مەسعود بارزانی زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی سڕکرد





سیخوڕ
سیخوڕ: ئەو کەسەی کە وەکو فەرمانبەرێک بۆ دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی، خۆی بە شێوەیەکی نادیار زانیاریی کۆدەکاتەوە و دەیدات بە دەزگا و حکومەتی وڵاتەکەی. زانیارییەکان سەربازیی و ئابووری و تەکنەلۆژی و بازرگانیی و هەموو شتێکی دیکەیە، کە وڵاتەکەی خۆی پێویستی پێیەتی تا لەبەرامبەر ئەو وڵاتە نەیارەی خۆی لە کاتی دیاریی کراودا بەرەنگاری بێتەوە و ئاستی بەهێزیی و توانای بزانێت. ئەو کەسە لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی بە سیخوڕ دەناسرێت، کارەکەی بە سیخوڕی پێناسە دەکرێت، بەڵام لە وڵاتی خۆی وەکو فەرمانبەرێک بە ئەرکێکی نیشتیمانیی و نەتەوەیی هەڵدەستێت و بەرز دەنرخێنرێت.
بەڵام ئەوانەی کە دژ بە وڵاتی خۆیان سیخوڕیی بۆ وڵاتێکی دیکە دەکەن، لە رووە زانستییەکەیەوە  پێیان ناگوترێ سیخوڕ، بەڵکو دەبێت پێیان بگوترێت: چاوساغی دوژمن و خائین. وەکو ئەوەی کە لەناو کورددا باوە و بۆ دوژمن و داگیرکەران کار دەکەن.