ئەوەندەی نەمابوو کورد لە دەستمان نەجاتی بێت

Thursday, 09/04/2015, 14:21

5883 بینراوە


دەڵێن مەسعود بارزانیی و جەلال تالەبانی پێکەوە لە کۆبوونەوەدا دەبن، خەریکی گفتوگۆ و قسەکردن دەبن، لەو کاتەدا فڕۆکەکانی حکومەت بە سەریانەوە فڕکەی دێت و بۆردومانی ئەو ناوە دەکات، لەو کاتەدا فڕۆکەیەک نزیک ژوورەکەی ئەوان دەسدڕێژێک دەکات، هەردووکیان خۆیان دەدەن بە زەویدا و پاش ماوەیەک کە فڕۆکەکان دەڕۆن، تالەبانی هەڵدەستێت و خۆی دەتەکێنێت، روو دەکاتە مەسعود و پێی دەڵێت: ئەوەندەی نەمابوو کورد لە دەستمان رزگاری ببێت!