• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌میرتاش: براکه‌م له‌ شه‌نگال دژی چه‌ته‌کانی داعش به‌رخۆدان ده‌کات

Tuesday, 26/05/2015, 22:15

4507 بینراوە


لە‌دیمانە‌یە‌کیدا لە‌گە‌ڵ تە‌لە‌فزیۆنێکی تورکی هاوسە‌رۆکی هە‌دە‌پە‌ سە‌لاحە‌دین دە‌میرتاش وە‌ڵامی چە‌ندین پرسیاری گرنگ دە‌دتە‌وە‌.
پێشکەشکار هەدەپە بە پارتی کلیل ناودەبات و دەڵێ: چونکە تابلۆی حەوتی حوزەیران بە پێی تێپەراندن و تێنەپەراندنی بەربەستی هەلبژاردن شکڵ دەگرێ.
  دەمیرتاش ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌کات کە‌، بەپێی هەواداری خەڵک لە ٨١ جێگەی کە کاندیدمان دەست نیشان کردووە بەربەست تێدەپەڕێنین.
  ناوبراو لە‌ هە‌مان بە‌رنامە‌دا وتی:" لەگەڵ ئاکەپە لە دیدی جیاوازەوە لە مەسەلەکان دەڕوانین هەر لە دیموکراسی، ئازادی، مەسەلەی ژن، ئابوری، بوارەکانی تر ، بەپێی بەیاننامەی هەلبژاردن مرۆڤایەتی مەزن، هەلسوکەوت دەکەین لە مەسەلەی هاوپەیمانی داوی هەلبژاردنیش بۆ سازکردنی حکومەت، مەحاڵە لەگەڵ ئاکەپە حکومەت پێک بێنین".
دە‌میرتاش دە‌ڵێت:" ئەگەر بەربەستی هەڵبژاردن تێنە‌پەڕێنین ، ئەوە بە هەڵەی خۆم دەزانم و دەست لە کاردەکێشمەوە.
چونکە ئێمە دەستەیەکی گەلێری و زۆر باشمان لە ڕووی چۆنێتیەوە کاندید کردووە و بەرنامەیەکی زۆر باشمان هەیە.
بەلام هەڵەکانی هی ئێمەی بەرێوەبەرانی پارتەکە دەبێ ئەگەر بەربەست تێنەپەڕێنین، بە‌ڵام با دڵی هەموو کەس ئاسودە‌بێت لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ی لە کەشێکی ناداد داین بە‌ڵام، ئیمە بەربەستی هەڵبژاردن تێدەپەڕێنین".
  ئە‌و دە‌ڵێت، پرۆسەی ئاشتی پەیوەست نیە بەوەی هەدەپ بەربەست تێپەڕینی یان نا، بەڵکو مافێکە و دەبێ پرۆسەکە بەردەوام بێ چونکە ئاشتی مافێکە وەک ئاو و نان، سەرکەوتنی هەدەپ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەبێ، بونی هەدەپ لە پەرلەمان پرۆسەی ئاشتی ئاسان دەکات.
دە‌میرتاش ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌کات کە‌ ئاکەپە بازرگانانە هەڵسوکەوت دەکات کە هەدەپ بکەوێتە ژێر بەربەستی هەڵبژاردنەوە ئەوە بێ هیلاک بوون ٦٠-٧٠ پەرلەمانتار بەدەست دێنێت، بۆ ئەوەش لە جێی ئەوەی کە ئاکەپە پروپاگەندەی دەنگ بۆ خۆی بکات، پروپاگەندە بۆ نەدانی دەنگ بە‌ ئێمە دەکات.
هەروەها دە‌شڵێت، ئاکەپە وڵاتی کردووە بە وڵاتی ئیستخبارات چیان هەیە بیخەنە ڕوو، دەیانەوێ وای نیشان بدەن کە هەدەپە پرۆژەی دەرەوەیە.
با خۆیان باسی بکەن کە بەر لەوەی دامەزرێن سەردانی کوێیان کرد.
پێشکەشکار دە‌پرسێت: وتەبێژی حکومەت یاڵچین ئاکدۆغان باسی لە براکەتان کرد و داودئۆغلو پرسیاری ئەوەی کردووە کە کاکەتان لە کوێیە؟.
لە‌وە‌ڵامدا دەمیرتاش دە‌ڵێت، لێپرسینەوە لە‌ ئەندامێکی بنەماڵەکەمان لە مەیدانەکانی هەڵبژاردنە‌ نە لەگەڵ ئەخلاقی سیاسی و نە ئەخلاقی هەڵبژاردن نایەتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر بە پەرۆشە بزانێ پێی دەڵێم کاکەم مەبەستی (نورەدین دەمیرتاش) لە دژی ئەو چەتە و بەربەریە‌ دەستدرێژکارانەی داعش کە چەکیان دەدەنێ، لە بەرخودانێکی شەرەفمەندانەدایە، لە مەخمور و شەنگال ئابڕووی مرۆڤایەتی دەپارێزێ، بەڵام سوپاکەی ئێوە چی دەکات لەبەرامبەر ئەو بەربەریانە، سەرەتا حسابی ئەوە بدەن.
  هەرلە‌سە‌ر پڕۆسە‌ی ئاشتی، دە‌میرتاش دە‌ڵێت:" ڕێکەوتنی هەدەپ و ئاکەپە لە دۆڵمەباخچە مەبەست لێی راگەیاندنی ١٠ خاڵی رێکەوتنەکە، بە ئاگاداری سەرۆک کۆمار بووە، دەبێ حکومەت ڕایگەیەنێت کە لە کوێی رایگرتووە، ئە‌گە‌ر ئۆجالان بەشداری پڕۆسە‌کە‌ نەبوایە نەدەگەیشتنە قۆناغی ڕیکەوتن، هەدەپ پەیوەندیەکی ئۆرگانی لەگەل قەندیل و ئۆجالان دا نیە، بەڵام لە نێو ئەم سیاسەتەدا لە دایک بووم و تا مردنیش لەگەل ئەم پارتە دەبم".
  هاوسە‌رۆکی هە‌دە‌پە‌ ئاشکرای دە‌کات کە‌ هێرشەکەی سەر هەدەپ لە مێرسین و ئەدەنە کاری داعش بوو بەڵام سەرۆک وەزیر یەک کەفارەتیشی پێ نەگوتین
سە‌لاحە‌دین دە‌میرتاش، ناشی شارێتە‌وە‌ کە‌ کچە بچوکەکەی سکاڵای لێی هەیە لە بەرئەوەی بەهۆی کاری سیاسیەوە زۆر سەرقاڵە‌ کاتی نیە‌ لەگەڵیاندا بە‌ڵام کچە گەورەکەی خەریکە تێدەگات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4/5)