ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا





مێژوو
"بریتییە لە گێڕانەوە و نووسینەوەی ئەوەی لە رابردوودا روویداوە، لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری رووداوەکە، شرۆڤەکردن و بەستنەوەی بە کات و سەردەمی خۆیەوە، بەراوردکردنی لەگەڵ ئیستا و پێشبینی کردن بۆ داهاتوو. هەر لێکۆڵینەوە و قسەکردنێک لەسەر مێژوو بە هزر و بیرکردنەوە بنووسرێتەوە، بایەخی زانستیی نابێت"
بەپێی تیوری فیزیکییش دەتوانرێت بگووترێت مێژوو بریتییە لە کۆتایی ئیستا. بەجێهێشتنی ئیستا دەبێتە رابردوو. رابردوو بە کیلۆمەتر و پێوەری تیژیی تێپەڕبوونی تیشک دەپێورێت، واتە مێژوو تەنیا بە تێپەڕبوونی شەو و رۆژ، یان ساڵ دیاریی ناکرێت، کە زەوی بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، یان زەوی بە دەوری رۆژدا دەسوڕێتەوە وەرزەکانی لێدروست دەبێت، بۆیە پێناسەی مێژوو دیسان بریتیی دەبێت لەو جوڵانەوەیەی کە ئیستای تێدا جێ دەهێڵرێت، بۆ ئەوەی پێ بنێتە داهاتوو، بەو جوڵانەوەیە رابردوو لە دوای جوڵانەوەکە لە دایک دەبێت واتە (مێژوو).
مێژوونووسێکی رووسیش لەسەر مێژوو دەڵێت: مێژوو مامۆستا و فیرکەر نییە، تا فێرت بکات و زانیارییت بداتێ، بەڵکو چاودێرێکی  کەللەرەقە، بەسەر ئەوانەوە کە پەند لە وانەکان وەرناگرن.
"تعريف جامع للتاريخ لأحد المؤرخين الروس يقول:
"إن التاريخ ليس معلما، بل هو رقيب عتيد. هو لا يُعلم أي شيء، لكنه يعاقب بقسوة على عدم استيعاب الدروس".