نوکتەی پاشەڕۆژ: بارزانی لە ئەمەریکا بە یەکەم دەنگ دەهێنێت

Sunday, 19/04/2015, 23:55

5917 بینراوە


ئۆباما پەیوەندی بە کاک مەسعود بارزانییەوە دەکات، دەڵیت من هەردوو خولەکەم تەواو کردووە تۆ شارەزایت لە هەڵبژاردن و تەزویرکردند، بەڵکو تیمێکی خۆتانم بۆ بنێریت بەتەمام ئەمجارەش خۆم هەڵبژێرمەوەا. مەسعودیش تیمێکی تایبەتی بۆ دەنێرێ.
شەوی دەنگدان کە دەنگەکان تەواو دەبێت و دەکەونە ژماردنی، ئۆباما تەلەفۆن بۆ مەسعود بارزانی دەکات و بە توڕەییەوە پێی دەڵێت: تۆ بۆ وات کرد؟  مەسعودیش دەڵێ : بۆچی چی بووە؟ ئۆباما تەلەفۆنەکەی بەسەرا دادەخاتەوە.
دوایی مەسعود بارزانیش بە پەلە تەلەفون دەکات بۆ تیمەکە و دەڵێت ئەوە چی روویداوە، بۆچی ئۆباما بێ تاقەتە؟ ئەوانیش هەموو بە یەک دەنگ ئەڵێن: پیرۆزە جەنابی سەرۆک بارزانی، لێرەش دەنگی یەکەمت هێنا.