سێ پێشمەرگە باسی بوونە پێشمەگایەتی خۆیان دەکەن

Sunday, 19/04/2015, 18:53

5349 بینراوە


لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی خۆشناوەتی کۆمەڵێک پێشمەرگە بۆ نان خواردنی نیوەڕۆ دابەش دەبەن بەسەر  گوندەکەدا، سێ پێشمەرگە بەر ماڵێک دەکەون
کابرای خاوەن ماڵ لەسەر نانخواردنەکە دەڵێت
تێناگەم ئیوە بۆ بوون بە پێشمەرگە ئەگەر بۆ خۆتان خەریکی کاسبی بوونایە باشتر نەبوو!؟
پێشمەرگەی یەکەم دەڵێت:
- من لە داخی سەدام بووم بە پێشمەرگە، سەیر بکە چ زوڵم و زۆرێک دەکات.
کابراش سەرێک بادەدات، وەڵامە عەقڵی ناگرێت.
پێشمەرگەی دووەم دەڵێت:
-  خاڵە گیان کوردستان وڵاتی ئێمەیە، ئەی ئەگەر ئیمە رزگاری نەکەین، کێ رزگاری بکات!؟
کابرا دووبارە بەو قسەیە عەقڵی  نایگرێت و دەڵیت:
ئینجا بە تەمای تۆ رزگاری بکەیت!؟
پێشمەرگەی سێهەم سەیر دەکات دەیەوێت وەڵامیک بداتەوە، تا کابرای خانەخوێ بەدڵی بێت، دەڵێت:
- مامە گیان چیت لێبشارمەوە زۆر عەیبە بێڵێم شەرم دەکەم.
کابراش دەڵێت: نا کوڕم بیڵێ!؟
دەڵێت:
- وەڵا بەراستی من دایکم رەدوو کەوتووە، بۆیە بووم بە پێشمەرگە بۆ ئەوەی بیکوژم.
مامە پیرەش دەڵیت:
هەی بە قوربانت بم، ئەوە تەواوە، دەستت خۆش بێت پێشمەرگایەتی سەری دێشێت بۆ یەکێکی وەکو تۆ