سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت من لە ناو یەکێتیدا وەکو مەلا ژن وابووم

Tuesday, 14/04/2015, 11:53

7179 بینراوە


لە دانیشتنێکدا بە دەم خواردنەوەوە، یەکێک لە برادەرەکانی لە سەعدی ئەحمەد پیرە دەپرسێت:
- ئەرێ تۆ لە ناو یەکێتییدا ئەندام نەبوویت، هیچ کار و  خەباتێکتیش نەبوو، لە نێوان خۆماندا بێت کاتی خۆی پاراستن بوویت و دواییش وەکو بەعسییەک ناویشت چووە ناو فایلدارەکانەوە! ئەری نهێنی ئەمە چییە کەوا یەکسەر بووشیت بە لێپرسراوێکی گەورەی یەکێتی؟
سەعدی لە وەڵامدا دەڵێت:
مەلایەک دەخوێنێت و دوایی پێی دەڵێن مەلای دوازدە عیلم، ئەمە چەندین ساڵی دەوێت هەتا دەبێت بەو مەلایە، بەڵام مەلا ژن بە تەنیا شەوێک، کە لای مەلا دەبێت ئەوا دەبێت بە مەلا ژن، منیش وەک ئەو مەلا ژنە وابووم  لە ناو یەکێتییدا بووم بەو لێپرسراوە گەورەیە.