• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

نوکتە » نوکتە

حەمە تۆفیقی زاوای نەوشیروان بە پیسکە و چروک بەناوبانگە

کاک حەمە تۆفیق زاوای نەوشیروان مستەفا، دەڵێت جارێک  برادەران لێیان پرسیم پارەی ئەو شەش پاسەوانەی کە لە حکومەتی عێراق وەریدەگریت چی لێدەکەیت؟منیش لە وەڵامدا پێم وتن،: مەسرەفی جگەرەم زۆرە، بۆیە هەموو جارێک، کە سەردانی گردەکە دەکەم، پاکەتێک جگەرەی بەتاڵیش لەگەڵ خۆمدا دەبەم، کاتێک دێمە ماڵەوە پاکەتەکەمیان...

زیندووبوونەوە

ئەوروپییەک لە کوردێکی هەندەرانی ئەو وڵاتە دەپرسێت: بۆچی ئێوە زۆربەتان کە دەمرن، حەز دەکەن تەرمەکەتان ببەنەوە بۆ کوردستان؟!لە وەڵامدا دەڵێت: چونکە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا زیندوومان دەکەنەوە!

هەڵەیەکی زەق لە بەرپرسەکاندا هەیە کامەیە!؟

وەک دەگێڕنەوە، ناپلیۆن بۆناپارت، سەرکردەی بەناوبانگی فەرەنسی هەروەک زۆربەی قوتابییەکانی ئەمڕۆی باشوور، زۆر رق و ترسی لە تاقیکردنەوەی قوتابخانە بووە، هەرچەندە بەراورد و پێناسەی کەسایەتییەکی وەکو ناپلیۆن ناکرێت، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا زۆربەی قوتابیانی باشوور رقێکی تریان هەیە ئەویش رقی ئەستورە لە بەرپرسەکانی...

بۆچی سەددام حسێن فەوجی خەفیفەی بۆ عەرەبەکان نەدەکردەوە!؟

ئەگێڕنەوە، سەددام حسێن لە شەڕی عێراق و ئێراندا دەچێت بۆ (رومادی) و لە گەڵ سەرۆکی عەشیرەتەکان کۆدەبێتەوە، یەکێکیان داوا لە سەدام دەکات و دەڵێت: وەکو کوردەکان دەمانەوێت فەوجی خەفیفەمان بۆ بکەنەوە!سەددام لە وڵامدا پێی دەڵێت: ئێوە وەکو کوردتان پێناکرێت!یەکێكی تر لە سەرۆک عەشیرەتەکان، هەڵدەداتێ و دەڵێت:گەورەم...

ئەحمەد دادیی و بەرپرسە کوردەکان

ئەحەی دادی، یەکێک بوو لە پێشمەرگە کۆنەکان، قسەی نەستەق و جوانی زۆرە، دەگێڕنەوە، کە رۆژێک لە ناو کۆڕێکدا یەکێک لێی دەپرسێ: مام ئەحمەد رات چۆنە بەرامبەر بەم بەرپرسانە؟ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: بەخوا ئەمانە هیچ متمانەم پێیان نییە، نەک وەکو بەرپرس، تەنانەت ئەگەر بیانکەیت بە پاسەوانی پیساییش، نیوەی دەخۆن!ئیستا...

سەرسامی وڵاتان بەحکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی کوردیی

- هیندستان: سەرسامین بە توانا پزیشکیەکانی حکومەتی هەرێم میللەتی بە ساغ و نەخۆشەوە بەنج کردوە - هۆڵەندا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم ژمارەی باخەوانی بندیواری لە ژمارەی گوڵەکانی زیاترە- بەلیجیکا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بناغەی دەوڵەتی کوردی بە خەیار پڕدەکاتەوە - یۆنان: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم...

مەسعود بارزانی و هاوڕێیەکی کۆنی خۆی لە سەری رەش دەعوەت دەکات

رۆژێک مەسعود بارزانى بەناو هەولێرا دەڕوات و میوانێکى بیانى لەگەڵدا ئەبێت، لە جامى ئوتومبیلەکەیەوە مامۆستایەکى هاوڕێی کۆنى سەردەمى تەلەبایەتی دەبینینێت، بەڵام لەبەر ئەوەى لەگەڵ میوانەکەیدایە، ناتوانێت دابەزێت و قسەى لەگەڵدا بکات، بە یەکێک لەپاسەوانەکانى ئەڵێت ئا ئەو پیاوەم بۆ بەرنەوە بۆ سەرى رەش، تا خۆم...

ئومێد خۆشناو و پرسی ریفراندۆم

مەسعود بارزانی بۆ  پرسى ریفراندۆم، بەرپرسەکانى پارتى راسپارد، کە بچنە ناو خەڵکەوە  گوێ لە کێشە و گرفتەکانیان بگرن، دواییش پێیان بڵێن هەر ئیستا هەموویتان بۆ چارەسەر دەکەین، یەکێک لەو کەسانە ئومێد خۆشناو دەبێت، دەچێتە لادێیەک و لەگەڵ خەڵکەکەیدا قسە دەکات، پێیان دەڵێت: چ گرفتێکتان هەیە، تا بە...

مۆگابی سه‌رۆكی زيمبابۆی پێنج رای سه‌یری هه‌یه‌

مۆگابی سه‌رۆكی زيمبابۆی پێنج رای سه‌یری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆتايی هێنان به‌ ره‌گه‌ز په‌رستی1-ره‌گه‌ز په‌رستی كۆتايی نایەت تا ئۆتۆمبێلی سپی تايه‌کانی ره‌ش بی2-ره‌گه‌ز په‌رستی كۆتايی نایەت تا جلكی سپی پێش جلكه‌كانی تر بشورێ3-ره‌گه‌ز په‌رستی كۆتايی نایەت تا به‌ختی ره‌ش بۆ به‌دبه‌خت به‌كار بێت و سپیش بۆ ره‌نگی...

نوکتەی سمێڵ ڕاکێشانی یەکگرتوو و یەکێتی!

ئەو ساڵە برادەرێک لە کفری خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی هەڵبژارد٫ ئەو برادەرە سمڵی ئەتاشی٫ واتە سمێڵی نەبوو٫ کەسێکی لە گەڵدابوو سمێڵی زۆر درێژبوو٫ کە خەڵک لێی کۆبوونەوە لە دەوری پێیان وت : بووی بەسەرۆکی شارەوانی چیمان بۆ ئەکەیت؟ ئەویش خۆی سمێڵی نەبوو٫ سمێڵی هاوڕێیەکەی گرت و وتی ئەمە هی لەشفرۆشبێت٫ ئەگەر هیچتان...

کەی مام جەلال هەڵدەستێتە سەر پێ و پێ دەگرێت؟

راگەیاندنەکانی یەکێتی  هەواڵێکیان بڵاوکردەوە، کە گوایە تا مانگێکی دیکە جەلال تالەبانی دەکەوێتە قسەکردن!کەسێک لە (فەیسبوک) کۆمێنتێکی لەسەر نووسی و پرسیاری کرد: ئەی دوای قسەکردنەکە  کەی پێ دەگرێت؟

کەناڵەکانی پارتی

کابرایەک چوو بۆ دوکانێک تا جیهازی ستتەلایتەکەی داتا بکاتەوە، واتە کەناڵەکانی ئەپدەیت بکات، دوکاندارەکە  لێی پرسی: کەناڵە بێ ئەخالقەکانیشت بۆ بسڕمەوە؟! کابرای کوردە لە وەڵامدا وتی: ئەرێ وەڵا لە پێشدا کەناڵەکانی پارتی