• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئینگە و لەنگەی شۆڕشەکانی کورد و پلانگێڕیەکان لە سەدەی نۆزدە- بیستی نەتەوە دەوڵەت و شارستانیەتدا تا بە ئەمڕۆ (بەشی دەیەم)

Friday, 06/02/2015, 12:00

2678 بینراوە


'' قۆناخەکانی خەباتی شاخ و شار و دەرس وەرنەگرتن''
-* ئەگەر چاوێک بە هەموو شۆڕش و خەبات و دەسکەوتەکانمان بدەینەوە، و بە تایبەت لەم چەند دەیەی دواییەدا، دەسکەوتی هەرە گەورەی کورد و کوردستان کە ئەوەش لە بندەست و پاڵی ملهوڕی و داپڵۆسینی دوو هێزی دەرەکی و ناوخۆییەوە هاتبێتەە ئاراوە، و کورد توانیبێتی دەرفەتێک لەو بۆشاییە بقۆزێتەوە؛ ڕزگاریی بەشێک لە کوردستانی باشوور بووە.
- زیاتر لە دوو دەیەیە دەسەڵاتی خۆ بەڕێوەبەری، وڵاتداری، حکومەت و پارڵمانی بەڕێوە دەچێ. گوایا کار بۆ بەرژەوەندیە باڵاکان و ئامانجە بەدی نەهاتووەکانی گەل و نەتەوە ئەدەن؛ کە، چی؛ سەرەڕای دەیان کۆسپ و ئاژاوە و خۆ پەرەستی، دژە خۆیی و گەلی و نیشتمانیی هەر بەردەوامن. بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و بنەماڵەیی هەر لە برەو و گمە گمەی خۆیاندایە و بگرە زۆرجار خەستتر بوونەتەوە، و چەند جارە ئەبنەوە!.
- هێشتا تاکەکان لە بنەماڵەوە، لە میراتی حیزبییەوە، دەساودەس دەکرێن و زەنجیرێکی نەپچڕاوەن! تاک سالاری و حیزب باڵایی لە ناو دام و دەزگا حکومی و مەدەنیەکاندا باوە و لە سەرەوەیە.! ئەمانە ئا لەم سەردەمەدا هێشتا جێگای دڵنەگەرانین، و بەلای باوەڕی منەوە پەک خستنەوە و کات کوشتنی ڕەوتی زەمەنی کورد و کوردستانی تیا ئەبینڕێ.!
-* ئەمرۆ مرۆڤ سەرقاڵی تکنۆلۆژیاو بازاڕی ئابووری و هەواو هەوەس و ئارەزووەکانیەتی و هەڵپە هەڵپی کۆ کردنەوەیە و جوانکاری دیواری لە ناخ و بنەوە ڕووخاوی جەستەیی و رۆحی خۆی ئەکا؛ بێ خەوەر لەوەی کە لەوانەیە هەمان رووداوە خۆ کوژییەکان دووبارە ببێتەوە کە دوور نیە؛، بەڵام بە جۆرێکیتر کە هەر لە ئیستاوە نیشانەکانی دیارن و لەوانیە لە نزیک ناوەڕاستی سەدەی بیستەوە بە تەواوی بقەومێ!.
- هەروەک چۆن لە کۆتایی چەرخی هەژدەوە تا کۆتایی چەرخی نۆزدە ئەو هەموو ڕووداوە جێگۆڕکێیان پێکراو و هاتنە ئاراوە و کۆمەڵێک ئامانج و ئەنجامی هەمە چەشنی بە دواوە بوو، هەروەها دیسان ئەمجارەیان و ئەم سەد ساڵەی نەوەی نوێی وەک ڕابڕدوو سەر هەڵدەدەنەوە بەڵام مۆدێڕنانە! کە هەر ئیستا نیشانەکانی دیارن.....
- پلانەکانی سەدەی بیست و بیست ویەکیش، دیسان شەڕ و پەلامار و داگیرکاری، بەڵام زۆر جیاواز لە جاران؛ ئەمجارەیان بە ڕەنگ و سیمایەکی شارستانیتر و بەرنامە و پلانگەلێکی پڕ کارامەو ئامادە، بە سیستەمی تیکنۆلۆژیای مۆدێڕنی خەیاڵاوی؛ بە بچوکبوونەوەی دونیای پان بەرین بە ڕێگای ئەو سیستەمە نوێیە کە جیهانی کردووەتە شارێک و تەنانەت وەک ماڵێکی چەند ژووری لێکردووە و هەواڵ و ڕووداوەکان بە چرکە دەگوازڕێنەوە، و وەها مێشکی مرۆڤی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە کە قەت تەسەور نەدەکرا! تەنانەت بەشێک لە ئاسمانەکانیشیان کردووەتە نشینگە و بە ئاوێنەی ئاوەژوو پیشانی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی ئەدەن!.
- بە هەر حاڵ قسەی ئێمە ئەوە نیە؛ تەنیا ویستم بێژم؛ زانستی بیر و هزری دەستی مرۆڤی ئەمڕۆ، بە ڕادەی زانست و تێگەیشتنی خۆی و سەردەمیانەی، گوایا زۆر لە نهێنی و ئاشکراکانی کەون و بان و خواری زەوی بە ئەرێنی نەرێنیەکانیەوە لە ماڵ و تەنانەت لە باخەڵ و بەر چاوی هەر تاکێكدا داناوە و بەردەوام دەتوانێ بزانێ و بیبینێ کە چی ڕووی داوەو ڕوو دەدا؛ تەنانەت هەر لەو ئان و ساتەشدا کە ڕووداوەکان ڕوو دەدەن؛ واتە بە زیندوویی!. مێشک و دەم و چاو و دەستی مرۆڤی گرتووەوە و جم و جۆڵی لێ بڕێوە!. لە لایەکەوە بەشی زۆری ئەو پێشکەوتنانە بۆ بەرژەوەندی و کارئاسانی و مرۆڤە و کۆمەڵگە پێش ئەخاو دەکرێ سودی زۆرتری هەبێ، بەڵام لە لەیەکیترەوە ئەگەر بە دروستی و کارامەیی و زانستیەوە بەکار نەبرێن، پێچەوانە ئەبێتەوە و زەرەریان زۆرتر ئەبێ تا قازانج. بۆیە هەردەم بە وشیاریەوەوە دەبی مامەڵەی لە گەلدا بکرێ. وەک دەرمانی نەخۆشی وایە کە هەر کامە و بۆ ژان و دەردێک دەبێ و ئەگەر نەزانانە و بێ سەر و بەرەیی و هەر کام بۆ پێچەوانەکەی بە کار ببرێن ئەوە نەک هەر زیانی دەبێ بەڵکوو بە دڵنیایەوە مردن و کوشتنی خاوەنەکەشی بە دواوە دەبێت...

