بارزانی و هەردوو کوڕەکەی

Sunday, 08/03/2015, 20:32

5998 بینراوە


بارزانی و هەر دوو کوڕەکەی لە نەمساوە دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان، مەسعود بۆ کات بەسەربردن، لەناو فڕۆکەکەدا پێیان دەڵێ: دەڵێن چی ئیستا بیست و پێنج هەزار دینارییەک فڕی بدەمە خوارەوە و دڵی کەسێکی پێ خۆش بکەم!؟ مەسرور دەڵێت: وەڵا بابە گیان ئەز دەڵێم پارەکە بکە بە دوو (دە هەزاریی) و دڵی دوو کەسی پێ خۆش بکە! مەنسوڕی کوڕیشی دەڵێت: منیش پێشنیار دەکەم کە بیکەیت بە پێنج (پێنج هەزاریی) و دڵی پێنج کەسی پێ خۆش بکەین!؟ ئەو کیژەی کە سەرپەرشتی سەرنشینەکان دەکات کورد دەبێت و گوێی لە قسەکان دەبێت، ئەویش بەلایاندا تێدەپەڕێت و بە پێکەنینەوە دەڵێت منیش پێشنیار دەکەم  لە بری پارەکە ئێوە هەرسێکتان خۆتان فڕی بدەنە خوارەوە و دڵی پێنج ملیۆن خۆش بکەن!