هێمن هەورامی دەگێڕێتەوە دەڵێت:ئەوڕۆ چووم بۆ لای سەرۆک بارزانی، پێێ وتم سێ رۆژە دەمم لە خواردن نەداوە، بەهۆی ئەوەی میللەتەکەم برسییە و موچەشم وەرنەگرتووە.منیش زۆرم لێ کرد تا شتێک بخوات.سەرۆک وتی لە بەر دڵی تۆ قەیناکە قاپێک نیسکم بۆ بهێنن، بەس گۆشتی تیا نەبێت، چونکە میللەتەکەم پارەی گۆشتی نییە...
لەم ماوەیە لەگەڵ کەسایەتیەکی بەتەمەنی بارزانی قسەم کرد، چیروکیکی سەرنج ڕاکێشی بۆباسکردم والێرەدا منیش بۆ ئیوە باس دەکەم خۆشتان دەتوانن لەکەسایەتیە بەتەمەنەکانیان بپرسن چونکە گوتی ئەو جیروکە زۆر باوە لەنێو ئیمە . کاتیک مەلامستەفا بارزانی و هاورێکانی بەرەو روسیا بەرێ دەکەون ٣ زیندانیش لەگەڵە خۆیان...
مامۆستا: چ ئاژەڵێک زۆر لەسەرخۆیە؟قوتابی: کیسەڵ!مامۆستا: ئەی ئافەرین - ئەوە باوکت چ کارەیە؟قوتابی: مامۆستا باوکم ئەندازیارەمامۆستا: ئەها تەماشاکەن کوڕی ئەندازیار چەند زیرەکە! دووبارە مامۆستا: باشە ئەی چ ئاژەڵێک قسە دەکات؟قوتابیەکی تر: مامۆستا بەبەغا!مامۆستا: ئافەرین بۆ تۆش ئەی باوکی تۆ چ کارەیە؟قوتابی:...
مام عەلی هەلاج پیاوێکی هەژار بوو. پیشەی هەلاجیی بوو کە بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی تا کۆچی دوایی کرد، لەو کارە وازی نەهێنا. هەرچەندە ئەو نەخوێندەوار بوو، بەڵام لە زۆربەی رووناکبیر و نووسەرەکانی ئەمڕۆی کورد زاناتر و عاقڵتر و قسە لە روو بوو.لە ساڵی 1992 لە گەرمەی بانگەشەی یەکەم هەڵبژاردن، کاتێک ئێمەی...
پیاوێکی هەژار ..گوێدرێکی هەبوو …کە هەموو موڵک و سامانی بوو ….بەیانیەک هەڵدەستێ و دەبینێ گوێدرێژەکەی مردووە …لە داخا دکتۆرێکی بەیتەری بۆ دێنێت و دەڵێ تکایە دەمەوێت بزانم گوێدرێژەکەم بە جێ کردووە، خۆهەر مردووە مردووە بەس توخوا حەز دەکەم بزانم بە چی مردووە؟! دکتۆریش دوای فەحس و فحوسات دەڵێ وەڵا گویدرێژەکەت...
ئەڵێن کاتی خۆی سەرەتای دروستبونی حیزبێک لە حیزبە هەرە کۆنەکانی کوردستان ، کادرێکیان ئەنێرن بۆ ناوچەیەکی گوندنشین تا بەرنامە و پرۆگرامی حزبەکە بڵاوبکاتەوە و ئەندام و لایەنگر کۆبکاتەوە.زستان ئەبێ و کابرای کادری حیزب بەپێ دەروات و تا دەگاتە گوندێک، هەموو گیانی شەڵاڵی ئاو بووە. خۆی ئەکات بە مزگەوتی ئاواییدا...
لە ئاواییەک دزێک پەیدا دەبێت، هەر شەوەی ماڵی کەسێک دەبڕی و تاڵانی دەکات، خەڵکی زۆر هەوڵ دەدەن، کە دزەکە بدۆزنەوە، بەڵام نەیاندەتوانی.. تا رۆژێک باران باری، خەڵکی شوێن پێی دزەکە هەڵدەگرن و دەدۆزنەوە، تا دەگەنە بەردەم ماڵی کوێخا.. سەیر دەکەن ڕێک شوێن پێی کوێخای ئاواییە، خەڵکەکە لە بری ئەوەی بڵێن خۆ ئەوە...
بڕێ پارەم لە برادەرێک قەرز کردبوو، ماوەی چەند مانگێک پێ چوو بۆم هەڵنەسووڕا پارەکەی بدەمەوە، بۆیە هەستم کرد زۆر لەوە دەترسا، کە شتێکم لێ بێت و پارەکەی بفەوتێ، بەڵام رووی نەدەهات بیداتەوە بە روومدا و داوای بکاتەوە، بەڵام هەموو جارێک کە منی دەبینی، یان تەلەفونمان بۆ یەکتر دەکرد، یەکسەر دەیگوت: توخوا...
لە مەسعود بارزانییان پرسی: لەبەر ئەوەی تۆ زۆر حەز لە یاری تۆپی پێ دەکەیت، ئەگەر تورکیا و ئێران یاری بکەن، حەز دەکەیت کێ بیبابتەوە؟ پاش کەمێک وەستان، ئینجا وتی:- وەڵڵا حەز دەکەم هەردووکیان بیبەنەوە، سەرو گۆڵ لە یەکتر بکەن.
بنەماڵەی بارزانی وەکو بنەمالەیەکی ناشرین و قێزەوەند، کە مێژوویان پڕە لە خیانەت و دزیی و ناپاکی، کە لە پشتی داگیرکەرانەوە بەردەوام هەوڵیان بۆ تێکشکاندنی کورد و شکستی هێناوە، بۆیە خەڵکی لێیان پڕبوون و لەپاڵ ئەو هێرشنەی کە دەکرێتە سەریان، بەردەوام لە هەموو دەرفەتێکدا نوکتەشیان لەسەر دروست دەکەن.ئەمەی خوارەوە...
بە بۆنەی کۆچی دوایی عادل مورادی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، هەفتەی رابردوو دۆست و کەسە نزیکەکانی خۆی پرسەیان بۆ دانابوو، عومەر شێخ موسیش یەکێک بوو لەو کەسانەی لە پرسەکەدا دانیشتبوو، بەو بۆنەوەیە هەستا قسە بکات، بە هەندێک قسەی کاڵ و دروشمی پوچ...
رۆژی 21/ 04 / 2018 قوباد کوڕی جەلال تالەبانیی گەورە تاوانبار و خائینی کورد، بۆ بانگەشەی هەلبژاردن لە دەڤەری رانیە دەبێت.بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ دەچێتە کەبابخانەیەک، کابرای کەبابچیش، یەک چارەکە کەبابی بۆ دەبات، کە دەیخاتە ناو پاروویەک نانەوە، قوبادی جانتاهەڵگری نێچیریش، سەیری ناو نانەکە دەکات،...