشیاندا


٤/ هەموو یەکیتیە بالاکان دەزانن ئەو هەموو سەهیدەی جەلەولا درا ، باجی ناپاکی تالەبانیە کەلەپیناوی کورسیەکەی بەغدا و نیشاندانی نیازپاکی بۆ عەرەبی سونە ، زۆرینەی خێلە عەرەبەکانی ئەو ناوچەیەی کەدوای روخانی سەدان هەلاتبون هینایەوە لەنێویاندا خیلی کروی بەتەزکیەی نوێنەرەکەی خۆی لەکەلار ... ئەگەرنا بەویژدان بلین گەر وەک مەلا بەختیار لەخانەقین بکرایە تۆ بلیی ئەو هەموو شەهیدە دەدرا ؟ بۆیە تاوانی ئەو هەموو قوربانیەی پێشمەرگە یە نیوەی لەئەستوی عەقلیەتی تالەبانیە

٥/ لەدەرەوەی ولات کام نوێنەرایەتی ئیوە بەئاستی رەوەندی کورد (سەربەخۆکان) کاریگەری لەسەر راکیشانی هەست وسۆزی ئەورپیەکان هەبووە. ١٣ سالە لەو ئەورپایە و سوید دەژیم ، نوینەرە حزبی و حکومیەکانتان نەسەنگیان لای خەلک هەیە ، نەبەربوميکی نەتەوەیی ،نە پەیوەندی دیبلوماسی کەتوانیبیان ١٠ ئەندام پەرلەمان بکەنە دۆستی کورد ،یان کارو جالاکی ، راکێشانی پەرلەمان و حکومەتەکانی بۆخزمەت گەلی کورد بەئاستی % ١٠ ئەو رەوەندە خۆبەخشە، ئامادەم بەبەلگە ئەوانەی سوید کە ١٣سالە تیای دەژیم کارو جالاکیە نەتەوەیەکان %٩٠ هی شەونخونی خەلکی خۆبەخشە بەکەیسی کوردانی ئیزیدیشەوە
٥/ دەرکەوت لەم شەرەدا دام و دەزگای ئیداری و حکومی درۆیەکی گەورەیە ، چونکە نەک دوو ئیدارەیی بەرونی دەبینرێ بەلکو هیزی پێشمەرگە بەهەموو پیوەرێک هیزێکی میلیسیایی حزبیە و هیج پەیوەست بونێکی راستەوخۆی لەفەرماندەی هیزی پیشمەرگە و وەزارەتەکەی نیە ، هەرلایەنە بەخۆی بریار دەدات ، وەزیری پیشمەرگە بەس بەناو هەیە ، گەرنا دانانی سیروان بارزانی چ پلەیەکی سەربازی هەیە کەسەرپەڕشتی بەرەیەکی شەرەکە دەکات یان دەیانی وەک مەلا بەختیار ... کەدەبوایە لەبری ئەوان فەرماندە سەربازیەکانی وەزارەتی پیشمەرگە سەرپەرشتی بکەن ، یان ئەو هەموو لیدوانەی بەرپرسە حزبیەکان بۆ راگەیاندن کەهج سەنگی وەزارەتیان نەهیشتۆتەوە ، بالەوەش گەرێین بارزانی تاوانبارە و هیزەکەی فشۆلە بەلام بەفەرمی سەرۆکی فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستانە بەلام ئەو توانای گورینی فەرماندەیەکی یەکیتی نەبوو ، سەنگاوی کاوە کوژ ..
٦/ بۆیە لەبری ئەوەی مەلا و پارتیەکان موزایەدە بەسەر خەلک دابکەن و وەک پالەوان خۆیان نمایش بکەن ، پیویستە دوای شەر بەفەرمی داوای لێبوردن لەخەلک بکەن ، کەئەوان ئەو هەموو هیزەسەربازیانەی دەلین هەمانە (قسە لەسەر ٤٥٠ هەزار دەکری) بەلام بەکردار ١٤٠ هەزار هەیە بەواتای ج پارەیەک بەو ناوە تالان دەکەن . ، وە ئەو هیزە دەبیت لەدەست حزب دەربهینری و یاسا و پرەنسیبی سەربازی هەبێت . لەهەموشی گرنگتر ئیوە و پارتی تاکە پارتی هیزی سەربازی گەورەن ، هیج هیزیكی تر وەک ئیوە ٢٣ سالە بودجەی خەیالی و بەهەزاران کادیری سەربازی تیا نەخزاندوتە ناو ئەو سوپایەی بەناوی پیشمەرگەوە دروستکراوە ، بێ گومان هەردەبیت ئیوە و پارتی سەرپەرشتیتان بکردایە چونکە دەسەلات ، پارە ، جەک ، بریار جیبەجیکردن لای ئەو دوەتان بوە .
بەکورتی مەلا بەختیار دەتوانێ بەرامبەر پارتی شانازی بەخۆی بکات کەهیزەکەیان لەوان باشتربوو ، بەلام ئەو دەیەوێ بەروبەی پەیەدە و ئەوگەریلایانەی کەتەنیا ٣ سالە شەر بەئیرادەی خۆیان دور لە فرۆکەی ئەمریکی وعیراقی تۆپی ئیرانی و قاسم سولەیمانی ...... ئیمە بیان ناسینین . بەلام مەلا دەبیت ئەوەندە خۆی گیف نەکاتەوە چونکە ئەوەی خۆری یەکجاری داعش وائاوا دەکات هیزی ئەمریکی و ئیرانی وئیرادە ی پکک و بونە گۆرینی هاوکیشەکە گەرنا ژمارەی شەهید و قوربانی و هاوکێشە سەربازیەکان و کۆج رەویکی ترتان توشی خەلک کردبوو .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)