مەسعود بارزانی زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی سڕکرد





بایکۆت
ئەگەر پێناسەیەکی زانستی بۆ بایکۆت هەبێت، دەتوانیت بڵێین، کە بایکۆت بریتییە لە سڕکردن، هەروەها وەستانی پەیوەندیی نێوان دوو بەرە، وەک پەیوەندیی نێوان (هاوڵاتی لەگەڵ دەسەڵات) ، (وڵاتێک لەگەڵ وڵاتێکی دیکە)، یان (کڕیار لەگەڵ فرۆشیار/ بازرگان) ... هتد. 
ئەمیش لەو کاتەدا بایکۆت روودەدات، کە بەرژەوەندیی  دوو لایەن و بەرەکە کێشەی تێبکەوێت و تێک بچێت، بەرەی یەکەم تێیدا زەرەرمەند، یان لەگەڵ سیاسەت و خواستەکانی نەیەتەوە، ببێتە جێگای مەترسی بۆی، بەرەی دووەمیش کە (دەسەڵات و کۆمپانیا و بازرگان)ە، لەسەرەنجامی بایکۆتکردندا زەرەرمەند دەبن و بەرژەوەندیەکانی ئەمانیش کە ئابووریی و سیاسییە دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەگەر بەرەی دووەم ملدانەنێت بۆ داخوازییەکانی بەرەی یەکەم، ئیتر بایکۆت دەبێتە کردەیەکی پێویست و بەرەی یەکەم تێیدا سەرکەوتوو دەبێت (رەنگە سەرکەوتنێکی مەعنەویش بێت).