گۆڕان و پارتی و یەکێتی

Sunday, 08/03/2015, 20:41

5320 بینراوە


هەر سێ وتەبێژی (گۆڕان، یەکێتی، پارتی) قۆرییەکەی عەلادین دەدۆزنەوە پێکەوە دەستی پیادەخشێنن، دێوەکە دێتە دەروە دەڵێ داواتان چییە با جێبەجێی بکەم ؟
ئەوەی گۆڕان دەڵێ: من دەمەوێت وا بکەیت کە ڕۆژانە ٤٠ ئەندام بۆ گۆڕان زیاد بکەیت.
دێوەکە دەڵێ : ئەمە ناکرێ و نابێت.
ئەوەی یەکێتیش دەڵێت: منیش دەمەوێت ئەندامەکانی یەکێتیی کەسی لێ نەڕوات و بۆمان زیاد بکەیت .
دێوەکە دەڵێ : ئەمەی تۆش نابی و ناکرێ.
وتەبێژی پارتیش دەڵێ: من ئەمانە نازانم  دەمەوێت ٤٠٠٠ ئەندام لە ڕۆژێکدا بۆ پارتی زیادی بکەی .
دێوەکە دەڵێت ئەوە زۆر قورسە، تەنانەت ئەگەر پارتی کۆمۆنیستی چینیش داوای بکات نایەتە دی .
پارتییەکە دەڵێ: من ئەمانە نازانم دەبێت جێ بەجێی بکەیت ئەگینا دەتخەمەوە ناو قۆرییەکە و ناشهێڵم جارێکی دیکە کەس دەستت پیا بخشێنێت و ئازادت بکەن!
دێوەکە دەڵێ : باشە بەلام دەبێت تسجیل نفوس و پسولەی  بایعییەکانیان عایدی خۆتان بێت.