(گۆڤاری بەڵگە)

Tuesday, 31/03/2015, 0:13

9385 بینراوە


کۆمەڵێک لە میدیاکارانی ئه‌هلی ده‌چنه‌ لای تاله‌بانی گله‌یی ئه‌وه ‌ده‌كه‌ن، کە یەکێتیی ٤٠ ملیۆن دینار دەدات بە (گۆڤاری بەڵگە) و هاریکاریی دەکات! تالەبانی دەڵێت: ئەمە راست نییه، چونکە‌ جه‌مال عبدوڵڵا بۆتە پارتی، یه‌ك ده‌قەش بوەستن‌ ئیستا له‌به‌رچاوی ئێوه‌وە قسه‌ له‌گه‌ڵ دلێری سه‌ید مه‌جید ده‌كه‌م بزانم هیشتا پاره‌ی پێده‌ده‌ن؟ تاله‌بانی ته‌له‌فۆن ده‌كات و سه‌ماعه‌كه‌شی كردوته‌وه‌ ده‌ڵێ دلێر راسته ئێوە‌ ٤٠ ملیۆن دینار ده‌ده‌نه‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ بڕوا بكه‌ مامه‌ وا نییه‌، به‌ هه‌مووی ٢٥ ملیۆنه‌! ئیتر بەبێ نقە تاله‌بانی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ دادەخاتەوە!