پیاوێکی هەژار ..گوێدرێکی هەبوو …کە هەموو موڵک و سامانی بوو ….بەیانیەک هەڵدەستێ و دەبینێ گوێدرێژەکەی مردووە …لە داخا دکتۆرێکی بەیتەری بۆ دێنێت و دەڵێ تکایە دەمەوێت بزانم گوێدرێژەکەم بە جێ کردووە، خۆهەر مردووە مردووە بەس توخوا حەز دەکەم بزانم بە چی مردووە؟! دکتۆریش دوای فەحس و فحوسات دەڵێ وەڵا گویدرێژەکەت...
ئەوروپییەک لە کوردێکی هەندەرانی ئەو وڵاتە دەپرسێت: بۆچی ئێوە زۆربەتان کە دەمرن، حەز دەکەن تەرمەکەتان ببەنەوە بۆ کوردستان؟!لە وەڵامدا دەڵێت: چونکە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا زیندوومان دەکەنەوە!
دەڵێن قونسولی فەرەنسا لە هەولێر دەچێت بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ خۆیدا دوو موتەرجیم دەبات! کێ ئەزانێت بۆچی؟
له ههولێر له کابرایهکی پیر ئهپرسن: ڕات چییه بهرامبهر به نێچیر بارزانی؟ لە وەلامدا دەڵێت: ئهڵێ وهڵا کابرایهکی زۆۆۆر کاسبه، ماشهڵا بهم گهنجییه تهقریبهن خاوهنی ههموو ههولێره..
پارتیی و یەکێتیی لە دادگای نێودەولەتی لە هاگ لەسەر دزی دادگایی دەکرێن، دادوەر لە بەرپرسەکانی پارتی دەپرسێت، ئێوە تاوانبارن بە دزینی زیاتر لە ٥٠ ١ ملیار دۆلار، بەرپرسەکانیان سەر دادەخەن و هیچ ناڵێن، دوای ئەوە روو دەکاتە بەرپرسەکانی یەکێتیی دەڵێت دەزانم ئیوەش پارەی زۆرتان دزیوە، داواکەی لەبەر دەممایاە...
د. کەمال کەرکوکی، کە نە خەڵکی کەرکوکە و نە دکتۆراشی هەیە، ئەمەی خوارەوە بخوێننەوە کە لە رۆژنامەی خەباتدا نامەیەک بۆ غەفور مەخموری دەنێرێت وسەرخۆشی لێدەکات، کە گوایە هەواڵیان پێداوە مردووە!
حەمە چاوشین خەزوری لاهور، هەمیشە ناوی کۆسرەتی لێ تێک دەچوو. رۆژێک لێی پرسیم وتی:- ئەرێ ئەوەی لە سلێمانی سواری دەبن چی پێ دەڵێن!منیش وتم:- سەیارەی (کۆستەر) دەڵێیت!؟وتی : - ئا .. دەکەوابوو ئەویتریان کۆسرەتە!
شێتێک بە دەم راکردنەوە هاوار دەکات: ئەم یەکێتییە لە دەست خۆتان مەیەن، یەکێتییەکی زۆر خۆشە!!کوڕێک لێی نزیک دەبێتەوە، بە پێکەنینەوە لێی دەپرسێت: بۆچی یەکێتی خۆشە؟!شێتەکە دەڵێت: ئاییی بێ قەزا بیت لە چاو پارتیی و گۆڕاندا ئەوەندە باڵی تیایە، بۆ نۆکاو یەکا و یەکە.
برادەرێکی کۆنە بەعسی فشەی دەکرد، لە یادی ٤٠ساڵەی یەکێتیدا لە ناو کۆمەڵێک برادەردا دانیشتبووین، ئەو هەڵی دایە و وتی: کێ دەتوانێت مێژووی یەکێتی و کۆمەڵە بگێڕێتەوە؟منیش لێم پرسی چۆن!؟ بۆ تۆ ئاگاداری ئەو مێژووەیەت؟ ووتی: ئەی چۆن، من پەیوەندیم بە کاک ئارامەوە هەبوو، لە شانەیەکی کۆمەڵدا بووم، تەنانەت...
بەڕەحمەت بێت، ئەحەی دادی پێشمەرگەیەکی کۆنی جەلالی بوو، هەندێک جار قسەی خۆش و بەتوێکڵی دەکرد. رۆژێک لە دانیشتنێکدا باس لە دەستپیسی ناو یەکێتیی دەکرێت، دوایی روو ئەکەنە کاک ئەحمەد و لێی دەپرسن:کاک ئەحمەد ئەی تۆ چیی دەڵێێت؟ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: راستە، هەموو بەرپرسەکانی یەکێتیی دز و دەستپیسن، تەنیا مام...
نووسەرێک لە دەرەوەی کوردستان، بەرهەمێکی خۆی دەنێرێت بۆ براکەی کە لە سلێمانی بیدات بە مەلا بەختیار بەڵکو ئەویش یارمەتی بدات تا بۆی چاپ بکەن، ئەویش کە دەچێت و ئەم راسپاردەیە بە مەلا بەختیار دەگەیەنێت، لە وەڵامدا مەلا بەختیار دەڵێت من پێشەکییەکی بۆ دەنووسم، هەرچەندە کاتم نییە کتێبەکە بخوێنمەوە!
شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە بەناوبانگە بەوەی رەشبینە، هەمیشە وا ناوی دەرکردبوو کە گوایە بە چاویلکەیەکی رەشەوە لە دنیا و مەسەلەی کورد دەڕوانێت. لە سەردەمی شەڕی نێوان پارتیی و یەکێتییدا کە پارتی سلێمانی دەگرێت، جەلال تالەبانی رادەکات بۆ قاسمە رەش، لەوێ کۆبوونەوە بە کۆمەڵێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی دەکات،...