ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا





شینگن
شینگن بریتییە لەو بەڵگەنامە (ڤیزا)یەی کە ڕێگە دەدات سەردانی ناوچەی شینگن بکەیت، ھاتووچۆ لەنێو شارەکانی ئەم دەوڵەتانە زۆر ئاسان کاری بۆ دەکرێت بەمەرجێک خاوەنی ئەم بەڵگەنامەیە بیت، ناوچەی شینگن ٢٦ دەوڵەتی فەرمی دەگرێتەوە، ھــــەروەھا لە بەڵگەنامـــــــەی شینگن ٢٢ دەوڵەتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپاو ٤ دەوڵەت لە EFTA ھـەن.
شینگن دەوڵەتەکانی UK ناگرێتەوە، ھەریەکە لە رۆمانیا – بولگاریا – کڕواتیا – قبرس و ئیرلەندا چاوەروان دەکرێ ببنە ئەندام لەناوچەی شینگن.
ھەروەھـا چەند وڵاتێکی تر ھەن ئەندام نین لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام ھاتووچۆ لەنێوانیان ئازادە کە بریتین لە نەرویج – ئایسلەندا – سویسراو لیشتنشتاین.
دەوڵەتەکانی ئەندام لەناوچەی شینگن بریتیین لە (نەمسا – بەلجیکا – کۆماری چیک – دانیمارک – ئیستۆنیا – فەرەنسا – فینلەندا – ئەڵمانیا – یۆنان – ھەنگاریا – ئایسلەندا – ئیتالیا – لاتیڤیا – لیتوانیا – لۆکسمبۆرگ – ماڵتا – نەرویج – ھۆلەندا – پۆلەندا – پرتوگال – سلۆڤاکیا – سلۆڤینیا – ئیسپانیا – سوید – سویسراو لیشتنشتاین).
ئەو بەڵگەنامەیە ٩٠ رۆژ کاری پێدەکرێ پاشان دەبێ نوێبکرێتەوە، ھەروەھا سێ جۆری ھەیە ئەو بەڵگەنامەیە ( A – B – C )، جۆری D بەکاردێ بۆ خوێندن و ئیشکردن لەم وڵاتانە.