ئاسمان دڕاوە

Thursday, 23/04/2015, 8:52

6314 بینراوە


ئەم نوکتەیە بە راستی روویداوە
لە یەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کابرییەک لە درۆکردندا ناوی دەزڕێت ، درۆی ئەوەندە زل دەکات، تا دەگاتە ئاستێک لە زۆر شوێن باسی دەکەن. ئەو هەواڵە لە نێو هێزی پێشمەرگە بڵاودەبێتەوە. رۆژێک پێشمەرگەیەک دەڵێت من دەبێ بچم ئەو پیاوە ببینم بزانم چۆنە!؟ پێشمەرگەگە دەچێت ماڵەکە دەدۆزێتەوە  و لە دەرگا دەدات
کوڕێکی هەشت نۆ ساڵانە دەرگای لێدەکاتەوە. پێشمەرگەکە بە کوڕەکە دەڵیت:  باوکت لە ماڵەوەیە!؟ 
کوڕەکەش دەڵێت نەخێرلە ماڵ نییە!
پێشمەرگەکە دەپرسێت: چووە بۆ کوێ؟
کورە: دەڵێت: وەڵا باوکم ئەم بەیانییە زوو رۆیشت،  ووتی:  ئاسمان دڕاوە دەچم دەیدورمەوە.