لە یەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کابرایەک کوڕەکەی ناوی بارزان دەبێت

Monday, 13/04/2015, 13:40

7149 بینراوە


لە یەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کابرایەک کوڕەکەی ناوی بارزان دەبێت
لە سەردەمی شەری براکوژییدا دێیەکە لەلایەن پارتییەکانەوە بۆ ماوەیەک دەستی بەسەردا دەگێرێت، لەو کاتەدا کوڕەکەی لە دەرەوە دەبێت، باوکەکە بە دەنگی بەرز بانگی دەکات تا بێتە ژوورێ، دەیەوێت چەکدارەکانی پارتییش گوێیان لێبێت، بە دەنگی بەرز هاوار دەکات دەڵێت:
کوڕم بارزان....
کورە بارزان گیان....
دەوەرە ژوورەوە بارزانی کوڕم، ئەوە لە کوێیت، ئەی باوکت لەبەرت مرێت بارزان گیان.

دوای چەند رۆژێک دیسان دێیەکە لە لایەن یەکێتییەکانەوە دەگێرێتەوە، بە رێکەوت کوڕەکەی لە دەرەوە دەبێت، ئەو جارە باوکەکە بە دەنگی بەرز  بانگی دەکاتەوە و  دەڵێت:
کورە بارگو، بارسەگباب، دەوەرە ژوورێ، تۆ هەر سەر بە گۆبەند بوویت، نەتهێشتووە یەک دەقە لە ژیاندا ئیسراحەت بکەین.