ساخ و تۆخ کردنەوە؛ یان بووژانەوەی بە ناو ئیسلامی سیاسی و ڕووداوەکان...
- هەر دوای لاوازکردن و تێکشکاندنی ماشینی شەڕی ڕژیمی بەعس و سەدام، پلانەکانی ڕۆژئاوا و ناوچەکە بۆشایی و هەلێکیتریان بۆ پەرە پێدانی ڕەوتی تووندئاژوویی کردەوە و قۆناخەکانی گواستنەوەو توند و تیژیەکان بە هاوکاری ڕژیمەکانی ناوخۆ و دەوروبەر گوڕ وتینیان سەندەوە ولەو دەڤەرانە بە چەندین جۆری ئیدۆلۆژی و بەرنامەوە هاتنە ئاراوە...
- پیلانگێڕانی ڕۆژئاوا لە نەوەدەکاندا پێیان وابوو هێشتا مانەوەی سەدام و ڕژیمەکەی بە قازانجترن تا ڕووخانی، و چەند ساڵێک وازیان لێ هێنا و لایەنەکان کەوتنە دانوستان و بە ناو ڕێکەوتن، و شانسی مانەوە، زەمەنێکی زیاتریان بە سەدام و ڕژیمەکەی دا..... نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێگای چەند بڕیارنامەیەک لە چەند قۆناخی جیاوازدا گوشاری ئابووری، سیاسیان خستە سەر سەدام و ویستیان لەو بۆشاییانە کەڵک وەرگرن و چەند مەبەستێک بپێکن: '' یەک ؛ زەرەر و زیانی ئەو شەڕە و خەرج و باجی هێرش و چەک و چۆڵەکانیان چەند بەرابەر لە دەرو دراوسێکانی عێراق کە شەڕی سەدامی لە کۆڵ کردبوونەوە وەرگرێتەوە، و پێیان بڵێ کە هێشتا ترسی سەدام لە سەریان ماوە؛.. لە لایەکیترەوە تیمی بشکنین و تێكشکاندنی هەموو ئەو بۆشکە ژەهر و چاڵە کیمیای و بنکە ئەتۆمیانەی کە ترسی دواڕۆژیان لێ بوو تێک و پێک بڕووخێنن، دەستی بە بەتاڵی بهێڵنەوە و دڵنیابن لە بێهێزی ئەو ڕژیمە.... دووەوم: لە هەمان کات ناسین و تێگەیشتنی تەواو عەیار لە خاڵە نهێنی و شاراوەکانی رژیم و گەلانی ئەو وڵاتە و هەموو سەروەت و سامانە دەستنەخواردووەکانی ژێر زەوی،... سێیەم: توانییان سەدامی پێ بخەڵەتێنن بەوەی کە شانسی مانەوەی دەسەڵاتی بۆ دەمێنێتەوە...

درێژەی هەیە...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)